جاڵجاڵۆکه … به‌ندی عه‌لی
Closed
ئه‌مڕۆ .. ژیان
به‌ده‌ستێ گوڵم پێ ئه‌دات
گوڵێ لهنایلۆنی ڕه‌ق و
ڕه‌نگی زه‌ق و
بێ ڕه‌ونه‌ق و بۆن و بهرام
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گه‌ییشته مه‌رام
ئیتر ده‌سته‌کانی تری ئه‌خاته کار
یه‌کێ بۆ نێو توره‌که‌که‌ی به‌ر باخه‌ڵم
نوقڵه سوێره‌کانم ئه‌دزێ و
یه‌کێ بۆ ڕاکێشانی گوێم
یه‌کێ بۆ به‌ر هه‌ردوو چاوم
هه‌تا چیتر خه‌و نه‌بینم
به‌بارانی ئومێده‌وه
یه‌کێ بۆ ژێر سێوی قوڕگی
له‌خومی خه‌ما خنکاوم
یه‌کێ بۆ ژێر پشتوێنه‌که‌م
یه‌کێ به‌ر له‌خه‌ڵوه‌تی خه‌و
بۆ پشکنینی شوێنه‌که‌م
یه‌کێکی تر بۆ وه‌رینی
ده‌نکه‌کانی هه‌ناره پیره‌که‌ی دڵم
ئاخر گوڵم
له‌م عه‌یامه میهره‌بانه‌ی
فریشته‌کانی ئاسمانا
ژیان لهجاڵجاڵۆکه ئه‌چێ