چیرۆكی ئه‌م وێنه‌یه
یه‌كه‌مین وێنه‌یه‌ك كه كوشتنی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیای سه‌لماند له‌لایه‌ن (فلیپ دیسمپاز) وێنه‌گری ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسیه‌وه گیراوه و پاشتر هه‌مان ئاژانس له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا بڵاویكرده‌وه و هه‌موو گومانه‌كانی له‌سه‌ر كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه ره‌وانده‌وه.
چیرۆكه‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌ست پێده‌كات له‌كاتێكا (فلیپ دیسمپاز) له هوتێلێكی شاری سرت ده‌بێت گوێی له‌چه‌ند ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌بێت، له‌هاوه‌ڵه‌كانی ده‌پرسێت ئه‌و ته‌قانه چیه له‌ده‌ره‌وه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئه‌وه چه‌ند چه‌كدارێكی قه‌زافی یه هاتونه‌ته شاره‌كه‌وه،ئه‌ویش ده‌ڕواته خواره‌وه كۆمه‌ڵه چه‌كدارێكی شۆرشگێڕه‌كان ده‌بینێت سه‌ریان كردوه به‌یه‌كدا و سه‌یری شتێك ده‌كه‌ن، كه ده‌ڕواته پێشه‌وه ته‌ماشاده‌كات هه‌مویان له‌مۆبایلی یه‌كێكیان كۆبونه‌ته‌وه و سه‌یری دیمه‌نێك ده‌كه‌ن، پرسیاریان لێده‌كات ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئه‌وه وێنه‌ی قه‌زافیه به‌كوژراوی، داوا ده‌كات وێنه‌یه‌كی ئه‌و دیمه‌نه بگرێت، هه‌رچه‌نده تیشكی رۆژیش یارمه‌تیده‌ر نابێت بۆ گرتنی وێنه‌كه، به‌ڵام داوا له چه‌كداره‌كان ده‌كات سێبه‌رێكی بۆ دروستبكه‌ن تاوه‌كو وێنه‌كه ده‌گرێت، هه‌ر بۆیه به‌په‌له وێنه‌یه‌كی دیمه‌نی ناو مۆبایله‌كه ده‌گرێت و دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌رێگای مۆبایله‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی ده‌كات، ئه‌وانیش به‌په‌له ده‌یده‌ن به‌هه‌موو ده‌زگا هه‌واڵیه‌كانی دونیا، هه‌ربۆیه ئیدی مه‌رگی قه‌زافی هیچ گومانێكی نه‌هێشته‌وه و به‌ره‌سمی بڵاوكرایه‌وه.
((فلیپ دیسمپاز) ته‌مه‌نی 50 ساڵه و ماوه‌ی 20 ساڵه له ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی كارده‌كات.
Hemnm1979@yahoo.com
سه‌رچاوه/ العربیه نت