سه‌ره‌تا دیموكراسی…دواتر وورده‌كارییه‌كان
ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن یه‌كه‌مجار گه‌شه‌پێدان ئاستی به‌رزی خۆشگوزه‌رانی، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن یه‌كه‌مجار ئاسایش یا ئارامی، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن یه‌كه‌مجار موساوه‌مه‌كردن یا ئاشتی، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن یه‌كه‌مجار به‌رگریكردن یا مومانه‌عه‌كردن یا رزگاری، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن یه‌كه‌مجار چاكسازی رۆشنبیری یاخود ئاینی، به‌هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڵێین: سه‌ره‌تا دیموكراسی و دواتر وورده‌كارییه‌كان..
ره‌نگه یه‌كه‌مجاربێت له‌ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌دا كه گه‌لانی عه‌ره‌ب راپه‌ڕین ئه‌نجامبده‌ن و دوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانیان بكه‌ن كورسییه‌كانیان جێبهێڵن، ره‌نگه یه‌كه‌م جاربێت داواكاری گه‌لان سه‌ره‌تا له روخانی رژێمه سته‌مكاره‌كانه‌وه ده‌ست پێبكات تا رۆشتنی ده‌سه‌ڵاتداران و له‌دواجاریشدا به‌دادگایكردنیان كۆتایی بێت.
به‌ده‌رئه‌نجامێكی ئاشكرا‌و روون، كوده‌تایه‌كی بنه‌ڕه‌تی و بێ پێشینه له هوشیاری عه‌ره‌بیدا رویداوه، ئێمه له‌به‌رده‌م چه‌ند خاڵێكداین كه لێره‌دا به‌كورتی ده‌یانخه‌ینه روو:
* ئه‌مڕۆ ناتوانرێت هیچ گه‌شه‌پێدانێكی به‌رده‌وام یان خۆشگوزه‌رانییه‌ك له‌ناو هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا به‌دیبێت له‌سه‌ر حسابی كه‌رامه‌ت و ئازادی هاوڵاتیان. ئه‌مه‌ش ئه‌و وانه‌یه‌یه كه شۆڕشی تونسی پێمان ده‌ڵێت.
* ناتوانرێت له‌سه‌ر حسابی كه‌رامه‌ت و ئازادی مرۆڤ هیچ ئاگربه‌ستێك یاخود شه‌ڕێك یاخود ئاشتیه‌ك به‌دیبێت، ئه‌مه‌ش وانه‌ی شۆڕشی میسره.
* هه‌روه‌ها ناشتوانرێت له‌سه‌ر حسابی كه‌رامه‌ت و ئازادی هیچ مرۆڤێك پاراستنی یه‌كێتی خاكی هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی به‌رده‌وام بێت ، ئه‌مه‌ش وانه‌ی شۆڕشی یه‌مه‌نه.
* به‌ڵام، هه‌روه‌ها زۆر به‌راستیش ناتوانرێت پشتگیری هیچ موقاوه‌مه‌یه‌ك یاخود مومانه‌عه‌یه‌ك بكرێت له‌سه‌ر حسابی كه‌رامه‌ت و ئازادی مرۆڤی عه‌ره‌بی، ئه‌مه‌ش وانه‌ی شۆڕشی سورییه.
ئه‌مه وانه‌ی كۆتایی نیه، چونكه شۆڕشه‌كانی شه‌قامی عه‌ره‌بی چه‌ندین وانه‌ی دیكه‌ی هه‌یه، كه له‌كۆتایدا وانه‌یه‌كن بۆ هه‌موان: ئیسرائیل و هاوڕێكانی له‌رۆژئاوا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بڕوایان وه‌هابوو، رژێمه سته‌مكاره‌كانی عه‌ره‌ب هاوڕێ و هاوپه‌یمانیانن، وه‌ك چۆن له‌میسری سه‌رده‌می حوسنی موباره‌كدا وه‌هابوو، ئه‌مه‌ش باشتربو له‌هاوڕێیه‌تی دیموكراسییه‌ك كه ئه‌نجامه‌كانی زه‌مانه‌ت نه‌بون، وه‌ك توركیا.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، هه‌ندێكی دیكه‌ش برٍوایان وه‌هابوو،موقاوه‌مه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن رژێمێكی سه‌ركوتكاری عه‌ره‌بییه‌وه پشتگیری بكرێت، هاوسه‌نگییه‌ك له هه‌ڵوێسته‌كاندا به‌دیده‌هێنێت، وه‌ك چۆن له‌سوریای ئه‌سه‌دا دا هه‌بوو،چاكتره له‌وه‌ی له‌لایه‌ن رژێمێكی دیموكراسیه‌وه پشتگیری بكرێت كه حكومه‌ته‌كانی ناو به‌ناو ده‌گۆڕێت، وه‌ك حاڵه‌تی ئێران.
به‌جومله هه‌موو ئه‌م حساباته سیاسیانه هه‌ڵه‌بون، له‌به‌رئه‌وه‌ی شته بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌یان له‌بیركردبوو، كه ئه‌ویش ئازادی تاك و مافه‌كانی هاوڵاتیان و كه‌رامه‌تی مرۆڤه، ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌كه بۆ هه‌موان.
لێره به‌دواوه، هه‌موو پرۆژه‌و هه‌ڵوێست و ئه‌گه‌ره‌كان، جا چ بۆ گه‌شه‌پێدان بێت یاخود بۆ رزگاری یاخود بۆ یه‌كگرتن بێت، پێویستی به شه‌رعیه‌تی دیموكراسیانه هه‌یه.
هه‌ر لێره به‌دواوه، دیموكراسی بنه‌مای هه‌موو شه‌رعیه‌تێكی سیاسیه له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا، ته‌نانه‌ت بنه‌مای هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌خلاقی سیاسیشه، چونكه ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت له‌سه‌ر لێپرسراوێتی سلوك و ئیلتیزاماتی ئه‌خلاقی و به‌ها ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه‌كان ئه‌نجامنه‌درێت، ئه‌وا ده‌بێته ته‌نها فێڵێك كه سیاسیه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن،و ده‌زگاكان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و خۆبه‌عاقڵزانان نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشن.ئه‌مه‌ش ته‌نگه‌ژه‌ی فیكری سیاسی ئیسلامیه هه‌ر له‌كۆنه‌وه تاوه‌كو ئێستا.
له‌كۆتایدا وه‌ك گه‌ڵاكانی پایز رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ون، ئه‌وانه‌ی كه كۆنه‌په‌رستن و ئه‌وانه‌شی كه عه‌لمانین، ئه‌وانه‌ی كه میانڕه‌وه‌كان و ئه‌وانه‌شی توندڕه‌ون، ئه‌وانه‌ی هه‌ژارن و ئه‌وانه‌شی ده‌وڵه‌مه‌ندن، مادامه‌كی بنه‌مایه‌كیان نیه، كه ئه‌ویش بنه‌مای ئازادی و كه‌رامه‌تی هاوڵاتی عه‌ره‌بییه.
هه‌ربۆیه ده‌ڵێین ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن یه‌كه‌مجار گه‌شه‌پێدان یا ئاستی خۆشگوزه‌رانی، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن یه‌كه‌مجار ئاسایش یا ئارامی، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن یه‌كه‌مجار موساوه‌مه‌كردن یا ئاشتی، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن یه‌كه‌مجار به‌رگریكردن یا مومانه‌عه‌كردن یا رزگاری، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن یه‌كه‌مجار چاكسازی رۆشنبیری یاخود ئاینی، به‌هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڵێین: سه‌ره‌تا دیموكراسی و دواتر وورده‌كارییه‌كان.
ن/ سه‌عید ناشید_مه‌غریب
له‌عه‌ره‌بیه‌وه: هێمن مه‌حمود حه‌مه
hemndarbandii@yahoo.com
* له‌ژماره 61 ی پاشكۆی كاكێشان دا بڵاوبوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه/ سایتی ئیلاف