
دوو په‌خشانی كورت له نووسه‌ری ئێرانی كـــارو
له فارسییه‌وه: كه‌ریم تاقانه(سوێد) …….
(1) مه‌رگ و ژیان
هێشتا به‌ته‌واوی له گۆڕی ژیانی خۆمدا جێم نه‌گرتبوو، له‌پڕ، هه‌ستمکرد ده‌ستێکی ناسیاو، بهورووژاویو تووڕه‌یی له کێلی گۆڕه‌که‌م ده‌دا. دوای ساتێك، ڕۆحی وێڵم به چاوی فرمێسکاوییه‌وه، له‌سه‌ر گڵکۆوه خۆی گه‌یانده ته‌نیشتم! بێئه‌وه‌ی ورته‌ی له‌ده‌م بێته‌ده‌ر، ده‌ستی گرتم و له گۆڕه‌که ڕایكێشامه ده‌ره‌وه. سه‌یری کێلی گۆڕه‌که‌ی کرد‌و گوتی:- تۆ بڕوانه… ئه‌م مرۆڤه درۆزن و تاوانبارانه ته‌نانه‌ت پاش مردنیشت خۆیان له‌و ڕاستییه گێل کردووه که پێوه‌ندی به تۆوه هه‌یه!..
ڕاستی ده‌گوت.. له‌سه‌ر به‌ردی گۆڕه‌که‌م نووسیبوویان:"له ساڵی 1306دا له دایک بوو‌و ساڵی 1333 مرد.."
درۆ بوو!.. ساڵی 1306، ساڵێك بوو که من مردم و، ژیانی من له ساڵی 1333دا، پاش چه‌ندین ساڵ مه‌رگی به کۆڵدادراو، ده‌ستی پێ‌کرد! کێله‌که‌م هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه تا ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاست بكه‌مه‌وه؛ "ڕۆح"م به پێکه‌نینه‌وه گوتی:- شاعیر… ئه‌م گاڵته‌جاڕییانه له‌بیر که.. به خه‌ڵکی چی، تۆ که‌ی هاتیت و که‌نگێ چووی! ده‌بڕۆ بخه‌وه!… به ده‌م پێکه‌نینه‌وه چووم خه‌وتم، چ خه‌وێك! چ خه‌وێکی خۆش… بریا هه‌مووان تێده‌گه‌یشتن!…
(2) ئه‌وینی درۆینه!
چووبووین تا دوور له چاوی خه‌ڵکی له به‌ر ئه‌و مانگه‌شه‌وه ماته‌دا، سه‌عاتێک له‌گه‌ڵ ئه‌وینێکی بێپه‌نا پیاسه بکه‌ین..
ئاسمان ته‌واو ساماڵ بوو. وێڕای ئه‌وه، هه‌ورێکی ڕه‌ش، ڕووی نازه‌نینی مانگی بزر کرد.. گوتم:- ئاسمان به‌م ساماڵییه.. ئه‌م په‌ڵه هه‌وری چڵکنه چییه له کۆڵمان نابێته‌وه؟.. ئاماژه‌ی بۆ هه‌وره‌که کرد‌و به ده‌م ههناسهههڵكێشانهوه گوتی:- ئه‌وه؟ ئه‌وه، هه‌ور نییه! فرمێسکه. فرمێسکی شاراوه‌ی دڵداره سهرڕاستهکانه ڕوخساری مانگی داپۆشیوه تا مانگ شاهیدی ئه‌م عه‌شقه درۆینه‌یه‌ی من‌و تۆ نه‌بـێت…
k.taqane_1@yahoo.com