گه‌ڕان به‌دوای ڕووخسار.. نیهاد جامی
(په‌یڤێك بۆ ده‌سپێك)
خوێندنه‌وه‌ی وێنه پڕۆسه‌ی بینینی میتا وێنه‌یه تیایدا له‌ده‌ره‌وه‌ی بینراو ته‌ئویلی نه‌بینراوی پێكهاته‌ی وێنه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش خوڵقاندنی پرسیاره له‌ناو وێنه، هه‌ڵبه‌ت وێنه به‌ره‌و خوێندنه‌وه‌ی بونیادی كه‌شفنه‌كراومان ده‌بات بونیادێك كه بونیادێكی درووستكراوی وێنه نیه، به‌ڵكو بونیادی ناو ئه‌خلاقیاتی ژیانه، ئێمه زیاده‌ڕۆیی ناكه‌ین گه‌ر بڵێین ئاماده‌بوونی وێنه به دیكۆمێنت كردنی ئاماده‌بوونی خوده، تیایدا خۆمان له‌ناو وێنه ده‌خوێنینه‌وه، ئه‌و وێنه‌ییه‌ی ئه‌مانه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین له‌ڕوكه‌شدا وێنه‌یه‌كی نامۆیه به ژیان، به‌ڵام له ڕاستیدا وێنه‌ی ئاماده‌بوونی خودی مرۆییمانه له‌ناو ژیانی ڕۆژانه‌مان، پیاوێكی بێ سه‌ر له هۆڵێكی پڕ له كه‌لله سه‌ر به‌دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕێت كه‌لله سه‌رێك بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت، ئێمه لێره‌دا له‌چه‌نده دیدگایه‌كی جیاوازه‌وه هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه ئه‌ده‌ین.
(دیدگایه‌كی كۆمه‌ڵناسیانه بۆ ڕووخسار)
مرۆڤ له‌هه‌ر بۆنه‌یه‌كدا ده‌یه‌وێ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی ببه‌خشێت، ئه‌وه واده‌كات ڕووخسار په‌یوه‌ست بێت به‌و بۆنه‌و ئاماده‌بوونی شوێنه‌وه كه خود ڕووی تێ ده‌كات، بۆیه هه‌میشه ئێمه به‌دوای ڕووخسارێك وجۆرێك له‌خۆ نمایشت كردن ده‌گه‌ڕێین كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی فیگور له شوێن، پرۆسه‌ی ئاماده‌بوون گه‌ڕانێكی وه‌همیه به‌ناو ڕووخساره‌كانه‌وه كه به‌چ ڕووخسارێكه‌وه بۆ ئه‌وێ بڕۆین، ڕێك وه‌ك مرۆڤه بێ سه‌ره‌كه‌ی ناو وێنه كه به‌دوای كه‌لله سه‌رێكی گونجاو ده‌گه‌ڕێت، ده‌شێت له‌و كاته‌دا ئێمه كه‌لله سه‌رێك بدۆزینه‌وه كه هی خۆمان نیه، ئه‌و دووفاقیه‌ته‌ی جه‌سته‌ی ئێمه له‌نێوان كه‌لله سه‌رو ڕۆح هه‌ڵیده‌گرێ خودێكی دووفاقمان بۆ ده‌خوڵقێنێت،
كه ده‌بێ به شوناسی منی دووفاق، به‌ڵام شوناسێك بۆ خود گرنگ نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی گرنگه خۆ نمایشت كردنێكی شیاو بێت له شوێن و بۆنه‌كه‌دا.
(پرسیارێك له خود)
له‌و كاته‌دا پرسیاركردنی ئێمه له خۆمان پرسیاركردنه له‌خودی تێكشاو، من كێم؟ من مرۆڤێكم خۆم نیم ئه‌مه‌وێ خۆم بم نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌م، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی ده‌كه‌م به‌و شێوه‌یه بم، بۆیه ئه‌و ده‌مه‌ی بگه‌ینه سه‌ر ئه‌و پرسیاره فه‌لسه‌فیه‌ی پێمان بڵێت: خۆت بناسه؟ ئه‌و ناسینه بۆ ئێمه سه‌ر له‌نوێ پڕۆسه‌ی خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خوده به‌وه‌ی ئه‌وه ئێمه‌ین، له‌ڕاستیدا ئه‌و ڕووخساره‌ی نمایشتی ئه‌كه‌ین، ته‌نیا شێوه گاڵته‌جاریه‌كی لێبووكانه‌ی نمایشت كراوه، چونكه ناتوانین بگه‌ین به پرسیاری ناسینی خود، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترس له ناسین كه‌وتنی شوناسی ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تیه.
(فۆیس بوك كه‌لله سه‌ره جیاوازه‌كانی ئێمه)
ئه‌مرۆ به‌هۆی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فۆیس بوكه‌وه مرۆڤه‌كانی ئێمه به شێوه‌یه‌ك ئه‌یانه‌وێ موماره‌سه‌ی ئه‌و دووفاقیه‌ته‌ی ڕووخسار بكه‌ن به‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی ده‌كه‌ن به‌و شێوه‌یه كه‌لله سه‌رێك بۆخۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه وه‌ربگرینه‌وه “كه مرۆڤ كائینێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه” به‌ڵام ئێكه كائینێكی دووفاقین، بۆیه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كه فۆیس بوكه مرۆڤه‌كانی ئێمه موامره‌سه‌ی گرێی ده‌روونی خۆیان ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و پڕۆسه‌ی گفتوگۆكردنه ئه‌شێ كاتێكی ده‌ست نیشان كرا‌و بخایه‌نێت و دواتر به‌شكستی ئه‌و كۆتایی بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌یان كارێكه بیری لێ ناكاته‌وه، بۆیه سه‌یر نیه كاتێ له ڕێگه‌ی فۆیس بوكه‌وه گوێمان له‌وه بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌یانناسین پێمان بڵێن “له‌قسه‌كردنم له‌گه‌ڵ هه‌ر ژنێكدا هه‌ر جاره‌ی به شێوه‌یه‌ك ناووته‌مه‌ن و پیشه‌ی خۆمیان پێ ئه‌لێم” له‌وشه سه‌یرتر ئه‌بێت ئه‌وه‌شمان به‌لاوه سه‌یر نه‌بێت ڕووخساره‌كان هیچی به دڵمان نه‌بن و ڕه‌گه‌زی خۆشمان بگۆڕین ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و ده‌نگه دووفاقی ڕه‌گه‌زیه ده‌بیستین كه ده‌ڵێت “لاپه‌ڕه‌یه‌كم هه‌یه به‌ناوی ژنێكه‌وه هه‌رچی پیاوه سووتاندومه” ئه‌وه‌ش جۆرێكیتری دووفاقیه‌ته له‌پێناو گه‌ڕان به‌دوای ڕووخسار
(دوا وشه)
گه‌ڕان به‌دوای ڕووخسار پڕۆسه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو فاقیه‌تی خوده، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووخساره‌كان هاوشێوه‌ی ناخی خود نین، بۆیه ده‌شێت بۆ هاویه‌كبوون ئیراده‌ی خود بۆ گۆڕینی ناخ وبنیاتنانی خودی تێكشكاو له بێ سه‌ری خۆیه‌وه پڕۆسه‌ی خوڵقاندنه‌وه‌ی ڕۆح كه‌لله سه‌رێكی تازه‌ی بۆ درووست بكات، نه‌ك بگه‌ڕێت به‌دوای كه‌لله سه‌رێك كه هی ئه‌و نیه.