هه‌ڵه‌بجه له‌چاوه‌ڕێ و لوتفی مالیکی
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید – سویسرا
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌رئه‌نجامه‌کانی 17ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ،له به‌جیهانی نه‌بوونی ڕووداوی هه‌ڵه‌بجه،به‌دادگانه‌گه‌یاندنی تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه،نه‌بوونی هیچ خزمه‌تکردنێک و ئاوه‌دانیه‌کی شایسته‌به‌وڕووداوه.هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان و خه‌ڵکی کوردستانی به‌وقه‌ناعه‌ته‌گه‌یاندووه ,که هه‌ڵه‌بجه لای ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌نها ڕیکلامێک بووه‌بۆده‌سه‌ڵاتی کوردی ،به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ک کارتێکی فشار له‌قازانجی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان سوودی لێوه‌رگرتبێت
ئه‌مساڵیش له16/3/2008 وه‌ک هه‌مووساڵێک له‌سه‌روبه‌ندی یاده‌وه‌ریه‌تاڵه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌دا،یادی هه‌ڵه‌بجه‌به ساردووسڕی کرایه‌وه،له‌سه‌ره‌تادا ده‌هؤڵی ئه‌وه‌لێدرا که‌نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیران له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌شدار ده‌بێت تاپه‌رده‌له‌سه‌رپه‌یکه‌ری عومه‌ری خاوه‌ر لابدات،وه‌لێ له نووسینگه‌ی پاڵه‌وانی ووڵات له‌به‌غدای پایته‌ختی سه‌لامه‌وه به‌مه‌سیجێکی هانده‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌وه‌یان پێگووتین که‌جانابی خاوه‌نشکۆ کاتی نیه سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بکات …
هه‌ڤده‌ساڵ له‌درووشم و به‌ڵێنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پێنج ساڵ له‌عێراقی تازه‌و عێراقی هه‌مووان، که‌سوکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و سیمبوولی جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌ی پێ به‌ڕه‌وانه‌بینرا که مالکی سه‌ردانی بکات ..
له‌هه‌مووپرۆسه‌ی گۆڕانه‌کاندا له‌حه‌سره‌تی ئه‌وه‌دابووین که ڕووداوی هه‌ڵه‌بجه بێته‌ڕووداوێکی به‌جیهانی بوون و تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال بچنه‌پای دادگایه‌کی هه‌قخوازانه وه‌لێ نه‌ک ئه‌م حه‌سره‌ته بووه سه‌راب ،به‌ڵکو له‌سه‌رهه‌ندێک ده‌نگی لێره‌و له‌وێ به‌ناوی چه‌مکه‌کانی لێبوورده‌یی وکورد نابێ بێته‌جه‌لاد، خه‌ریک بوو جاڕی به‌رائه‌ت بۆ عه‌لی کیمیایی وسوڵتان هاشم لێبدرێت..
سه‌رۆک وه‌زیر و پارته‌که‌ی له‌سه‌رڕووداوی دوجه‌یل و 144 قوربانی ئه‌وڕووداوه په‌تی سێداره‌ی کرده‌ملی سه‌دامی دیکتاتۆر. به‌ڵام بۆ یادو مه‌زاری 5000 هه‌زار له‌قوربانیانی ژن ومنداڵی بێتاوانی هه‌ڵه بجه ئاماده‌نابێت چوونکه سه‌رۆک میوانی ده‌بێت، گه‌رچی له‌ئاماده‌بوونی ئه‌وانه‌ش چاوه‌ڕوانی هیچ په‌یامێکی مرۆیی و واقیعبینانه‌ناکرێت،جگه‌له‌وه‌ستانێکی ڕه‌مزی، به‌ڵام نه‌هاتنه‌که‌یان بۆخۆی په‌یامی بێ ده‌ربه‌ستی وترسێکی گه‌ووره‌یه‌له‌گه‌ووره‌بوون و به‌جیهانی بوونی ڕووداوی هه‌ڵه‌بجه که‌خودی مالکی وسه‌رانی سیاسی له‌عێراق و ووڵاتانی ناوچه‌که باش د‌رکی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که له‌هه‌ربه‌جیهانی بوونێکی جێنۆسایدی کورد ئیدی ده‌ست کۆتاده‌بن بۆهه‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه‌گووڕه‌شه‌یه‌ک له‌دژی کورد…
بیست ساڵی ڕه‌به‌قه ڕووداوی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بۆپرسی سیاسی کوردسه‌رمایه‌یه‌کی له‌بن نه‌هاتووی مه‌عنه‌وی بووکه‌ده‌کرا بکرایه‌ته که‌ره‌سته‌وسه‌رمایه‌ی کیانێکی کوردی به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵه‌بجه بووه‌ڕیکلام.
دوای بیست ساڵ هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وام بیره‌وه‌رییه‌کی تراژدیدی یه،برینه‌کانی ساڕێژنه‌بووه،تاوه‌کو ئێستا شاروجێگه‌ی ئه‌وکاره‌ساته‌ڕۆح هه‌ژێنه به‌که‌لاوه‌یی وبه‌ژینگه‌یه‌کی مه‌ترسیدارماوه‌ته‌وه…
هه‌مووئه‌وکه‌م ته‌رخه‌می و بچوکبوونه‌وه‌ی پرسی هه‌ڵه‌بجه له‌مه‌رگه‌ساتێکی گه‌وره بۆ یاده‌وه‌رییه‌کی لۆکالی و دوورخستنه‌وه‌ی له‌سیمبولێکی جیهانی .ده‌سته‌ڵاتی کوردی به‌رپرسیاریه‌تی ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ،هه‌رئه‌وفاکتانه‌یه ساڵێک ڕێ بۆسوتاندنی مۆنۆمێنت خؤشده‌کات.ساڵێک که‌س گه‌لێکی که‌م له‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه به‌شداری ده‌که‌ن.وچاوه‌ڕێی لوتفی سه‌ردانی مالکی مان ده‌کات،ساڵی داهاتووش نازانین چؤن ده‌بێ؟؟؟؟؟؟؟؟
faraidun_73@hotmail.com
16/3/2008