هاوڕێم زیندانه‌كان وێڵیانكردووم
له‌وێ هه‌ر چركه‌یه‌ك، هه‌ر ساتێك
بیركردنه‌وه‌یه‌كم له‌به‌ین ده‌چێ،
ئێره به‌هه‌موو جوانییه‌كانییه‌وه
ناتوانێت لاپهڕیهكم بۆ ڕۆشنكاته‌وه،
ئێره ناخۆشه، ئێره ههوابڕه،
ئه‌وێ ناوی زیندانه، ئه‌وێ خهیاڵكوژه.
هاوڕێم تێبگه تێ!!
ئه‌ی خه‌یاڵه ساواكانمت بیردێ؟؟
ده‌زانی ئێستا ڕیشیان سپی سپی بووه و
ده‌سته‌كانیان ده‌له‌رزێ.
ئێره نیشتیمان نییه، ئێره زیندانه،
ئه‌وێ زیندانه، ئه‌وێ نیشتیمانه.
هاوڕێم دێتهبیرت ڕۆژێك پرسیت:
ئه‌رێ بۆ به‌نیشتیمان ده‌ڵێی زیندان؟؟
من بیرم ده‌كردوه و
نه‌مده‌زانی بۆ وه‌ك زیندان ده‌یبینم،
بیرمده‌كرده‌وه و
نه‌مده‌توانی وه‌ك جه‌للادی خه‌یاڵه‌كان وێنای نه‌كه‌م،
به‌ڵام به‌م ڕۆحه بریندارهمهوه
به‌م هه‌ناسه غهریبانهوهمهوه
له‌سیمای ئێواره غه‌ریبه‌كانی نیشتیمان گه‌یشتم.
ئه‌وێ نیشتیمانه و خهیاڵكوژه،
ئێره زیندانه و ههوابڕه!.
27-7-2011
4شه‌مه
یۆنان،
كه‌مپی كۆمۆتین ڤێنا
گۆران ڕه‌ئوف