Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئێوەش كڵاوجامادەنێكانتان دانێن

ئێوەش كڵاوجامادەنێكانتان دانێن

Closed

زۆر لەمێژ بوو بە هۆی نزیكیمەوە لێیان دەربازبووانی گۆڕی بەكۆمەڵی ئەنفال (ئەوپیاوانەی لەناو تەرم‌و خوێن) دەربازبوون، پێیاندەگووتم پێمانخۆشە سەردانێكی هەڵەبجە بكەین، بۆیە منیش لە كۆنگرەی سێهەمی گۆرە بەكۆمەڵەكانی ساڵی رابوردا بەپێشچاوی خۆیانەوە ئەم داوایەم بە قایمقایمی قەزای هەڵەبجە گۆران ئەدهەم گەیاندو ئەویش  بەڵێنی پێدان، كە میواندارییان دەكات، دواجار كە كاك فەرەجی تۆپخانە لەوڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا هاتەوە، لەگەڵ هەریەك لە هاشم‌و عەبدالقهارو عەبدالكریم نایف لەمیانەی كارێكی هونەریدا، لەگەڵ دەربازبووەكانی تر یەكتریان ناسی‌و خۆشەویستی‌و ئاشنایەتیان  لەنیوانداپەیدابوو، جارێكیان پێشنیاری ئەوەم بۆ كردن كە سەردانەكەی شاری هەڵەبجەبخەنە رۆژی 16/3 ەوە ئەوانیش پەسەندیانكردو زۆریان پێخۆش بوو، بەڵام ئەفسووس .. !! كاتێك من ئەم پێشنیارەم بە قایمقامی هەلەبجە راگەیاند، كە بەهاوكاری ناوەندی چاك ئەو پیاوە بەرێزانە دێین بۆ هەڵەبجە، تەنها داوكاریەكیش كەهەمان بوو دابینكردنی شوێنێكی بەرچاو بوو لە مەراسیمەكەدا بۆ ئەوەی هەم  میوانەكان‌و هەم بەرپرسانی عێراقی‌و كوردستانی بزانن ئەوانە كە ئەوانە كێن..؟ مەبەستیشمان ئەوە بوو كە ئەم رزگاربوانە وەكو سومبلی تاوانی ئەنفال  ئاوێزانی تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بكەین، دوای ئەوەی وەڵامی قایمقایمم بە نەرێنی وەرگرتەوە، تەلەفۆنێكم بۆ سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە كردو نیازو مەبەستەكەم تێگەیاند،ئەویش زۆرپەسەندی كردوو ووتی : هەر زۆر زۆر شتێكی جوانەو من داتاشۆو هۆڵی ئەحمەد موختار جاف دابین دەكەم‌و لەگەڵ لیژنەكەش قسەدەكەم‌و كار لەوە جوانتر نابێت، دواجار كە كاك خدر سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بێ وەڵامبوو، لەبەر تێپەرینی كات تەلەفۆنم بۆ جیگرەكەی ( كوێستان خان) كرد، ئەویش هەر بەلایەوە پەسەندبوو.. بەڵام ووتی باڕای لیژنەكە وەربگرم .. !!  نەخێر تەلەفۆنم بۆ سەرخیڵ بەریوەبەری مۆنۆمینتی هەڵەبجەكرد ووتی:  من تەنیا ئەندامم لە لیژنەكەو بریار لەلای من نیەو ئەویش كارەكەی بەلاوە جوانبوو .  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كە هەموو بەلایانەوە جوانبوو كەچی وەك بلێی ئەم كارە جوانەیان زۆر بەلاوە بێبایەخ بوو..؟!
نایشارمەوە كاتێك لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی شەهیدان بۆ هەمان مەبەست قسەم كرد، زۆری بەلاوە باش بوو ووتی : برۆ بۆهەڵەبجەو لەگەڵ لیژنەكە قسەبكە چۆنت پێباشە جێبەجێی بكە، چونكە ئەوانە رەمزی جینۆسایدی گەلی كوردن، بەڵام دواجار كە بینیم  بەرپرسانی هەڵەبجە ئەو سیمبولانەی ئەنفالیان بەهەند نەگرت‌و دەستی دەستیان پێكردین، منیش ووتم با ئێمەی خەڵكی سلیمانی خۆمان نەسەپێنین‌و دەربازبوانی گۆری بەكۆمەڵیش نەكەین بەمیوانێكی رەزاگران، بۆیە پێویست بەوجەخت كردنەوەیە ناكات.  دواجار لەگەڵ سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە لوقمان عەبدولقادر قسەم كرد، وتم باهەموو رێكخراوەكان تەنانەت ئەگەر نیوانیشیان لەگەڵ یەكتری باش نەبێ‌ پیویستە لەو رۆژەدا هەموو ناخۆشییەك وەلا بنێین با لەدەرەوەی بەرنامەی مەراسیمەكە ئەوكارە بكەین ئەویش زۆر زۆر پەسەندی كردو وتی بەسەرچاو سبەینێ‌ سەعات 11 وەڵامت لێدەگێرمەوە بەڵام نەك وەڵامی لێنەگێراینەوە تەنانەت وەڵامی تەلەفۆنەكانیشی نەدایەوە ..!!
دوو سەرنج :
یەكەم : پرسیار ئەوەیە ئایا بەراست بۆچی كورد ئەوەندە خۆی بەلاوە بچوك‌و بێگانەی بەلاوە گەورەیە ؟! بۆچی  قسەی خۆی لەقسەی خەڵك بەلاوە كەمترە ؟  بەراست  ئەو هەموو (قژ زەردوچاوشین)‌و بێگانەیە لە ( لەدەربازبوانی كۆمەڵكوژی كورێمێ‌‌و  بیابانەكانی رومادی ) پێویستترە..؟  باشە خۆ فەرەجیش  هەر لەوڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە هاتووەتەوە..! خۆبەوە نیە كڵاوجامادانیە گەرمیانیەكەی فرێ‌ نەداوە، ئەرێ‌ بەراست ئەگەر ئەوانە دێن كاریگەریەكانی تاوانەكەو قوربانیەكانی بەچاوی خۆیان ببینن ؟! بێنینی (6 ) پیاو كە لەناو كۆمەڵكوژی ئەنفال‌و لەژێر لاشەی خوێناوی هاوگوندیەكانیان بە(موعجزە )  رزگاریان بووە خزمەت بەدۆسێی ناساندنی تاوانی جینۆساید ناكات ؟ یاران دەبێت قسەی فەرەج كارگەر تر نە بێت لە هی ئەو  سیاسیبانەی كەهێشتا فێرنەبوون تاوان‌و كارەسات لێك جودابكەنەوە، ئاخر كە هێشتا بە تاوانی ئەنفال‌و كیمیابارانی هەلەبجە دەڵێن ((كارەسات))  وەك بلێی ئەو هەموو خەڵكەی هەلەبجەو ئەنفال،لافاو بردبنی‌و بومەلەرزە كوشتبنی. ؟!
دووەهەم : ئەوەی زۆر ناخۆشە، خۆ ئامادەكردنی ئەو پیاوە دەربازبووە دلشكاوانە بوو كەگوایە لە یادی كیمیابارانكردنی 16 ی سێ‌ دا دەچن بۆ هەلەبجە.!! كاتێك  كەتەلەفۆنیان بۆدەكردم‌و پێمدەگووتن هێشتا وەڵامیان نەداومەتەوە، ئەوان لە چاوەروانیدا دەمانەوە من وەكو كوردێك عارەقی شەرمەزاریم دەردەبری .. ئاخر ئەگەر لیژنە مەراسم  سەركەوتنی یادی كیمیابارنیان مەبەستبوایە، خۆیان بەدوایاندا دەگەران نەك بەم شێوەیە وای لەدەردی ئەم میللەتە ؟! وای لەو رێزگرتنەی لەقوربانیەكانی دەگرین وای لەو سوكایەتیەی بەخۆمان‌و بەئازادی‌و بەژیان دەیكەین .

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.