شاعیر نه جادووگه‌ره نه په‌یامبه‌ر
+ماوه‌یه‌كی كورته له ژاپۆن گه‌ڕاویته‌وه، ده‌مه‌وێ پرسیارێكی سه‌یرت لێبكه‌م كه به هه‌ستی بینینه‌وه به‌نده: به‌ڕای تۆ ئافره‌تی سوری جوانتره یان ژاپۆنی؟
-ئه‌و پرسیاره جوانه، سوری خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها ژاپۆنیش خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئافره‌تی سوری یان عه‌ره‌بی ده‌كه‌وێته دووتوێی كلتورێك كه سه‌ركوتكردن رابه‌رایه‌تی ده‌كات، ئه‌و كلتوره به‌شێوه‌یه‌كی دوژمنكارانه یان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌ر تاكه‌كانه‌وه هه‌یه. كاتێك ده‌بیته كوڕی كلتورێكی سه‌ركوتكراو ئه‌وه ئه‌و كلتوره په‌رچه‌كردارت لا درووست ده‌كات، بۆیه ئافره‌تی عه‌ره‌بی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیكه‌دا دوژمنكار ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌تا له‌گه‌ڵ خودی ئه‌ویدیكه‌ی ئافره‌تیش، به‌بڕوای من هه‌مان شت به‌سه‌ر پیاوی سوری و عه‌ره‌بی ده‌سه‌پێ، به‌ڵام لای ژاپۆنییه‌كان نه كلتوری دوژمنكارانه بوونی هه‌یه، نه كلتوری سه‌ركوتكردن، بۆیه تاكی ژاپۆنی پیاو بێ یان ژن كه‌متر دوژمنكارانه ده‌كه‌وێته‌وه، به‌گشتی رۆڵه‌ی كلتوری خۆرهه‌ڵاتی بوزی و كۆنفیوشی و شنتۆیی خۆشی له نه‌رم و نیانی وه‌رده‌گرن كه هه‌ندێجار وه‌ك جۆرێك له خۆش دویی سه‌یر ده‌كه‌وێته‌وه، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كلتوری بوزی كلتوری خۆرهه‌ڵاتی له‌سه‌ر جۆرێك له ناشهڕانگێزی و نا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه وه‌ستاوه، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا كلتوری ئێمه بانگ بۆ چه‌مكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و شه‌ڕانگێزی ده‌كات. له‌ڕووی جوانییه‌وه ئافره‌تی عه‌ره‌بی ملكه‌چی كلتوری خۆراكی عه‌ره‌بییه، ئه‌و كلتوره‌ی كه له‌سه‌ر چه‌وری و زۆرخۆری و كه‌باب وه‌ستاوه…
+پرسیاری جیاوازی ئافره‌تی عه‌ره‌بی و ئافره‌تی ژاپۆنیم لێكردی، بۆ ئه‌وه‌ی پرسیار له جیاوازی نێوان شاعیری عه‌ره‌بی و شاعیری ژاپۆنی بكه‌م، ئایا شاعیر له هه‌موو شوێنێ هه‌ر شاعیر نییه؟
– زۆرجار ئه‌و پرسیاره‌م له‌خۆم كردووه، ئه‌و پرسیاره پێویستی به‌وه‌یه كه شاعیر بۆ سه‌رچاوه كلتورییه‌كه‌ی خۆی بگه‌ڕێته‌وه. سه‌رچاوه‌ی كلتوری شاعیری عه‌ره‌بی میتافیزیكی نادیار و تاكپهرستییه، دواتریش ئه‌و كلتوره ده‌قێكی میتافیزیكی تاكپه‌رست به‌رهه‌م ده‌هێنێ، به‌ڵام شاعیری ژاپۆنی جگه له سرووشت هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی نییه، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی كلتوری میتافیزیكی به مانا خۆرئاواییه‌كه‌ی بۆ وشه‌ی ئایین نییه، بۆیه شاعیری ژاپۆنی به‌ته‌واوی له شاعیری عه‌ره‌بی جیایه، ئه‌وه‌ی ژاپۆنی له شیعری عه‌ره‌بی به جوانی داده‌نێ بابه‌تی شیعری نییه، چونكه بابه‌تی شیعری عه‌ره‌بی به‌ته‌واوی له بابه‌تی شیعری ژاپۆنی جیایه، هه‌رگیز بابه‌تی شیعری عه‌ره‌بی بۆ نموونه بۆق، یان قه‌له‌ڕه‌ش نه‌بووه.
+ نه‌خشه‌ی قه‌سیده فره‌جۆره، به‌ڵام له شیعری عه‌ره‌بی ئاڕاسته‌یه‌ك به‌ره‌و كه‌مته‌رخه‌می و پشتگوێخستن و شیعری درێژدادڕ ده‌ستی پێكردووه، كه‌واته بۆچی میتافیزیكا “تێمه” بێ، ئایا ده‌بێ ده‌ق له‌سه‌ر ئه‌وه حسابی له‌گه‌ڵ بكرێت؟
– له‌سه‌ر ئه‌وه حیسابی له‌گه‌ڵ ناكرێ، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وه حیسابی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ كه ئه‌زموونی ده‌كات، بۆیه من له شیعری عه‌ره‌بی خۆم به موتوربهكراوێكی نوێ داده‌نێم وه‌ك چۆن دره‌خت موتوربه ده‌كه‌ین.
+ به‌ڵام تۆ ئه‌زموونێكت له میتافیزیكا هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هێرشی بۆ ده‌كرێ، له‌و باره‌وه وازت له چوار كۆمه‌ڵه شیعری خۆت هێناوه، ئایا ئه‌وه تۆ ئازار نادات؟ ئایا به نسبه‌ت تۆ هه‌نووكه “نفێری” چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
-به‌هیچ جۆرێك. حیكایه‌تێكی ئه‌و سۆفییه‌ت بیر ده‌خه‌مه‌وه، له هه‌شتایه‌كان ده‌ستی به‌گریان كرد، لێم‌پرسی بۆ ده‌گریت، گوتی: دوای چل ساڵ له دڵنیابوون (یه‌قین) بۆم ده‌ركه‌وت من له هه‌ڵه‌دا بووم، هه‌ڵه‌ش بۆخۆی رێژه‌ییه، چونكه هه‌ڵه‌ی ره‌ها بوونی نییه. من گه‌یشتمه قۆناغێك كه ئه‌بستراك و میتافیزیكا وه‌ك مرۆڤ ته‌عبیر له من ناكات، ته‌عبیر له هه‌بوونی من ناكات، به‌وانیش ناتوانم هیچ شتێ به‌جێبهێنم، به‌و زمانه میتافۆرییه بوونم به‌جێ نایه‌ت.
كاتێك بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵانه و كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مم ده‌گه‌ڕێمه‌وه (المیامر والتساعات التابعه، دار اڵاداب، بیروت، 1988) هه‌ستده‌كه‌م هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم پێوه‌ی نییه، یه‌كێك به‌ده‌ر له من نووسیوویه‌تی، ده‌زانی بۆ؟… چونكه نووسینێك هه‌یه ته‌نها به‌سه‌ر ده‌نووسرێت، باقی ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی پێوه‌نییه، مه‌به‌ستم له میتافیزیكا ئه‌وه بوو، واته له بیره‌وه‌ری كلتوری خۆته‌وه بنووسی، نه‌ك له بیره‌وه‌ری جه‌سته‌یی- رۆژانه‌ت، كه ده‌ست و پێ و چاوت تێیدا به‌شداری نووسین ده‌كه‌ن، بۆیه كاتێك به هه‌موو هه‌سته‌كانته‌وه ده‌نووسی ئه‌وه زمانه‌كه‌ت بۆ سه‌ره‌تاكان و بنچینه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه بۆخۆی بنه‌ڕه‌ته، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی ده‌یڵێی ئاسایی و ناشیعریش بكه‌وێته‌وه.
به‌نسبه‌ت نفێری ئه‌وه ئه‌و كێیه (من گوێیی پێناده‌م)، من ماوه‌یه‌كی زۆره لهبیرمكردووه، پشتم پێبهستاوه و نموونه‌ی قۆناغێكم بووه، نفێری ئه‌وپه‌ڕی پله‌ی میتافیزیك و ته‌جریده، ناشێ له ده‌قی ئه‌و یان هیچ ده‌قێكی سۆفی نزیك بیته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی رهتیكهیتهوه. زۆر به ساده‌یی بۆ من ده‌قی سۆفی هیچ شتێ ناگه‌یه‌نێت، نه نفێری و نه حه‌للاج، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی كه ده‌قی سۆفی پێشتر پێشكه‌شی كردووه.
+ رۆشنبیره ژاپۆنییه‌كان له‌باره‌ی سوریاوه قسه ده‌كه‌ن؟
– به دڵنیاییه‌وه، ده‌مه‌وێ له شتێ ئاگادارت بكه‌مه‌وه: ئه‌گه‌ر له‌و قاوه‌خانه‌یه تێكه‌ڵی هاوڕێیان نه‌بام هیچ یه‌كێك له‌باره‌ی ژاپۆنه‌وه پرسیاری لێنهدهكردم. به‌ڵام كاتێك بۆ ژاپۆن ده‌چم، دامه‌زراوه‌كان دێن و داوای لێكچهرم له‌باره‌ی دنیای عه‌ره‌بی (ئافره‌تی عه‌ره‌بی و فیكری عه‌ره‌بی) لێده‌كه‌ن، به‌ڵام لێره زۆر به‌داخه‌وه خه‌ڵكی ئاسایی پێم ده‌ڵێن له ژاپۆن چ ده‌كه‌یت، بۆ له‌بری كاری ته‌رجه‌مه‌كردنی شیعر وهكالهیهك به‌ده‌ست ناهێنی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه خه‌مگینم ده‌كات. به‌گشتی هه‌ر كه‌سه‌و نزیكایه‌تییه‌كی بۆ ئه‌و وڵاته هه‌یه كه تێیدا ده‌ژی، بازرگانه‌كان.. ژاپۆن له ئۆتۆمۆبیل و ماكینهدا ده‌بینن، به‌ڵام نزیكایه‌تی محه‌مه‌د عوزێمه نزیكایه‌تییه‌كی شیعری و هونه‌رییه، ئه‌وه بۆمن به‌سه.
+ له‌باره‌ی شیعری سورییه‌وه چ به ژاپۆنییه‌كان ده‌ڵێیت؟
– قسه له‌باره‌ی گیروگرفتی میتافیزیكا و گرفته ته‌جریدی و ریتمییه‌كان ده‌كه‌م، هه‌تا ئێستا شاعیرانێك هه‌ن په‌یڕه‌وی له ریتم ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن قسه له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌كه‌م كه شاعیری عه‌ره‌بی خۆی تووش كردووه، قسه له شیعری تازه‌مان ده‌كه‌م كه خوێنه‌ریان ته‌نها له بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سك نه‌بێ نییه، چونكه خوێنه‌ری عه‌ره‌بی ماوه‌ی ئه‌وه‌ی نییه قه‌سیده‌یه‌ك به‌و ریتمه به‌رز و نزمییه بخوێنێته‌وه، ماوه‌ی ئه‌وه‌ی نییه قه‌سیده‌یه‌ك بخوێنێته‌وه زێتر بێ له پێنج دێر یان چوار دێر. لێره په‌له‌كردن له هه‌موو شتێ به‌دی ده‌كرێت، من واهه‌ستده‌كه‌م كه نزیكه‌ی ملیۆنان ساڵ له‌نێوان شه‌سته‌كان و حه‌فتاكاندا بوونی هه‌یه. شیعرێك هه‌یه كه به زمانی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكان نووسراوه كه ناتوانین بیخوێنیته‌وه، وا هه‌ستده‌كه‌یت سه‌ده‌یه‌كی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه، چونكه هه‌ستت گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه، هه‌تا ئه‌وانه‌ی ئه‌و دهقانهشیان نووسیووه ناتوانن بیخوێننه‌وه و به‌رگه‌ی ده‌نگه خه‌مگین و دڵته‌نگییه رهشئامێزهكهی بگرن.
+ بۆچی هیچ شاعیرێكی عه‌ره‌بیت ته‌رجه‌مه‌ی ژاپۆنی نه‌كردووه؟
– چی ته‌رجه‌مه بكه‌م هاوڕێ، ژاپۆنییه‌كان ئه‌وه‌نده‌یان وه‌رگێڕ هه‌یه كه به‌شیان بكات. زۆرم بۆ زمانی فه‌ره‌نسی ته‌رجه‌مه كرد، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و تهرجهمانه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێنا، شاعیری ئێمه‌ی عه‌ره‌ب كاتێ ته‌رجه‌مه ده‌كرێ ته‌واو ده‌بێ، به مانایه‌كی دیكه شاعیری عه‌ره‌بی له زمانه‌كانی دیكه‌دا هیچ مانایه‌ك ناگه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه بۆ ئه‌مڕۆی شیعری عه‌ره‌بی مانایه‌كی هه‌یه، ئه‌وه‌ی له چاره‌سه‌ری بابه‌تدا به‌كار ده‌هێنرێ، زمانێكه به‌ته‌واوی ته‌جاوز كراوه، ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له‌باره‌یه‌وه قسه‌ی لێده‌كه‌م، تهجاوزكراوهو كۆتایی پێهاتووه، ده‌مه‌وێ نموونه‌یه‌كت بده‌مێ: وا روویدا كه (نزار قه‌بانی) ته‌رجه‌مه‌ی زمانی فه‌ره‌نسی بكه‌م، من بوومه تاكه وه‌رگێڕی نزار قه‌بانی بۆ زمانی فه‌ره‌نسی، به‌ڵام فه‌ره‌نسییه‌كان پێشوازییان له ده‌قی نزار قه‌بانی نه‌كرد، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی نزار قه‌بانی شاعیر نییه، به‌ڵكو چونكه زمانی فه‌ره‌نسی سه‌د ساڵ ده‌بێ ته‌جاوزی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كردووه كه نزار قه‌بانی له‌باره‌یانه‌وه ده‌دوێ، كاتێك نزار قه‌بانی قسه له‌باره‌ی ئافره‌ت و چاوه‌كانی و مه‌مكه‌كانی ده‌كات، ئه‌مڕۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌و شێوه‌یه له فه‌ره‌نسا ناخرێته روو، هه‌تا قسه‌كردنی (ئه‌راگۆن) له‌باره‌ی چاوه‌كانی (ئه‌لیسا)ش به‌نسبه‌ت فه‌ره‌نسییه‌كان بۆته رابردوو.
مماره‌سه‌كردنی سه‌ركوتكردن له زمانی عه‌ره‌بی واده‌كات نزار قه‌بانی بۆ حاڵه‌ت بگۆڕێت، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركوتكردنه سیاسییه‌ی كه زمانی عه‌ره‌بی به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێ ئه‌وه وا ده‌كات (مه‌حمود ده‌روێش) ته‌رجه‌مه بكرێت، نه‌ك ماناكه‌ی له زمانی دووه‌مدا، چونكه ئه‌و بزوتنه‌وه رزگاریخوازهی كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان مماره‌سه‌ی ده‌كه‌ن، له فه‌ره‌نسا ته‌جاوز كراوه، له فه‌ره‌نسا هیچ زه‌وییه‌كی داگیركراو نییه كه رزگار بكرێت، بۆیه ته‌رجه‌مه‌كردنی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێ، چونكه شیعرێك پشت به ریتم ببه‌ستێ، مه‌حاڵه ته‌رجه‌مه بكرێت، بۆیه زمانی ده‌روێش و قه‌بانی له تهرجهمهكردندا وه‌ك زمانی چه‌رخی هه‌ژده دێته به‌رچاو، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڵێین گه‌وره‌ترین شاعیر لای ئێمه “موته‌نه‌بی”یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زمانی خۆی هیچ خزمه‌تێكی پێشكه‌ش نه‌كردووه، ئه‌وه له‌و قسه‌یه‌دا جۆرێك له زیاده‌ڕۆی هه‌یه، به‌ڵام زۆر له راستیش دوور نییه، له به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌شدا ته‌رجه‌مه‌كردنی (ئه‌دۆنیس) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، چونكه شیعری ئه‌و ته‌نها له‌سه‌ر ریتم نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو فیكریشی پێیه، بۆیه كاتێك شیعری ئه‌و ته‌رجه‌مه ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌وه وایه كه به فه‌ره‌نسی نووسرابێت.
+ تۆ پشت به خۆشی ده‌به‌ستیت، به‌ڵام خۆشی به‌هایه‌كه له‌ناوده‌چێ، ئایا ئه‌وه ئه‌و شته‌یه كه له ده‌قدا ره‌نگده‌داته‌وه؟
– به‌ڵی خۆشی یارمه‌تیم ده‌دات، بانكهێشتكردنی خۆشیش له ده‌قدا ره‌نگناداته‌وه. بانگهێشتكردنم بۆ ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن “ده‌قی خۆشی” بانگهێشتكردنێكه كه‌مێك له خه‌می شیعریم كه‌م ده‌كاته‌وه، قه‌سیده‌یه‌ك ده‌نووسم و تۆ دڵخۆشی، بۆچی شاعیر قه‌سیده‌یه‌ك نانووسێ ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه ده‌كه‌وێته قه‌یرانه‌وه؟ بۆچی شیعر له‌بری خه‌م حاڵه‌تی خۆشی له‌خۆ نه‌گرێ، یان ئایا دڵخۆشی شیعرێك نییه بكه‌وێته نێو زینده‌گییه‌وه؟.. له‌و گوته‌زایه ده‌گه‌یت، به‌ڵام تاقیبكه‌وه، تۆ شاعیری كه دڵخۆشی قه‌سیده‌یه‌ك بنووسه. گرفته‌كه ئه‌وه‌یه شاعیران دڵخۆشی به گاڵته‌پێكردن و شیعری جیدی به شیعری دڵته‌نگ داده‌نێن، كاتێ له‌باره‌ی شیعری دڵته‌نگییه‌وه ده‌ڵێیت ئه‌وه ته‌نها شیعرێكه كه نوێنه‌رایه‌تی حاڵه‌تێكی جیدی ده‌كات ئه‌وه ده‌كه‌ویته حاڵه‌تێكی دوالیزمی تهكڕهوییهوه، چونكه تۆ ده‌زانی به مانایه‌ك له ماناكان تاكڕه‌وی دژی دڵخۆشییه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له كلتوری میتافیزیكی كه دڵته‌نگی به یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كان و دامه‌زرێنه‌ریی داده‌نرێت.
+ تۆ له‌ڕووی چێژوه‌رگرتنه‌وه رووشاوی، شیعرییه‌تی تۆ به ره‌تكردنه‌وه ده‌گات، تۆ گره‌و له‌سه‌ر چی ده‌كه‌یت؟
– شیعرییه‌تی من له‌سه‌ر شتی ساده و ساكار و گرته‌ی زیره‌كانه وه‌ستاوه، ئاساییه چێژوهرگرتنێك برووشێنێ كه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌ك وه‌ستاوه كه پێیوایه به‌چێژترین شیعر به‌چێژترین درۆیه.
+ تۆ ته‌نها نیت تۆ له‌گه‌ڵ منی، به‌ڵام له رێبازه شیعرییهكهتدا په‌ڕگیری.
– هه‌رگیز په‌ڕگیر نیم، كاتێك له‌سه‌ر (600) شیعر كارم ده‌كرد و خستمه نێو دیوانی شیعری عه‌ره‌بی نوێ، له‌و شاعیرانه به‌شێك له ئه‌زموونی خۆم به‌رچاو كه‌وت، چونكه ئه‌وان ده‌لاله‌ت بوون له چێژوه‌رگرتنێكی نوێ.
+ تۆ یه‌كێك له كۆمه‌ڵه شیعرییه‌كانت به “لا لن اعود الی البیت” مه‌به‌ستت كامه ماڵه؟
– ماڵ بۆخۆی ئیشكاله، پێشبینی ناكه‌م ئه‌وه بێت، لێره ماڵی مه‌جازی هه‌یه، ماڵی ساده‌ی شیعر، وه‌ك چۆن ماڵی شیعری میتافیزیك هه‌یه، لێره ماڵێك هه‌یه له دیوار و بن‌میچ، به نسبه‌ت من وشه بۆته ماڵێك كه هه‌ستیاریم ده‌وڕوژێنێ، بۆیه ئاره‌زووی ئه‌وه ناكه‌م بۆ هیچ ماڵێك بگه‌ڕێمه‌وه.
+ ئه‌گه‌ر له‌به‌رانبه‌ر ماڵی شیعریی بوه‌ستین، ئه‌وه تۆ هه‌تا ئێستا به عه‌ره‌بی ده‌نووسی، تۆش ده‌ڵێیت ئه‌و زمانه به‌ره‌وپێش نه‌چووه، به‌ڵام تۆ هه‌تا ئێستاش ده‌كه‌ویته دووتوێی فه‌زای ئه‌و زمانه‌وه، باسی كامه ماڵ ده‌كه‌یت كه لێیدهچووبیت و ناته‌وێ بۆی بگه‌ڕێیته‌وه؟
– ئه‌وه پرسیارێكی مه‌زنه، ده‌ڵێن گرفته‌كه له زمانی عه‌ره‌بیدا نییه، به‌ڵكو له‌وانه‌دایه كه به‌و زمانه ده‌دوێن، به‌ڵام من ده‌ڵێم: گرفته‌كه له هه‌ردووكیانه و ناكرێ لێكیان جیا بكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌و زمانه بۆخۆی ده‌لاله‌ت و مێژووییه‌كی درێژی هه‌یه، ئه‌وانه‌ی تازه به‌و زمانه ده‌دوێن “من و تۆ تازه‌ین” كاتێك به زمانێكی دیكه ده‌دوێی نازانی كێ ده‌دوێ، به‌ڵام ئه‌و زمانه عه‌ره‌بییه‌ی پێی ده‌دوێین به كۆمه‌ڵێك ده‌لاله‌ت باركراوه كه ده‌كه‌وێته پێش له‌دایكبوونی من. هه‌ندێ شت له بونیادی زمانی عه‌ره‌بی پێویستی به گۆڕان و گفتوگۆ له‌سه‌ركردن هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بگه‌ینه دواین خاڵی ئه‌و گفتوگۆ لهسهركردنهش، ئه‌وه به‌ره‌و رووی كاره‌سات ده‌بینه‌وه. هه‌رچۆنێ بێ زمانی عه‌ره‌بی زمانی دایكمه، ته‌واوی بوونی من پێكده‌هێنێ، جگه له‌وه چاره‌سه‌رێكی دیكه‌م نییه، من ده‌توانم به‌و زمانه له‌باره‌ی هه‌موو شتێكه‌وه و له‌هه‌ر ساتێك‌دا بنووسم، هه‌ر شتێ ده‌ستی لێده‌م بێته شیعر.
+ ئایا شاعیر جادوگه‌ره یان په‌یامبه‌ری شته سهرسوڕمێنهكانه؟
– هه‌رگیز شاعیر جادوگه‌ر و په‌یامبه‌ر نییه، چونكه شته‌كان وه‌ك خۆیان شیعرن، شاعیریش هه‌ر ئه‌وه ده‌بینێ كه چاو ده‌یبینێ.
محه‌مه‌د عوزێمه:
و: عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
سه‌رچاوه:
قــــیس مـصـگـفی
05 / 09 / 2007 له www.oudaimah.com وه‌رگیراوه.