Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئایینى زەردەشتى ، یەکەم دیارى کوردە بۆ مرۆڤایەتى

ئایینى زەردەشتى ، یەکەم دیارى کوردە بۆ مرۆڤایەتى

Closed
by August 7, 2011 مێژوو

 
ئەى ئاهورامازدا،
بە مەبەستى سوود بەخشین بە گەلانى جیهان
ئایینى من ڕەوشتى بەرز بنیات دەنێ
بیرى پاک هەڵدەبژێرآ.
***************************
ناوى زەردەشت
زەردەشت لە بنەڕەتدا ناوى (زەرەتهوشترا Zarathushtra)یە. هەندێ ئینگلیس بە شێوەى (زۆرواستەرZoroaster) دەینووسنەوە و بە هەمان شێوەش دەیخوێننەوە. کوردیش بە (زەردەشت Zardasht) ناوزەدى دەکەن.
ئاشکرایە کە ناوە ڕەسەنەکەى (زەرەتهوشترا)، ناوێکى ئاوێتەیە و لە دوو پارچەى جیاواز پێک هاتووە: بەشى یەکەمى (زەرەت Zarat)، بە گوێرەى زمانى ئاڤێستا (زەرەى zaray)یە، کە بە کوردى ئەم سەردەمە بەرانبەر بە (زەرد) واتا (ڕەنگى زەرد) دێت. کەرتى دووەمى ناوەکەش (هوشتر hushtr)ە؛ ئەمەش واتاى (وشتر) یان (حوشتر) یان (حیشتر) یا (هیشتر) دەگەیەنآ. بەڵام دەبآ لە بیر نەکەین کە دەربڕینى پیتى (ح) لە هەندآ بەشى کوردستان بە ئاسانى ناگوترێ، بۆیآ زۆر لە کوردان دەڵێن: (وشتر) یان (هوشتر) یانیش (هیشتر)، کە بە پێى گۆڕانى شوێنى جیۆگرافى و شێوەزارى گەڕەکێو دایەلێکتى قسەکەرەکەش دەگۆڕێ. هەر بۆیە لە زمان و لە زەمانى ئاڤێستادا بە (هوشتر) هاتووە. بێگومان (ـە a)ى کۆتایى ناوەکەش، ئەم کردارە سووکەى ئەمڕۆى خۆمانە کە واتاى (کردارى ئێستا) دەبەخشێ. بەم چەشنە ناوى (زەرەت – هوشتر) دەکاتە (حیشترى زەرد)؛ چونکە ناشێ مرۆڤ ئەم ناوەى لێبێت، لەبەر هەندێ مێژوونووسان و شارەزایانى شێوەزارى پاڵەوى ، کە ئاڤێستاى پێ نووسراوەتەوە دەڵێن:- (زەرەت – هوشترە) دەبێتە (خاوەن هوشترى زەرد یان حوشترى زێڕین). ……

بۆ درێژەی بابەت سەیری هاوپێچ بکەن …..

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.