حیزبی كوردی و شكسته گه‌وره‌كه
مێژوو پێمانده‌ڵێت، شۆڕش هه‌تا سه‌ر رووی جوانی نیه، كاتێك سه‌رده‌كه‌وێت، هه‌رزوو به‌ره‌و سته‌مكاری هه‌نگاو ده‌نێت و رووه ناشیرینه‌كه‌ی و دیوه شه‌ڕه‌نگێز و دیلخوازه‌كه‌ی خۆی به دیار ده‌خات، به جۆرێك شۆرشگێڕه‌كانی پێشوو، ناتوانن بڕوا به خۆیان بهێنن، كه بونه‌ته سته‌مكار و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانه‌كانییان هێنده دڵڕه‌قانه په‌ره پێده‌ده‌ن و ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یاندا، له خه‌ڵك دوورییان ده‌خاته‌وه، دوركه‌وتنه‌وه‌شییان له خه‌ڵك به مانای درووستكردنی قه‌ڵایه‌ك دێت له سته‌م و رۆژێك دێت بڕووخێت، كه زۆرجاریش ئه‌م رووخانه دیوێكی كومیدی له هه‌مانكاتدا سیخناخ به تراژیدیای ده‌بێت.
ئێستا هه‌ست ده‌كرێت، شۆڕشگێڕه‌كانی كورد به‌ره‌و ته‌واو كردنی ئه‌و قه‌ڵایه ده‌ڕۆن، چونكه بنه‌مای قه‌ڵاكه‌یان داناوه، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی هانا ئارێنێت، كه پێیوایه هێزه شۆڕشگێره‌كان، كاتێك ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات، چیدی فریادره‌سه‌كه‌ی پێشوو نین، كه خه‌باتییان ده‌كرد بۆ ئازادی، بۆ ئه‌مه‌ش پشت به ده‌ربڕینه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ده‌به‌ستین، كه ده‌ڵێت “مێژوو فێرمان ده‌كات كه گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتی، سروشتی حیزبه شۆڕشگێڕه‌كان به قوڵی ده‌گۆڕێت، ئه‌زموون و عه‌قڵی درووست گره‌نتییه‌كه خه‌ڵكی وا لێده‌كات، پێشبینی ئه‌وه بكه‌ن، كه تۆتالیتاریزم له ده‌سه‌ڵاتدا هێدی هێدی په‌رۆشی شۆڕشگێڕی له ده‌ست ده‌دا و له خه‌سڵه‌ته تۆباوییه سه‌ره‌تاییه‌كانی دوور ده‌كه‌وێته‌وه”.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه ئاوردانه‌وه له كار و به‌رنامه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و فۆرمه‌ی كه بۆ ململانێكانییان هه‌ڵیانبژاردووه، رووبه‌ڕووی ده‌یان پرسیارمان ده‌كاته‌وه و سه‌رجه‌می ئه‌و پرسیارانه‌ش بارگاوین به‌و هه‌موو شكسته رۆحییانه‌ی كه به‌هۆی نه‌بوونی عه‌قڵییه‌تێكی كراوه‌ی سه‌رده‌مییانه بۆ سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردنی فۆرمێكی سیاسی كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر بڕوا بوون به پلۆرالیزم بونیات نرابێت، بۆچۆنێتی هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ یه‌ك و هه‌روه‌ها نه‌بوونی تێڕوانینێكی سه‌رده‌میانه و عاقڵانه بۆ حكومڕانی، رووبه‌ڕووی تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بوونه‌ته‌وه، چونكه سه‌رجه‌می ئه‌و هێزانه و ره‌مزه‌كانییان، له‌و شۆڕشگێڕانه‌ن، كه ساڵانێك له پێناو ئازادی‌دا خه‌باتییان كردووه، كه‌چی ئێستا ده‌ستگرتنیان به كورسی ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها چاوبڕینه ئه‌و كورسییه، ئه‌و هه‌موو ده‌رده‌دارییه‌یان چێ كردووه له‌م كۆمه‌ڵگه كه‌لاوه ئاسادا، كه ته‌نگی به هه‌موو جوانییه‌كان هه‌ڵچنیوه، بۆیه ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی سوقراته‌وه له هێزه سیاسییه‌كان و حوكمڕانییه‌كه‌یان بڕوانین، به‌ره‌نجامێكی كوشنده چاوه‌ڕێمان ده‌كات، سوقرات پێیوایه دانایی و شاره‌زایی له هه‌ر بوارێك حوكمڕانه‌كان له‌و بواره شاره‌زا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت به‌شێكی زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، جگه له چه‌ك و هه‌ڕه‌شه و بێباكی به‌رانبه‌ر به نیشتیمان و پاشه‌ڕۆژه‌كه‌ی، شاره‌زاییه‌كی ترییان نیه، ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌كی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ململانێیانه‌ی، كه له قۆناغی خه‌باتی شاخدا په‌نایان بۆ بردووه و ململانێكانییان به چه‌ك و زه‌بروزه‌نگ یه‌كلایی كردۆته‌وه، كاتێكیش راپه‌ڕین كرا، له جیاتی رێز گرتن له ماندوو بوونی ئه‌وانه و خانه‌نشین كردنییان”به هۆی خه‌باته‌كه‌یانه‌وه”، به‌ڵام خرانه ناوه‌ده‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، بۆیه ئێستا میلله‌تێك به ده‌ست بڕیاره هه‌ڵه‌كانیانه‌وه یه‌خسیر كراوه، مانه‌وه‌ی كاریگه‌ری بڕیار و ده‌سه‌ڵات و بیركردنه‌وه‌شیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیدارییه‌وه به‌بێ گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه و به‌رنامه‌كانیان، تۆختر كردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه، كه تێكڕای جومگه‌كانی له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و بوونه‌ته هۆی درووستبوونی دۆخێكی دژوار، كه مرۆڤ له رووی رۆحی و ده‌روونییه‌وه به‌ره‌و ماندووبونێكی گه‌وره ده‌به‌ن.
ئه‌گه‌ر له ره‌هه‌ندی ئه‌خلاقی سیاسییه‌وه سه‌یری هێزه سیاسییه‌كان بكه‌ین، دیسانه‌وه رووبه‌رووی كۆمه‌ڵێك پرسیاری تر ده‌بینه‌وه، چونكه به هۆی نه‌بوونی ئه‌و ئه‌خلاقه‌وه، قه‌یرانی گه‌وره درووستبووه، سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه بوونی نیه، ململانێی ناشه‌ریفانه و ئاگراوییانه په‌ره‌پێده‌درێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه مرۆڤ له ناو بیمارییه‌كی گه‌وره‌دا خه‌ریكی درووستكردن و هێشتنه‌وه‌ی یاده‌وری بێت، ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌ی كه سه‌رجه‌مییان له دوای راپه‌ڕینه‌وه، به ناو كاره‌سات و شه‌ڕ و شۆڕ و دیلكردنی ئازادی و تاڵانكردندا گوزه‌ر ده‌كات و بوونه‌ته به‌شێك له یادگه‌ی مرۆڤ، كه مانه‌وه‌ی ئه‌م رووداوانه‌ش وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌ك، ره‌نگه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر میسداقییه‌تی مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه هه‌میشه ئیجابیاته‌كانی ده‌نوسرێنه‌وه.
له دوای راپه‌ڕینه‌وه، دنیایه‌ك درووست بووه، كه رۆژانه یادگای مرۆڤی كورد بارگاوی ده‌كرێت به شكست و كاره‌سات و سته‌م و سه‌رجه‌می ئه‌و شكستانه‌ش به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی هێزه سیاسییه‌كانییه‌تی كه پرۆژه‌كانییان ئیلهام وه‌رگره له عه‌قڵییه‌تێكی شمولی.
شكسته رۆحییه‌كان له جڤاته‌دا گه‌شتۆته ئاستێك، كه مرۆڤ له په‌راوێزدا بژی، به واتایه‌كی تر مرۆڤ ئێستا وه‌زیفه‌كه‌ی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه، كه مانا هایدگه‌رییه‌كی له رێگه‌ی گومانه‌كانییه‌وه بوون به شته‌كانی تر ده‌به‌خشێت و وا ده‌كات شته‌كان ما‌نایان هه‌بێت، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دوور خستنه‌وه‌ی مرۆڤ له بیركردنه‌وه، چونكه كاتێك مرۆڤ بیری كرده‌وه، ده‌گاته ئه‌و شوێنه‌ی كه به دوای جه‌وهه‌ری شت و رووداوه‌كاندا بگه‌رێت، واته دیسانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بڕواكه‌ی ئه‌رستۆ، كه هه‌موو شته‌كان ده‌به‌ستێته‌وه به جه‌وهه‌ر و خاڵی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكیانه‌وه، له‌م دۆخه‌شدا مرۆڤ تێده‌گات شته‌كان چۆن درووست ده‌بن و رووداوه‌كان كێ هۆكارییانه، كه لێره‌وه هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ونه ناو بازنه‌یه‌كه‌وه به‌بێ ده‌مامك و حه‌قیقه‌تی خۆیان كه بنه‌ما وه‌رگره له شموولییه‌ت و تۆتالیتاریزم ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتی كوردی و هێزه سیاسییه‌كانی سه‌رجه‌می كاره‌كانییان بۆ درووستكردنی رژێمێكی پۆلیسییه، كه مرۆڤ و ئازادییه‌كانی، مرۆڤ و گومانه‌كانی، مرۆڤ و بیركردنه‌وه‌كانی بخاته په‌راوێزی رووداوه‌كان و وه‌ك بێبه‌هاترین شت سه‌یر بكرێن، هه‌موو ئه‌م سته‌مانه‌ش به‌پێی یاسا رێكده‌خرێن كه به دڵی ئه‌وانه، چونكه وه‌ك هانا ئارێنت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ده‌كات، ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كاره‌كانییان رێكده‌خه‌ن، كه له‌گه‌ڵ یاسای وڵات‌دا كێشه‌یان نابێت، به‌ڵام له هه‌ناویشیاندا كار ده‌كه‌ن بۆ كوشتنی ئازادییه‌كان و درووستكردنی رژێمی پۆلیسی و موخابه‌راتی.
ئه‌م هه‌ڵوه‌سته كردنه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته بڕوایه‌ك كه سه‌رجه‌م كاره‌كانی هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان، له رووی حوكمڕانی و چه‌سپاندن و بڕوا بوون به دیموكراسی، رووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره بوونه‌ته‌وه، چونكه له‌لایه‌ك رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و له‌لایه‌ك باڵا كردنی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌رجه‌م كایه ئیدارییه‌كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه، له‌لایه‌كی تره‌وه دانانی یاسا بۆ رێگری كردن له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك، نیشانده‌ری رووه ناشیرینه‌كه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه، كه بارگاوییه به خه‌یاڵی یه‌كڕه‌نگ كردنی كۆمه‌ڵگه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م ئازادییه‌كان.
رووداوه‌كانی ساڵی پاریش كه له (17ی شوبات) و رۆژانی دوایدا گه‌شته لوتكه‌ی دڵره‌قی، پێمان ده‌ڵێن، ئه‌م هێزانه هێزی سه‌رده‌م نین و تا ئێستا نه‌یانتوانیووه له ناو وه‌همی شۆڕش بێنه ده‌ره‌وه، هێزه سیاسییه‌كانی كورد نازانن خه‌ڵكی ئێستا خۆشنودی و ئازادییان ده‌وێت، سه‌ربه‌ستی و سه‌رفرازییان ده‌وێت، ژیانێكییان ده‌وێت لایه‌ق به مرۆڤ بێت، جارێكی تر خه‌ڵك به‌بێ پرۆژه و به‌بێ هه‌بوونی روانینێكی سه‌رده‌مییانه بۆ ژیان و ئازادییه‌كانی و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حورمه‌تی ئینسانی بۆ ئینسانه‌كان كه له دنیای دوای راپه‌ڕیندا به به‌رده‌وامی له ژێر پێده‌نرێت، به‌بێ كاركردن له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی بیركردنه‌وه هه‌ڵه‌كانییان كه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه بۆ هاونیشتیمانییان، جگه له درووستكردنی مێگه‌لی و گردبوونه‌وه و یه‌كره‌نگ كردنی جڤات كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتارییه‌كان، هیچ به‌ره‌نجامێكی نه‌بووه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانن كه به‌بێ ئه‌وه‌ی به خۆیاندا بچنه‌وه و دان به هه‌ڵه‌كانیاندا بنێن ناتوانن ببنه‌وه خۆشه‌ویستی خه‌ڵك، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌م هێزانه له هه‌موو روویه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی شكست و قه‌یران بوونه‌ته‌وه، كه هه‌م شكست به خۆیان ده‌هێنن و هه‌میش شكست له ناو رۆحی مرۆڤی كورددا درووست ده‌كه‌ن، ئه‌م شكستانه‌ش ده‌رخه‌ری فه‌شه‌لی سیاسی و ئیداری ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌لێك سیاسییه، كه سه‌رده‌مانێك به قه‌ولی خۆیان خه‌باتییان بۆ ئازادی ده‌كرد، تا ئێستا ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیوه به عه‌قڵیه‌تێكی كراوه‌ی سه‌رده‌میانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات، نه‌یتوانیوه رۆژگاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس نه‌هێنێته‌وه ناو یاده‌وه‌ری خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته، چونكه دیستانه‌وه خه‌ڵكیان خسته‌وه ناو هه‌مان هاوكێشه‌ی پێشوو، كه خولخواردنه‌وه‌یه له ناو بازنه‌یه‌كی داخراو و بیركردنه‌وه له ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانانه‌ی كه رووبه‌رووی ئه‌م هه‌رێمه بوونه‌ته‌وه و ماف و ئازادی و بوونی ئینسانه‌كانی خستۆته ناو چاره‌نوسێكی نادیاره‌وه.
رێبوار ره‌زا چوچانی
http://www.facebook.com/chwchani
له ژماره (308)ی رۆژی سێ شه‌ممه ریَككه‌وتی (10/1/2012)ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه بڵاو كراوه‌ته‌وه…