ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ناسینی رێبازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
ئه‌گه‌ر له كۆنه‌وه وه‌رگر(ره‌خنه‌گر-خوێنه‌ر) به شێوازی جۆراوجۆره‌وه ده‌قیان شی كردبێته‌وه‌و له رێگای شیكردنه‌وه‌وه هه‌وڵیان دابێ لێی تێبگه‌ن، ئه‌وا به گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ مێژووی هزر له خۆرئاواوه، ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی به زۆری هه‌وڵی ئه‌وه له ئارادابووه، كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق به ده‌قێكی تره‌وه شیكردنه‌وه بۆ ده‌قێكی تایبه‌تی بكرێ و به هه‌ردووكیان له نوێوه ده‌قێكی تازه بسازێننهوه. به‌ڵام رێبازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، وه‌ك له ناوه‌كه‌ی دیاره هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌كاته پێوه‌ر بۆ ناسنامه‌ی ده‌ق، به هه‌مان شێوه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ده‌ق بۆ خۆی خۆی دروست بكاته‌وه, ئه‌مه‌ش له‌و ڕێگایه‌ی كه نابێ پشت به بنه‌ماو تیۆری ده‌ره‌كی ببه‌سترێت به‌ڵكو له‌ناو خودی ده‌قدا راڤهكه ئه‌نجام بدرێت و به‌و رێگه‌وه ده‌ق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ریشاڵه‌كانی ورد ورد بكرێن و سه‌رله‌نوێ رۆح و تام و بۆنێكی تری پێ ببه‌خشرێته‌وه.
به مانایه‌كی تر شیكردنه‌وه‌و راڤه‌ی ده‌ق به پێی میتۆدی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌وه نییه به هۆی پاڵپشتی ده‌قێكی ده‌ره‌كییه‌وه ده‌قێك درووست بكه‌ین و ده‌قه‌كه كۆنه‌كه‌ش هه‌ر بمێنێته‌وه, به‌ڵكو ده‌بێ له‌نێو ئه‌و ورده‌كارییه‌ی تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا هه‌وڵێ دۆزینه‌وه‌ی سه‌نته‌ر بده‌ین, ئه‌مه‌ش بێگومان كارێكی تاڕاده‌یه‌ك زه‌حمه‌ته, چونكه به‌ر له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره پێویستمان به دۆزینه‌وه‌ی هاودژی یان دژكارییه له‌نێو ده‌قدا.
دریدا ده‌لێ: ده‌ق ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌و دیاریكراو نییه و كه‌سێتییه‌كی جێگیری نییه و هه‌روه‌ك بنه‌ماو سه‌رچاوه‌یه‌كی جێگیریشی نییه..هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك له خوێندنه‌وه‌كانی ده‌ق، ده‌بێته پێشه‌كییه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌كانی دوای خۆی.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌وه‌ته‌ی دریدا موحازه‌ره‌كه‌ی له زانكۆی (جۆن هوبكنز) پێشكه‌ش كردووه له ساڵی 1966 ، له‌وه به‌دوا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه گۆڕه‌پانی ره‌خنه‌ی له بونیادگه‌ری وه‌رگرته‌وه‌و خۆی بووه پێشه‌نگی مه‌یدانه‌كه, چونكه ره‌خنه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه توانی ژماره‌یه‌كی بێ كۆتایی ده‌لالاتی ده‌قی داهێنان ئامێز به‌رهه‌م بهێنێ, به‌مه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه وه‌ك موماره‌سه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خۆی نواند, چونكهتارمایی به‌ره‌و هه‌ڵدێر چوونی ره‌خنه‌ی بونیادگه‌ری ئێستاش له پێش چاومانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بونیادگه‌ری كاتی خۆی له لایه‌نی راڤه‌ی زمانه‌وانی بۆ ده‌قی ئه‌ده‌بی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابوو, هه‌روه‌ها توانیبووی شیكردنه‌وه‌ی ده‌ق به‌ره‌و بونیادێكی زمانی ببات، كه لێی پێك هاتووه، ئه‌مه‌ش له گه‌وره‌وه بۆ بچووك ده‌ستی پێده‌كرد ورده ورده ورده‌كارییه‌كانی ناو ده‌ق گرنگی پێدراو به بچووكترین دانه‌ی زمانی(فۆنیم) كۆتایی ده‌هات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه له‌و ئاسته تووشی شكست بوو كه مانا له‌و بونیاده زمانیه نه‌یده‌توانی هه‌ڵبقوڵێ. بۆیه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه هات تا له‌پاڵ ئه‌و شیكارییه ژماره‌یه‌كی زۆری بێ كۆتایی ده‌لاله‌ت به‌ده‌ست بهێنێت.
ههلوهشاندنهوهو فه‌لسه‌فه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه هه‌یه، چونكه بۆ خۆی ستراتیژیه‌كی فه‌لسه‌فی هه‌یه‌و له‌وباره‌وه كۆی پرۆسه‌كه كه ریشاڵ كردن و ته‌ته‌ڵه‌كردنی ده‌قه له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی كاریگه‌ر، كه ده‌كرێ هه‌موویان دواجار خزمه‌ت به نوێبوونه‌وه‌و مانا ههڵكراندن و دۆزینه‌وه‌و كه‌شفكردنی دال و مه‌دلول و جیاوازی و دواخستن بكه‌ن و ده‌قێكی تازه بخه‌نه به‌رچاو له دوای ئه‌ویش یه‌كێكی تر بێت و ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه به‌رده‌وامی پێ بدات. هه‌موویشی له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامبوونی هزر به‌رجه‌سته ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كی گرنگی فه‌لسه‌فییه, بۆیه (ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه شیكارو رهخنهگهراییش نه‌بێت، ئه‌وا دیاره له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا، سه‌ره‌تا ده‌بێت ده‌ق شیكار بكرێ و ره‌خنه‌ی ئاراسته بكرێت، بۆیه زۆر له بیریاران و هزرڤانان پێیان وایه هه‌ڵوه‌شانه‌وه شیكارو ره‌خنه‌یه هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، كه‌واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی هه‌موو ئه‌وانه له‌خۆ ده‌گرێت. شتێك له میتۆد شتێك له فه‌لسه‌فه، شتێك له شیكاركردن، شتێك له ره‌خنه‌گرتن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆر ته‌مومژاوی خۆی ده‌رخات و سانا نه‌بێت دیاری بكرێت) كه دواجار ئه‌م ته‌م و مژاوییه راڤه‌ی جۆراوجۆر ده‌خاته‌وه‌و ئه‌م راڤه جیاوازانه‌ش ده‌قی نوێتر به‌رهه‌م دێنێته‌وه‌و له‌ناو چوارچێوه‌ی هزری بهردهوامێتیدا په‌یوه‌ندی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و فه‌لسه‌فه به‌تینتر ده‌كات.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه به‌ره‌و نه‌مان بردنی ده‌ق نییه
هه‌موو تێكدانێكی ده‌ق و ده‌ق به‌ره‌و نه‌مان بردن، ناچێته چوارچێوه‌ی چه‌مكی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌وه, چونكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه به نه‌رم و نیانی هه‌نگاو ده‌نێت و نابێت ته‌نیا ئامانج لێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بێت و به‌س، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ رێبازی تری ئه‌ده‌بی جۆره ئازادییه‌كی ره‌ها به وه‌رگر دراوه كه ره‌فتار له‌گه‌ل ده‌ق بكات و به ئاره‌زووی خۆی ده‌ق تێك بشكێنێ به‌ڵام به پشت به‌ستن به میتۆدێكی دیاریكراو، ئه‌وا هه‌مان ئازادی به په‌یڕه‌وانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه دراوه, به‌ڵام ده‌بێ به نه‌رم و نیانی و میانڕه‌وی بێت و وه‌رگره‌كه بزانێ چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌لێن و بۆشاییه‌كانی ده‌ق ده‌كات و چۆن پڕیان ده‌كاته‌وه، به‌و مانایه‌ی نابێ په‌یڕه‌وی ئه‌و میكانیزمه بكات كه ده‌ق ئازار بدات، به‌ڵام هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌ك كه له زه‌ینی خۆیدا به‌رجه‌سته بووه‌و بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌و ده‌قه‌دا یه‌كێكی تر مانای دیكه‌ی لێ ههڵبكڕێنێ. نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای گاڵته‌و گه‌مه‌ی ئازاد له ده‌قدا، چونكه ده‌بێ وه‌رگر و خوێنه‌ر له‌سه‌ر پشت به‌ستن به پاشخانی بیری مه‌عریفی خۆیان و چۆنیه‌تی ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ ده‌ق و ده‌رك كردن و هه‌ست به جیاوازی كردن بچنه ناو ده‌روازه‌ی ده‌ق و دواتر به قوڵای ده‌ق شۆڕببنهوهو لێكی هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
به‌ڵام خاڵێكی گرنگتر هه‌یه كه ده‌بێ ره‌چاو بكرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و گاڵته‌و گه‌مه زمانییه به‌و ڕاده‌یه رێی پێده‌درێ، كه گهمهكردنهكه له‌ناو خودی ده‌قه‌كه‌دا بێت و نه‌ك نێردراو بێت و له ده‌قێكی تره‌وه بڕوانێته ده‌قه‌كه, به‌م شێوه‌یه ده‌ق ده‌بێته گڵۆپێكی دره‌وشاوه‌و به‌ر پێی وه‌رگر رووناك ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌نجام بدات. له‌لایه‌كی تره‌وه به‌مه به‌ته‌واوی وه‌رگر له ده‌سه‌ڵاتی ده‌ق ئازاد ده‌بێت و پشت به ده‌قی تر نابه‌ستێ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و به گه‌مه‌و یارییه هونه‌رییه‌كانی خۆی ده‌توانی رووناكییه‌كی تر به ده‌ق ببه‌خشێ و ستراتیژییه‌تێكی دیكه به‌رجه‌سته بكات، كه دواجار به‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه ده‌ق وه‌كو خۆی لێ نایه‌ته‌وه‌و بۆن و به‌رامه‌ی تر ده‌به‌خشێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی لێ ده‌فامرێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه ره‌خنه‌گری سه‌ر به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له‌به‌ر یارییه تایبه‌تییه‌كانی له ده‌ق ده‌گات، جاری وا هه‌یه ئه‌وه‌نده نووسه‌ره‌كه له ده‌قی خۆی نه‌گه‌یشتووه, چونكه ره‌خنه‌گر به په‌یڕه‌وكردنی چه‌ند بنه‌مایه‌كی گرنگ ده‌قه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و جیاوازی و لایه‌نه دژه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات و چه‌مكه‌كانی دال و مه‌دلول نیشان ده‌دات. بێگومان خودی كاره‌كه پرۆسه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیشه بۆ خۆی، چونكه (ره‌خنه‌گری هه‌ڵوه‌شانه‌وه، له‌نێو كاری ئه‌ده‌بیدا ده‌گاته مه‌دلولی وا، كه‌وا شاراوه‌و نادیاره له پشت موفره‌دات و دالهكانهوه بدۆزێته‌وه، ره‌نگه زۆر جار خودی نووسه‌ریش هه‌ست به بوونی ئه‌م دژكارییه نه‌كات، جگه له‌وه‌ش خۆی به ده‌ق نابه‌ستێته‌وه‌و ئه‌ده‌ب به تاكه ره‌هه‌ندێكی تێڕامان فره‌بۆچوون به‌رهه‌م دێنێت، فرهبۆچوونیش فره ده‌لاله‌ت به‌رهه‌م دێنێت.)
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و ئاخاوتن
ئه‌وه‌ی كه‌وا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌ك چه‌مكێكی هزری گه‌یانده ئه‌و ئاسته به‌رزه ئه‌وه‌بوو (دریدا) هه‌ر زوو ده‌ركی بهوهكردو ئیعلانی ئه‌وه‌ی كرد، كه نووسین له ئاخاوتن گرنگتره, ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه نووسین بواری فراوانتری له‌به‌ره بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی شیكاركردنهوهو راڤه‌ی تێدا ئه‌نجام بدرێت نه‌ك ئاخاوتن، ئه‌گه‌ر بۆ نموونه ئێمه ده‌قی (قورئان)یش به نموونه وه‌ربگرین، ئه‌وا ئه‌و جیهانه نووسینه‌ی ته‌ئویل و ته‌فسیره له دوای نووسینه‌وه‌ی قورئانه‌وه دروست بوو, چونكه به نووسینه‌وه‌ی بواری یه‌ك واتایی و یه‌ك تیگه‌یشتن نه‌ماو تیگهیشتنهكان جیاواز بوون. بۆیه هه‌تا خوێنه‌ره‌كان بمێنن زیاتر خوێندنه‌وه‌ی تری بۆ ده‌كرێ و ده‌ق له چه‌قبه‌ستوویی رزگار ده‌كات و به‌ره‌و نه‌مری بوونی ده‌بات و هه‌میشه خوێنه‌ر رۆڵ له ته‌ئویل كردنی ده‌ق ده‌بینێ, به‌مه‌رجێك بنه‌مایه‌ك هه‌بێ بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و رێگاكانی دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه‌ی و ده‌رخستنی جیاوازییه‌كانی و هه‌وڵدان بۆ كه‌شف كردنی كاریگه‌ری و جێكه‌وت دانان له‌سه‌ر ئه‌وی تر , كه ئه‌م ته‌رزه له ره‌فتاركردنه له‌گه‌ڵ ده‌ق لای زۆرێك له لێكۆڵه‌ران بۆته میتۆد‌و به میتۆدی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ناوبانگی په‌یدا كردووه.
دكتۆر (محمد عنانی) پێی وایه كه به‌كارهێنانی زاراوه‌ی (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه) زۆر له جێی خۆیه‌تی، چونكه بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌م زاراوه‌یه له كاركردندا، كار له‌سه‌ر نه‌مان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی زمان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق و ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا ده‌كات. له‌و باره‌وه (دریدا) پێی وایه كه‌س ناتوانێ پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌نجام بدات تاوه‌كوو ئه‌م سێ زاراوه‌یه یه ته‌واوی به‌رجه‌سته نه‌كات و لێیان تێ نه‌گات، ئه‌وانیش هه‌ر سێ زاراوه‌ی (په‌رشبوون الانتشار ،جێكه‌وت الاپر، جیاوازی الاختلاف)ن, كه به هه‌رسێكیان ده‌ڵێ ژێرخان(البنیه التحتیه).
ئه‌گه‌ر بێ و به قووڵی باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بكه‌ین، ده‌بێ سه‌ره‌تا شاره‌زاییمان له رێبازی بونیادگه‌ری هه‌بێت, چونكه بونیادگه‌ری سه‌ره‌تایه‌كه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ق, به مانایه‌كی تر (له بونیادگه‌ریدا لێكۆڵه‌ر راسته‌وخۆ ده‌چێته نێو ده‌ق و له ژیانی نوسه‌رو مێژووه‌كه‌ی له ده‌قدا دوور ده‌كه‌وێته‌وه, وه‌ك بونیادهگهراكان ده‌ڵێن: چه‌قی جه‌خت كردنه‌وه ناوه‌ندی ده‌قه نه‌ك پهراوێزو ده‌وروبه‌ر test is contest هه‌روه‌ك بونیادگه‌ری به پێ و باڵای خۆی هه‌ڵده‌ستێ و په‌نا بۆ شتی تر نابات, بۆیه پیتێك و ده‌نگێك بونیادێكه بۆ خۆی، راناوه‌كان بونیادن, به‌كارهێنانی كاره‌كان بونیادن….هتد) ئه‌مه ده‌بێته خاڵێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه هه‌ر بۆیه‌شه زۆرجار تێكه‌ڵییه‌ك له‌نێوان هه‌ردووكیاندا دروست ده‌بێت, چونكه (دریدا) له گوته‌یه‌كی دا له‌نێو تیۆری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا ده‌ڵێ (له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق هیچ شتێ بوونی نیه), له‌م روه‌وه مێژووی ئه‌ده‌ب لێره‌دا ناكه‌وێته ناو بواری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه مێژووی نووسینه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب به شێوه ته‌قلیدیه‌كه فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه. هه‌ر له‌م باره‌وه هه‌تا خوێندنه‌وه‌كان زیاتر بۆ ده‌ق بكرێت، ته‌ئویل و راڤه‌و لێكدانه‌وه‌ی زیاتر له خۆی هه‌ڵده‌گرێت و به‌مه‌ش ماهییه‌ت و رۆح و تام و بۆنی زیاتر له‌ناو ده‌ق ده‌مێنێته‌وه‌و به‌ته‌نیاش وه‌ڵامێكی جێگیر له خۆیدا به‌رجه‌سته ناكات, چونكه (كۆدی ته‌ئویل ئه‌و كۆدهیه كه له چه‌ند یه‌كه پێك هاتووه‌و كاری ده‌ربڕینی پرسیارێك به‌چه‌ند ئاراسته‌یه‌كدا ده‌بات, گومان و لێڵی ده‌خاته سه‌ر وه‌ڵامه‌كان، ئاراسته‌كان به شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌خاته روو.) ئه‌م گومان و لێڵیهش كه‌سی دووه‌م دێت به بیرورای خۆی ده‌یخاته‌وه باری راستییه‌وه‌و ئه‌نجا كه‌سی سێیه‌میش به گومانه‌وه لێی ده‌ڕوانێ و ده‌یه‌وێ له راستی نزیك بكاته‌وه, به‌م شێوه‌یه هه‌ریه‌كه له ئاراسته‌ی خۆیه‌وه ده‌ق هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و له نوێوه مانایه‌كی دیكه‌ی به‌به‌ردا ده‌كاته‌وه.
هێمن عومه‌ر خۆشناو(شه‌قڵاوه)
Hem992003@yahoo.com
سه‌رچاوه‌كان:
به كوردی:
– بنیاتی كارنامه‌یی له ده‌قی نوێی كوردیدا، د. عبدالقادر حمه امین محمد، كوردۆلۆجی، چاپی یه‌كه‌م ، 2008،
– جاك دریداو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، ریبَین ره‌سوول ئیسماعیل، به‌ریوه‌به‌رایه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی ، سلێمانی 2010.
– خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی بۆ رۆمانی (مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌می به‌ختیار عه‌لیدا، رێزان ساڵح، گۆڤاری زانكۆی كۆیه، ژماره18، ساڵی 2011.
به عه‌ره‌بی:
– التفكیكیه، النڤریه والممارسه، كریستوفر توریس، ترجمه: الدكتور صبری محمد حسن، دار المریخ للنشر، السعودیه,1989
– التفكیكیه من الفلسفه إلی النقد اڵادبی، ممدوح الشیخ، سایتی المنتدی العربیه.
– البنیویه والتفكیك، الماهیه والفوارق، منتدی قسم اللغه العربیه… http://www.alfaseeh.com/vb/showthread.php?44609
– التفكیك هل هو مدرسه نقدیه: مجدی ممدوح، موقع الحكمه