كتێبێكی سپیی به عه‌ینه‌كێكی ڕه‌شه‌وه
غه‌مگین بۆڵی
ڕه‌نگه چاپبوونی كتێب دڵی خودی نووسه‌ر خۆش بكات .هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه بۆمن جوایه‌ز كه‌وتۆته‌وه وتاكو ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه‌من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دڵم به چاپبوونی ئه‌م كتێبه‌م خۆش نه‌بووه ونییه ،ئاخر چاپبوونی كتێب وا له نووسه‌ر ده‌كات ،دووباره به خۆیدا بچێته‌وه وتووشی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ خودی خۆی ببێت .نووسه‌ری پڕئومێد هه‌ست به‌وه ده‌كات كه‌وا ئه‌ركێكی قورستری كه‌وتۆته سه‌ر شانی پێنووسه‌كه‌ی ،ئه‌مه له‌لایه‌ك وله‌لایه‌كی تریشه‌وه دڵم وه‌ك هه‌ناری ده‌ستی منداڵێكی چه‌توون ده‌كوشرێت به‌وه‌ی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ڕێنووسی تێكه‌وتووه . ته‌نانه‌ت كتێبه‌كه :كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییه ،له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی ته‌نیا نووسراوه (لێكۆلینه‌وه) من ئه‌وانه بۆ به‌هانه ناهێنمه‌وه له‌به‌رامبه‌ر جوانیناسی ولایه‌نه‌كانی تری كتێبه‌كمه‌وه ،ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕه‌خنه‌یه له‌به‌رایییه‌وه ئاراسته‌ی خودی خۆمی ده‌كه‌م وخۆم به به‌ر پرسی یه‌كه‌م داده‌نێم .زۆر نووسه‌ر هه‌یه ئه‌مانه ده‌خاته ئه‌ستۆی هه‌ڵه‌ی چاپه‌وه ،كه ئه‌مه له ئه‌ستۆی خودی نووسه‌رخۆیه‌تی .پرۆسه‌ی چاپبوونی ئه‌م كتێبه ده‌بوایه زۆر له مه‌و پێشتر چاپ بووبایه ،لێ من له ئێستای ژیانمدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م دێته ده‌ست كه كتێبی پێ بكڕم ونه‌بمه سێبه‌ری هیچ كه‌س ولایه‌ن وحیزبێكه‌وه .ته‌نانه‌ت تاكوئه‌و ساته‌ی ژیانگوزه‌راندن یه‌ك تاكه دینار له هیچ لایه‌ن وكه‌س وحیزبێكه‌وه وه‌رناگرم وچاویشم له‌و جۆره خۆشگوزه‌رانییه نییه كه وه‌ك به‌شێكی نووسه‌رانی ئه‌مرۆ پێنووسی بوێری وهه‌ڵوێستم بفرۆشمه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له پێناوی ژیان گوزه‌راندنی شاهانه‌وه .زۆرجار پاره‌م له‌ده‌می ئاره‌زووه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌م و هێوری كوڕم ده‌رهێناوه وكتێبم پێكڕیوه ،تاكه گرفتێكی به‌رده‌وامی من ئه‌وه‌یه دوای خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كان ،نازانم كتێبه‌كانم له‌كوێ به نرخێكی شیاو بفرۆشمه‌وه ،هه‌ڵبه‌ته هه‌موو كتێبه‌كانیش نا .به‌رده‌وام شه‌ڕه له‌ماڵه‌كه‌مان له‌سه‌ر كتێب .لێره‌وه ئه‌و راستییه به‌یان ده‌كه‌م ،ئه‌وه یه‌كه‌مجاره به‌هۆی چاپبوونی كتێبه‌وه پاره وه‌ربگرم .ئه‌م قسه‌یه بۆ ئه‌و په‌تایه درێژ ده‌بێته‌وه كه ئه‌مرۆ به‌شێكی نووسه‌ران حه‌زه‌كانی خۆیان وماڵ ومنداڵیان ده‌خنكێنن بۆ چاپكردنی كتێبێك .لام وایه ئه‌مه جگه له بێ ئه‌قڵی به‌و لاوه هیچی تر نییه .چونكه هه‌م كتێبه‌كه‌ت وه‌ك پێویست ناخوێنرێته‌وه وهه‌میش پاره‌كه به‌ئاوی رووباردا ده‌ده‌ی .دڵنیام رۆژگارێك منیش تووشی ئه‌م په‌تایه‌ی بێ ئه‌قڵی چاپكردن ده‌بم .ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و رۆژگاره‌ی بێ ئه‌قڵییه زۆری مابێت.
دیاره ئه‌م كتێبه یه‌كه‌مین كتێبی بڵاوكراوه‌ی من نییه ،ئێستایش سه‌یرم به‌و عه‌شقه قووڵه‌ی چاپبوونی كتێب دێته‌وه كاتێك به‌درێژایی رۆژگار كرێكاریم ده‌كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی چاپبوونی كتێبێك .له‌زۆربه‌ی دنیا وه‌ها باوه كه‌وا نووسه‌ران به پاداشتی كتێب ونووسینه‌كانییه‌وه ده‌ژین .لێ له كوردستان ئه‌مه جوایه‌زه وزۆربه‌ی جار ده‌بێت پاره له ده‌می حه‌زه‌كانمانه‌وه بگرینه‌وه بۆ چاپبوونی كتێبێك ،هه‌ڵبه‌ته لێره كارم به‌و نووسه‌رانه‌وه نییه كه ئێستایش له ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه به‌بێ سڕه كتێبیان بۆ چاپ ده‌كرێت .ده‌زگای ئاراس شه‌ش كتێب به‌یه‌كه‌وه بۆ ( حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ) چاپ وبڵاوده‌كاته‌وه ،كه‌چی نووسه‌رێكی گه‌نجی وه‌ك ( هه‌ردی شه‌فیق )یش له‌ده‌رئه‌نجامی بێزاربوون وبێ ئومێدبوون له به چاپگه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كانی بڕیاری وازهێنان له نووسین ده‌دات ونووسینه‌كانی خۆی له‌ناو ده‌بات وداوا له سایته‌ئه‌لیكترۆنیه‌كانیش ده‌كات نووسینه‌كانی ڕه‌شبكه‌نه‌وه .ئه‌مه دوو نموونه‌ی زیندووی ئه‌و دۆزه نه‌خۆشه‌یه .ئایا بڕیارێكی له‌م چه‌شنه‌ی هه‌ردی شه‌فیق ئاخۆ ده‌بێت ته‌نیا به‌هۆی چاپ نه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه بووبێت ؟یاخود فاكته‌ری گه‌وره‌تری له‌پشته‌وه‌یه ؟ سه‌یرترین به‌سمه‌ستانی ئه‌مرۆی بڵاوكراوه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ئه‌وه‌یه ،كه به هیچ جۆرێك شیعر چاپ ناكه‌ن وگوایه كتێبی شیعر نافرۆشرێته‌وه وخوێنه‌ری كه‌مبۆته‌وه .{هه‌ڵبه‌ته ئه‌م بڕیاره‌ش زۆرێكیان ناگرێته‌وه ،گوایه شیعریی وان له‌سه‌ر مانگی جوانیناسیدا نووسراون وخوێنه‌ر له‌ئاوی كانی شیعرییه‌تدا ده‌یانخوێنێته‌وه .بۆ زیاتر پشت راستكردنه‌وه‌ی قسه‌كان خوێنه‌ر ده‌توانێت سه‌یری بڵاوكراوه‌كانی هه‌ردوو ده‌زگای سه‌رده‌م وده‌زگای ئاراس بكات }.ئایا ئه‌م ده‌زگایانه كتێبی شیعریی كێیان چاپكردووه ونه‌فرۆشراوه‌ته‌وه ؟ ئایا ئه‌و شاعیرانه‌ی كتێبیان بۆچاپ ده‌كه‌ن ،شیعره‌كانیان به‌كام فیلته‌ردا ده‌ڕۆن ؟ ئایا به‌كام پێوه‌ر كتێبه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت ؟ ئایا ئه‌وانه كێن كتێبی شیعریی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ؟ ئایا ئه‌وانه قه‌د له‌خۆیان پرسیوه ئه‌و ده‌زگایانه به‌خوێنی كێ هاتوونه‌ته بوون ؟ ئایا شیعری نه‌وه‌ی تازه توانی هه‌ڵفرینی نییه به‌ئاسمانی ئه‌ده‌بیاتدا ؟ به‌هه‌رحاڵ .پێم وایه چاپبوونی كتێب وبڵاوكردنه‌وه پرۆسه‌یه‌كی دژواره كه من جاران وه‌ك پێویست تێی نه‌گه‌یشتبووم .له‌م سه‌كۆیه‌وه دڵته‌نگی خۆم دووباره ده‌كه‌مه‌وه بۆچاپبوونی كتێبی ( ئه‌ده‌ب وه‌ك به‌شێك له رۆح ) ،كه به‌شێكی لێكۆڵینه‌وه ئه‌ده‌بیه‌كانمه .خۆشه‌ویستی وحورمه‌تیش بۆئه‌وانه ده‌نێرم كه پێوه‌ی ماندوو بوون .