Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
پەرتووکی رەش!…. ن/جەلال قادر

پەرتووکی رەش!…. ن/جەلال قادر

Closed
by July 14, 2011 چیرۆک

ئەبوخزەیەرداهێنەری پەرتووکی ڕەش ناودارترین جەلادی شارەکەم بوو، ڕووخسارێکی گورگی و دەم و چاوێکی ئاولەیی هەبوو . چەندین خەلات و نۆتشجاعەی لە سەرۆکەوە وەرگرتبوو،  پەرتووکی رەش پێکهاتبوو لە هەزار لاپەڕە ، باسی چۆنیەتی ئازارو ئەشکەنجەدانی زیندانییەکانی دەکرد . ئەگەر بکەوتیتایە ژێردەستی ئەم جەلادە پەرتووکەکەی پێشکەش دەکردی و دەیگوت : ڵاپەڕەیەک هەلبژێرە !
 لەو لاپەڕەیە هەر جۆرە ئەشکەنجەدانت بەرکەوتایە دەیسەپاند بەسەرتا ، ئەگەر ڕازیش نەبوویتایە لاپەڕەکە هەلدەیتەوە ، دەیدایە دەست  زیندانیەکانیتر تا وەک فال گرتنەوە لاپەڕەیەکت بۆ هەلبژێرن ، لە هەمان کات دەبوایە هاوڕێ زیندانییەکەت ناونیشانی ئەشکەنجەدانەکەی بخوێندایەوە پاشان پێناسەو شیکردنەوەی ، مێژووی داهێنانی . بۆ نموونە : بتڵ بە قنگ کردن ، دوو کەس لە بان شانت دادەنشن تا کێشت قورستربێت و بتلەکە قنگ بدڕێنێ!
پەرتووکی رەش هەزارەها شێوازی جیاوازی ئەشکەنجەدانی تیابوو لەوەبێت زۆربەیمان بیستبێ یان بەسەرمان هاتبێ یاخوود لە فیلمەکان چاومان لێکردبێ . ئەم پەرتووکە بەسەر زیندانیەکان دابەش دەکرا ، هەر زیندانییەک دەبوایە لاپەڕەیەک بکاتەوە ژمارەی لاپەڕەکە بداتە دەست جەلادەکان ، جەلادەکانش جیبەجێیان دەکرد . لەو هەزار لاپەڕەیە نەدەبوو هیچ کاتێک دووبارە هەمان جۆری ئەشکەنجەدان هەلبژێری ، لەهەمووی ناخۆشتر لاپەرەیەکی بەشی گاینی تیابوو . جا قوڕ بەسەر ئەوەی ئەو لاپەڕەیەی بەرکەوتایە ، بە پێکەنیینەوە دەیانگا .
ئەبو خزەیر نەخوێندەوار بوو  پەرتووکەکەی  بە زیندانیەکان نوسیبووەوە . لای ئەبو خزەیر گرنگ نەبوو دان بەتاوانەکەت دەنێت یان نە ؟  بێتاوانی یان تاوانباری ؟ ئەو یەکسەر پێی دەگوتی : گوێبگرە ، من هەقم بەسەر ئەوەنییە چیت کردووە نەکردووە . من پیشەم جەلادییە و داهیێنەری پەرتووکی رەشم . فەرموو ئەمەش پەرتووکە رەشەکەم  بیخوێنەرەوە و بە ئارەزووی خۆت جۆری ئەشکەنجەدانەکەت  هەلبژێرە!
 هەر کاتێ ئەبو خزەیر داهێنانێکی نوێی ئیزافە بکردایە سەر پەرتووکەکەی لە لایەن سەرۆکەوە خەلات دەکرا. بۆیە لە سەرەتای چاوپێکەوتن پێیدەگوتی : داهێنانیێکی نوێم بدێ ئەشکەنجەدانت لەسەر هەلدەگرم . هەلبەت درۆی دەکرد زۆرجار زیندانییەکانی دەخنکان تا نیهێنی ئەم داهێنانە هەر بەناوی ئەبوخزەیر بمێنێتەوە .
 چیرۆک و کارەساتی پەرتووکی ەش  زۆر دوورودرێژە . ئەوەی من دەمەوێ بۆتانی بگێڕمەوە بەسەرهاتی  دلشاد کاکەییە کە چۆن ئەبو خزەیری لەناو برد . دلشاد لاوێکی تاقانەی مالەوە بوو، بالایەکی کورت و سمێڵێکی قەیتانی هەبوو، ئەوندەی درۆ وسەختە و دڕندەیی لە دەسەلاتدەرانی شارەکەی بینیبوو لە ژیان بێزار ببوو.. کاتێ ئازاردەدرا چێژی لێوەردەگرت .. ناخۆشترین ئەشکەنجەدانشی هەلدەبژارد تا کۆتایی بە ژیانی بهێنێت!.
یەکەم نەخشەی دڵشاد ئەوەبوو بە ئەبو خزەیری گوت: پەرتووکەکەت کەم و کوڕی تیایە !
ئەبو خزەیر ئەم وتەیەی پێخۆشبوو ، داوای لە دڵشاد کرد بۆی ڕوونکاتەوە . دڵشاد گوتی:
-من هەرجۆرە ئەشکەنجەدانێک ئیزافەکەمە سەر پەرتووکەکەت  ، مەرجم هەیە . یەکەم مەرجم  ئەوەیە ئەشکەنجەدانەکە  بەسەر منی تەتبیق دەکەیت ، دووەم دەبێ بمکوژی!
ئەبو خزەیر گوتی : وەلاخۆش کەلام فەرموو کاکە؟
دڵشاد : من دەزانم سەرۆک خەلاتت دەکات بۆ داهێنانەکانت .. بەلام دەبێ من هەلبژێری تا لەبەردەم سەرۆک ئەشکەنجە بدرێم!
ئەبو خزەیر : بۆ تۆ؟
دڵشاد : دەمەوەی ببینم چۆن سەرۆک چێژ لەم ئەشکەنجەدانە وەردەگرێ؟
ئەبو خزەیر : بەسەرچاو کاکە  . پێم بڵێ چییە داهێنانەکەت؟
دڵشاد : بەلام چۆن بڕوات پێبکەم ؟
ئەبو خزەیر گوتی : گرنگ نییە تۆ بڕوا م پێدەکەیت یان نە!.. تۆ کەسێکی لە خۆباییت بۆیە دەمەوێ لووتت بشکێنم..پاشان سەرۆک حەز بە زیندانی ترسنۆک ناکات حەز دەکات زیندانییەکان ئازا بن تا دیمەنەکە درێژە بکێشێ!
دڵشاد گوتی : سەری زەکەرم بە پەتێ دەبەستی ، دەرزەنێ بیرەم بەزۆر دەرخوارد دەکەیت ، مەزەکەم شووتی دەبێت !
بەم جۆرە یان میزڵدانم دەتەقێ یان سکم ، یان مێشکم  . ئەم جۆرە ئەشکەنجە دانە لەناو پەرتووکی رەش تۆمار نەکراوە!
ئەبو خزەیر ماچێکی دڵشادی کرد و وتی : ئامادە بە بەیانی دەچینە کۆشکی سەرۆک!
لەهەمان کات ئەبوخزەیر لە خۆشیا زەنگی بۆ سەرۆک لێدا و گوتی : گەورەم داهێنانی نوێم هەیە پەرتووکی رەش پیرۆز دەکات.
سەرۆک پێیگوت :  یەکسەر وەرە بۆ کۆشک ئەمشەو ئاهەنگ دەگێڕین.
ئەبو خزەیر بەپەلە چاوی دڵشادی پێچایەوە و بە سواری لانکرۆزەر تا کۆشکی سەرۆک چوون.
ئەو شەوە کۆشکی سەرۆک تا دوا مۆدێل ڕازێندرابووەوە ،  هەموو جۆرە مێوە و مەشروباتێک لەسەر مێزەکان دانرابوون ..زۆربەی میوانەکان شاعیر و نوسەرەکان بوون هاتبوون لە ئاهەنگی ئەمشەو خەلات بکرێن.
لە پاش ئەوەی سەرۆک گوێی گرت لە شعرو پەخشانەکان ئینجا گوتی : سوپاستان دەکەم . ئێستاش خاوەنی پەرتووکی رەش با بفەرموێ بزانیین داهێنانی چی بۆ هێناوین.
ئەبو خزەیرپەرتووکی رەشی بەدەستەوە بوو هاتە ژوور . میوانەکان بۆ ڕێز گرتن لە پەرتووکی رەش هەستانە سەرپێ..پاشان بەدەست بەستراوی دڵشاد کاکەییان هێنایە ژوور. بە ڕووتی و بە دەم بەستراویی لەسەر کورسییەک دایاننا ، بە پەتێ سەری زەکەریان بەست  پاشان ئەبو خزەیر بۆ سەرۆکی ڕوون کردەوە کە چۆن ئەم ئەشکەنجەدانە ئەنجام دەدات.
پەڕۆکەکەی لە دەمی دڵشاد کردەوە و بتلە بیرەیەکی هەلبچڕی و خستیە دەمی ، ئەبو خزەیر پەلەی بوو ، بەلام دڵشاد پێی گوت : لەسەرخۆ مەگەر نەتگوت سەرۆک حەزدەکات دیمەنەک درێژە بکێشێ.
لەم کاتە سەرۆک قیڕاندی : ئەوە چیدەلێ ؟
ئەبوخزەیر هات قسەبکات … سەرۆک گوتی : تۆ وسکتبە.. بزانم ئەو چیدەلێ ؟
دڵشاد گوتی:  ئەم جەلڵادە  نە داهێنەرە ، نە خوێندەواریشی هەیە تا بتوانێت پەرتووک بنوسێتەوە . پەرتووکی رەشی بەزیندانیەکان نوسیوەتەوە ..ئەم جۆرە ئەشکەنجەدانەش داهێنانی من بووە  بەم جەللادەم داوە .
سەرۆک ، کەمێک داما ، پاشان گوتی : ئەمشەو ئەبوخزەیر شەهید دەبێت .
سەرۆک بە دڵشادی گوت : زەکەری ڕەفیق خزەیر ببەستە .
دڵشاد زەکەری ئەبو خزەیری بەست و بە ئەسپایی پێیگوت : ئەمە لە تۆلەی هاوڕێکانم !
هەرچەندە ئەبوخزەیر پاڕایەوە لە سەرۆک ، بیئەنجام بوو . سەرۆک پێیگوت : ڕەفیق خزەیر ئێستا دەبێت دلسۆزیت بۆم نیشان بدەیت ، دەمەوێت خۆت بیرەکان بخویتەوە!
لە کاتێکدا ئەبو خزەیر بیرەکانی دەخواردەوە و هاواری لێهەلدەستا . سەرۆک ڕووی دەمی لە شاعیر و نوسەرەکانی کرد و گوتی :
دەمەوێ سبەینێ لاپەڕەی ڕۆژنامەکان بڕازێننەوە بە وێنەی شەهید ئەبوخزەیرو پەرتووکی رەش !
لەهەمان کاتدا دڵشاد کاکەیی میزی بەسەر پەرتووکی رەشدا کرد و ژیانی بۆ یەکجاری تاریک بوو!

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.