چاوپێکەوتن لەگەڵ هیوا قادر
هیوا قادر:
هه‌موو فه‌زایه‌کی تایبه‌تی ڕۆمان هه‌ڵگری جۆرێک له شێوازی گێڕانه‌وه‌یه
سازدانی: ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هیوا قادر ناوێكی دیاری ئه‌ده‌بییه‌و بوون و كریگه‌ریه‌كی باشی له‌سه‌ر ره‌وتی نووسینی ئه‌ده‌بی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و زیاتر وه‌ك شاعیر ناسراوه، به‌لام خاوه‌نی ( سه‌فه‌رنامه) و سێ رۆمانی دیكه‌شه كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه وه‌رگیرا، ئه‌م دیداره قسه كردنه له‌سه‌ر نوێترین رۆمانی كه له‌ماوه‌ی پێشوودا چاپ و بڵاوكرایه‌وه به‌ناوی ( مندالانی گه‌ڕه‌ك).
پرسیار: بۆ نووسینی رۆمانی ( مندالانی گه‌ره‌ک) تاچه‌ند سوودت له ژیانی واقیعی رابردوو، به‌تایبه‌ت قۆناغی منداڵی خۆت بینیوه؟
هیوا قادر: دیاره رووداوه‌کانی ناو ئه‌م ڕۆمانه، له هه‌ندێک ورده‌کاری بچوکدا نه‌بێت، هیچ کام له ڕووداوه‌کانی راستی نین و هیچ کاتێکیش ئه‌و ڕووداوانه به‌و شێوه‌یه‌ی له ڕۆمانه‌که‌دا هاتووه ڕوویان نه‌داوه. ئه‌وه‌ی که وا له خوێنه‌ر ئه‌کات ئه‌م رووداوانه به راست بزانیت، لێکچوونی که‌سایه‌تییه‌کان و بیرخستنه‌وه‌ی ڕووداوه هاوشێوه‌کان و شێوه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌یه. بێگومان ناسینی من بۆ ئینسانی کورد و شوێن و ڕووداوه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی نه‌بوایه نه‌ده‌کرا ئه‌م ڕۆمانه به‌م شێوه‌یه بنووسرێت، پێموانییه نووسه‌رێکی غه‌یره کورد توانای نووسینی ئه‌م جۆره ڕۆمانانه‌ی هه‌بێت که خۆی سه‌ر به کلتورێکی جیاوازتره. هه‌ڵبه‌ته ئه‌زموونه‌کانی ژیانی خۆم له‌پشتی خه‌یاڵی دروستکردنی ڕۆمانی “منداڵانی گه‌ڕه‌ک”ـه‌وه‌ن، به‌هه‌مان شێوه یاده‌وه‌ره‌ی خۆم و ژیانی منداڵیش ڕۆڵیان له دروستکردنی ڕووداوه‌کاندا هه‌بووه. یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی پار ساڵ له پشتی پێدانی خه‌ڵاتی نۆبڵه‌وه‌بوون به “ماریا گارگاس لۆسا”، ئه‌و شێوازی نووسینه بوو که به “Autofiction ” ناوئه‌برێت. واتا تێکه‌ڵکردنی ژیاننامه و خه‌یاڵ، به‌ڵام به شێوازێکی زۆر جیاوازتر له‌وه‌ی له ئه‌ده‌بی واقیعیدا هه‌یه. من بۆ خۆم زۆر سودم له‌م ته‌کنیکه وه‌رگرتووه له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌دا.
دیاره منداڵیی بۆ هه‌موو نووسه‌رانی دنیا یه‌که‌م یاده‌وه‌رییه، یه‌که‌م سپیترین په‌ڵه به‌فری سه‌ر ئه‌و شاخه‌یه که هه‌رگیز ناتوێته‌وه، منیش وه‌ک هه‌موو نووسه‌رانی تر سودم له‌و یاده‌ورییه تیژ و خه‌یاڵاوییه‌ی منداڵیی خۆم وه‌رگرتووه.
پرسیار: منداڵانی گه‌ڕه‌ک پێچه‌وانه‌ی دوو ڕۆمانه‌که‌ی پێشووت، هه‌ست به فه‌زایه‌کی توندوتیژ و خوێناوی ده‌کرێ تیایدا، خۆت ئه‌م حاڵه‌ته چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه؟
هیوا قادر: زۆر له ڕووداوه‌کانی ناو ئه‌م ڕۆمانه وه‌ک ئه‌وه‌ی پلانم بۆ دانابوون وا ده‌رنه‌چوون و خۆیان خۆیان سه‌پاند و دروستبوون. کاتێک ئه‌و به‌شه خوێناویانه‌ی ڕوداوه‌کانم ئه‌نووسی سه‌رتاپای گیانم ئه‌له‌رزی، هه‌ستم ئه‌کرد له‌سه‌ر ده‌ریایه‌کی به‌ستووی خوێن وه‌ستاوم، به خۆم ئه‌وت: خودایه، ئه‌م هه‌موو یاده‌وه‌ری خوێن و کوشتنه چییه له ئێمه‌دا، ئه‌مانه چۆن به‌م شێوه‌یه چوونه‌ته ناو هه‌ره قوڵتریین و تاریکتریین کونجی ڕۆحی ئێمه‌وه؟ یاده‌وه‌ریمان خوێناوی‌ترین دیویی دنیای ئێمه‌یه. کاتێکیش له دروستکردن و نووسینی ئه‌و ڕووداوانه بوومه‌وه، جگه له‌وه‌ی دڵخۆشبووم به ته‌کنیکی گێڕانه‌وه‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆم له هیچ کام له‌و ئه‌زموونی شه‌ڕانه‌دا نه‌ژیاوم؛ به‌ڵام دڵخۆشیش بووم به‌وه‌ی من ئه‌و خوێنانه و ئه‌و شه‌ڕانه‌م له قوڵاییه‌کی ناو خۆمدا ده‌رهێناوه‌ته ده‌ره‌وه و خۆم له به‌شێکیان ڕزگارکردووه. چونکه کاتێک که ئه‌که‌ویت به‌سه‌ر ئه‌م یاده‌وه‌ریانه‌دا ئه‌وسا تێ ئه‌گه‌یت که تۆ چه‌نده بریندار و ماندوویت و چه‌نده خوێنیشت له‌به‌ر ئه‌ڕوات، پێموایه لێره‌وه تۆ وه‌ک ئینسانێک توڕه‌بوونه‌کانی خۆت له هیچه‌وه ئه‌گۆڕیت و که‌نالیزه‌یان ئه‌که‌یت بۆ توڕه‌بوون له‌و مێژوو کلتور و کرده سیاسیانه‌ی که ڕۆژانه تا ئێستاش کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی پێ ئه‌کوژرێت.
له‌ڕاستیدا من زۆر ئاسوده‌بووم ڕوو‌ی نادیاری ڕووداوه‌کانم له یادوه‌ری خۆمدا وه‌ک ئینسانیکی کورد هێنایه ده‌ره‌وه. هه‌ندێک ئه‌ڵێن تۆ که شاعیرێکیت و خه‌یاڵی دنیای تۆ زۆر جیاوازتره له گێرانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو خوێنانه، چۆن توانیوته ئه‌م ڕۆمانه بنووسیت؟ منیش له وه‌ڵامدا پێمووتوون؛ منیش وه‌ک ڕۆمان نووسێکی ئه‌وروپی حه‌زم ئه‌کرد باسی کێشه‌کانی ئینسانم له ئاستێکی ئینسانیتردا بکردایه، نه‌ک جه‌نگ. به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه بزانین که ئه‌مه دنیای ئێمه‌یه، وه هه‌ر خۆشمان ئه‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین و دڵڕه‌قبین به‌رامبه‌ر ئه‌و مێژووه‌ی که ئه‌مڕۆ وه‌ک ڕۆژه پرشنگداره‌کانی ڕابردوو پێمان ئه‌فرۆشنه‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌وه به‌شێکی گه‌وره‌ی دنیای ئێمه‌یه، ئه‌بێت سه‌ری ئه‌و بیره خوێنانه هه‌ڵبده‌ینه‌وه، چونکه ئێمه کوڕی ته‌نها ئه‌م ساته‌نین که تیایدا ئه‌ژین، به‌شێکی گه‌وره‌ی سه‌ره‌تاکانی شکستی ئێمه له‌وێوه ده‌ستی پێکردووه، ئێمه جوان نین، ئه‌وه‌شی شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌کات که زۆر جوان بووه، نیشانه‌ی بێ تواناییه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستخستنه سه‌ر ناشیرینییه‌کانی خۆی. زۆرجاران هه‌ستمکردووه من له‌ناو سه‌دان گه‌نجی هاوته‌مه‌ن و نزیک به خۆمدا که له‌ناو ئه‌و شه‌ڕ و کوشتار و په‌تی قه‌نارانه‌دا ڕزگارم بووه، بۆ ئه‌وه بووه ئێستا له‌م رێگایه‌وه چیرۆکی ئه‌وانه بگێڕمه‌وه که ئێستا له‌گه‌ڵمان نین، چیرۆکی ئه‌وان چیرۆکی شکۆمه‌ندییه‌کان نییه، به‌ڵکه چیرۆکی ئه‌و ئینسانانه‌یه ڕووداوه سیاسییه‌کان کردوونی به ئه‌کته‌ره کوێره‌کانی ئه‌و شانۆ خوێناویانه‌ی که تا ئێستاش په‌رده‌کانی دانه‌دراونه‌ته‌وه.
ڕۆمانی منداڵانی گه‌ڕه‌ک ڕۆمانی ئه‌و منداڵانه‌یه که شۆڕ‌شیان دروستکرد و هه‌ر له‌ناو ئاگری خۆشی‌دا سوتێنران، مه‌به‌ستم له‌باسکردن و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و میتۆدی سیاسه‌تکردنه‌یه که به هه‌مان میتۆدی شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ک ئێستاش به‌رده‌وامه، حیزب شه‌ڕه‌کانی خۆی به منداڵانی گه‌ڕه‌ک کرد، دواتر ئه‌و میتۆدی کارکردنه ده‌هێنێته ناو هه‌ناوی حیزبه‌وه، له‌وێشه‌وه ئه‌یگوێزێته‌وه بۆ ناو ده‌وڵه‌ت. وه‌ک ژیژک ئه‌ڵێت: حیزب و ئایدۆلۆژیا وه‌ک ئه‌و ئاوه‌وایه بۆ ئه‌و ماسیانه‌ی نازانن بۆچی مه‌له‌ی تیا ئه‌که‌ن، منداڵانی گه‌ڕه‌کیش وابوون. ئێستا ئه‌بینین چۆن سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به چاوبه‌ستراوی له‌سه‌ر قه‌راغی خه‌ره‌ندێک به‌ته‌نها به‌جێده‌هێڵرێت. به گشتی خوێدنه‌وه‌ی ئه‌م تراژیدیایه کۆی ڕووداوه‌کانی ناو ڕۆمانی منداڵانی گه‌ڕه‌ک پێکده‌هێنێت.
پرسیار: زیاتر وه‌ك شاعیر ناسراویت، هاوكات جگه له‌سه‌فه‌رنامه‌كه‌ت سێ رۆمانیشت نووسیوه، دنیابینی تۆ زیاتر له‌كام ژانریاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت هه‌ست ده‌كه‌یت له‌كامیاندا زیاتر جوانی به‌رهه‌مبێنیت؟
هیوا قادر: هه‌ر دێڕێک نووسین له هه‌رچ کایه‌یه‌کدابێت، هه‌ر هونه‌رێک، هه‌رچ شێوازێک بتوانێت ملیمه‌ترێک زیاتر له خۆم و ناسینی ئینسانه‌کانی تر نزیکم بکاته‌وه من په‌نای بۆ ئه‌به‌م و کاری تیائه‌که‌م، دیاره دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌زانم ئه‌توانم به‌سه‌ریدا زاڵبم و شتێک زیاتر له قسه‌ی دوێنێم له‌مڕۆدا بکه‌م. من به سروشت شاعیرم، دڵم به شاعیربوونی خۆشم زۆر خۆشه، شاعیربوون هه‌میشه بیرم ئه‌خاته‌وه که ئه‌و ئازارانه‌ی ئه‌یچێژم هی ئه‌وه‌یه که ڕۆژانه موماره‌سه‌ی ئینسان بوونی خۆم ئه‌که‌م، شاعیربوون بۆ من ئه‌و ته‌نهاییه‌یه که خۆم به‌ده‌ستی خۆم هه‌ڵمبژاردووه و له دنیای جیاکردوومه‌ته‌وه، له‌و دنیایه‌ی که من هه‌رگیز ناتوانم ژیانی خۆمی له‌سه‌ر میقاتبکه‌م.
نووسینی ڕۆمان هه‌ستی گه‌وره‌ییم تیا دروست ئه‌کات، گه‌وره‌ی به‌مانا نه‌رجسیه‌تییه‌که‌ی نا، به‌ڵکه به‌مانای ئه‌وه‌ی که ئه‌توانم قسه‌یه‌کم سه‌رجه‌م بۆ دنیا و ئینسان و کۆمه‌ڵگه‌که‌م هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و له‌زه‌تی مه‌رز شکاندنه‌شم له دنیای شیعره‌وه بۆ دناییه‌کی تر که زۆر جیاوازه پێ ئه‌به‌خشێت، موماره‌سه‌کردنی ئه‌م هاتن و چوونه هه‌م مه‌ترسیداره و هه‌م پڕیشه له له‌زه‌ت، بۆ من هه‌میشه نووسین جۆریکه له تاقیکردنه‌وه‌ی ڕیسکێک که ئه‌کرێت تیایدا بشکێم و ده‌نگ و خه‌یاڵ له‌ناو زمانمدا نه‌مێنێت و که‌س گوێی لێم نه‌مێنێت ونه‌مبینێت، به‌ڵام کاتێک له‌و ڕیسکه ڕزگارم ئه‌بێت و ئه‌بینم نا من شتێکم کردووه جیاوازتره له کاره‌کانی تری خۆم و هه‌ندێک له که‌سانی تر، ئه‌وکات پڕئه‌بم له نه‌شئه‌ی خۆشی، به‌ڵام هه‌میشه‌ش ئه‌و نه‌شئه‌ی خۆشییانه زۆر کورتبوون و جارێکی تر که‌وتوومه‌ته‌وه ناو ڕیسک کردنێکی تره‌وه.
سه‌فه‌رنامه بۆ من جۆرێک بوو له موماره‌سه‌کردنی ته‌راپییه‌کی ده‌روونی له‌به‌رده‌م خودی خۆمدا، بۆ ڕزگاربوون له یاده‌وه‌رییه‌کانی وڵات له مه‌نفا که خه‌ریکبوو ئه‌یخنکاندم و هیچ شتێکی له ژیاندا بۆ نه‌هێشتبوومه‌وه. من خۆم ئه‌م ئه‌زموونه‌م خۆش ئه‌وێت، چونکه ئه‌زمونێک بوو له‌سه‌ره‌تاوه بڕیارمدا کتێبێک بنووسم که پێشتر له‌دنیای کوردی‌دا که‌س نه‌ینووسیبێت، نووسینی ڕۆژانه‌ی کتێبی سه‌فه‌رنامه و تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه که له‌ناو چه‌ند کایه‌یه‌کی وه‌کو شیعر و چیرۆک و وتار و ڕۆژنامه‌نووسی و خوێندنه‌وه‌دا ئه‌هات و ئه‌چوو، بۆ من جێی له‌زه‌تبردن بوو هه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی توانای خۆشم بوو له نووسیندا. به‌هه‌رحاڵ ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی که من هه‌مه، هه‌م له کایه‌کانی شیعر و ڕۆمان و سه‌فه‌رنامه و چیرۆکی منداڵان و وه‌رگێڕان و فۆتۆگرافیدا هه‌موویان ئه‌و پارچه بچووکانه‌ن که کۆی من پێکده‌هێن، ته‌مه‌نای من ئه‌وه‌یه بتوانم له‌هه‌رکام له‌و کایانه‌دا به‌سه‌رکه‌وتووانه کاربکه‌م، ته‌مه‌نای هه‌ره گه‌وره‌شم ئه‌وه‌یه هه‌میشه شاعیربم و به‌شاعیریی بمرم.
پرسیار: هه‌ندێك له‌و شاعیرانه‌ی رۆمانیش ده‌نووسن، هه‌ستده‌كرێت زمانی شیعری زاڵه به‌سه‌ر فه‌زای رۆمانه‌كه‌یاندا، به‌ڵام له‌م رۆمانه‌ی تۆ كه خۆت شاعیریشیت ئه‌و زمانه شیعرییه نابینین به‌تایبه‌ت له گێڕانه‌وه‌دا، تۆ چۆن خۆت له‌و شیعریه‌ته له‌زماندا پاراست؟
هیوا قادر: هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره ئه‌که‌ین گه‌ر پێمانوابێت شاعیریه‌ت له نووسیندا به‌تایبه‌ت له ڕۆماندا ته‌نها په‌یوه‌ندی به هۆنینه‌وه‌ی وشه و به‌په‌خشانیکردنی زمانه‌وه هه‌یه، من پێموایه منداڵانی گه‌ڕه‌ک به‌راورد به هه‌ردوو ڕۆمانه‌که‌ی پێشووم و سه‌فه‌رنامه‌ش پڕه له شاعیریییه‌ت، ته‌نانه‌ت له خوێناوی‌ترین به‌شه‌کانی ناو ڕۆمانه‌که‌شدا شاعیریه‌ت ئه‌بینیت.
به‌داخه‌وه، یه‌کێک له‌و په‌لاماردانانه‌ی هه‌ندێک له نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌گرانی ئێمه بۆ ئه‌و شاعیرانه‌ی که ڕۆمان ئه‌نووسن، به‌وه تاوانباریان ئه‌که‌ن، که زمانی شیعری له ڕۆمانه‌کانیاندا زاڵه. نازانم مانای “زمانی شیعریی” به‌چ جۆره زمانێک ناوده‌به‌ن، له‌کاتێکدا “زمانی شیعریی” گه‌وهه‌ری ناو هه‌موو زمانه‌کانی ناو کایه جیاوازه‌کانی نووسینه.
من پێموایه هه‌موو فه‌زایه‌کی تایبه‌تی ڕۆمان هه‌ڵگری جۆرێک له شێوازی گێڕانه‌وه‌یه که زۆر جار نوسه‌ر خۆشی ناتوانێت زمانێکی جیاوازتر له‌وه‌ی که هه‌یه و له ناو رووداوه‌کاندایه بسه‌پێنێت، لێره‌دا مه‌به‌ستم به‌که‌مگرتنی هێزی داهێنان و ته‌قینه‌وه‌کانی زمان نییه، به‌ڵکه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم که هه‌موو ڕۆمانێک بۆ خۆی که‌ره‌سته‌کانی زمانی جیاوازتره له‌وی تر. که‌سایه‌تی گوڵ موحه‌مه‌دی ناو منداڵانی گه‌ڕه‌ک، جیاوازتره له که‌سایه‌تی سیای ناو ڕۆمانی “منداڵێک له‌سه‌ر مانگه”، که‌وایه ئه‌بێت زمانی گێڕانه‌وه و خه‌یاڵ و گوزارشتکردنه‌کانیش جیاوازبن. ناکرێت پیاوکوژێک و سۆفییه‌ک وه‌ک یه‌ک قسه بکه‌ن، چونکه جیاوازی زمان و گوزارشتکردن له‌ڕۆماندا هه‌مان جیاوازی ئه‌و ڕه‌نگانه‌یه که هونه‌رمه‌ندێک له تابلۆیه‌کیدا به‌کاریدێنێت. هه‌موو جۆره شێوازێکی گوزارشکردن بۆ خۆی هه‌ڵگری جۆرێک له ته‌کنیکه، واتا له‌ناو هه‌موو جۆره به‌کارهێنانێکی زماندا، ته‌کنیکێکی نووستوو هه‌یه گێرانه‌وه به‌خه‌به‌ری دێنێته‌وه.