خۆبه‌كۆیله كردن و به‌كۆیله‌كردن
خۆبه‌كۆیله كردن له‌گه‌ل به‌كۆیله‌كردن دوو ده‌سته‌واژه‌ی جیاوازن وه دوو مانای جیاواز ده‌به‌خشن وه وه‌ك چینیش له‌كۆمه‌لگه بونیان هه‌یه، به‌كۆیله كردن ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كهلهژێر ده‌ستی چینێك یاخود كه‌سێك دا ملكه‌چی فرمان و كار‌و كرداره‌كان ده‌بن وه یاخود به‌كرێ گیراو و یانیش كڕاون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، هه‌ر له‌سه‌رده‌می هاتنی په‌یامبه‌ران و گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان به‌جیهان و وه دواتریش به‌درێژایی مێژوو وه له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م و هه‌تا ئیستاش به‌هۆی هه‌بوونی چینی ده‌سه‌لات و بێ ده‌سه‌لات وه چینی ده‌وله‌مه‌ند و هه‌ژار ئه‌وا به‌كۆیله كردن درێژه‌ی هه‌بووه و وهدرێژهشی ده‌بێت .
له‌كاتی استعماری ئه‌وروپا بۆسه‌ر رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست كاتێك ناوچه‌یه‌كیان ده‌گرت خه‌لكی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان ده‌كرده كۆیله‌و بۆ داگیركردنی ناوچه‌یه‌كی تر به‌كاریان ده‌هێنا وه جگه له‌وه‌ش زۆربه‌ی چینی خانه‌دان و ده‌وله‌مه‌ند و ده‌سه‌لات دار زۆر كه‌س له‌ناچاریا روویان تێده‌كه‌ن بۆ ئه‌منیه‌ت و پاراستنی ژیانیان وه ئه‌وان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌دا وه‌ك كۆیله به‌كاریان ده‌هێنن و ده‌یانكه‌نه كۆیهلهی خۆیان ..
له‌دوای ئه‌و بار‌و دۆخه‌و ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی كه‌وا گۆرانكاری سهرتاسهرجیهانی گرته‌وه و وه له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌جیهان پررۆسهی دیموكراسی گه‌یشته ئاستێكی بالا له‌رووی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و وهیهكسانبوونی چینه‌كان و نه‌مانی جیاوازی تاك و كۆ ، دیارده‌ی به‌كۆیله‌كردن به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه ده‌توانین بلێین به‌ره‌و نه‌مانیش رۆیشت یان چینی كۆیله به‌كه‌می بوونی ههیهدهبینرێت وه ئه‌وه‌ش بهكاریگهی رێكخراوه مرۆییه‌كان و ئه‌و رێكخراوانه‌ی له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی مرۆڤدا ده‌جه‌نگن.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه كه‌باسم كرد به‌كۆیله كردن بوو به‌كورتی به‌لام با (خۆبه‌كۆیله‌كردن) روون بكه‌ینه‌وه و به‌ته‌وای باسی بكه‌ین..
خۆبه‌كۆیله‌كردن خودی مرۆڤه‌كان بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن و ههلیدهبژێرن له‌رابردوو و وه له‌ئیستاشدا بوونی هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا .
ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ولی به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی سه‌رووی خۆی ده‌دات به‌ئازاردانی خه‌لك و له‌ناوبردنی مرۆڤه‌كان ئه‌وه جۆرێكه لهخۆبهكۆیلهكردن ده‌سته‌به‌ركردنی بۆ خودی خۆی .
له‌ژێر چه‌مكی دیكتاتۆره‌كان پیاوانی دیكتاتۆر هه‌ولی ئازاردان و له‌ناوبردنی خه‌لك ده‌ده‌ن له‌پێناوی رازی كردن و دلخۆشكردنی دیكتاتۆره‌كه جگه له‌وه‌ش ره‌نگه دیكتاتۆره‌كان زۆر جار بێ ئاگا بووبن به‌لام ئه‌وانه‌ی خۆیان وه‌ك كۆیله‌ی دیكتاتۆران داناوه ئه‌وا هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن له‌پێناوی رازی كردن و دلخۆش كردنی سه‌رووی خۆیان به‌بێ گوێدانه به‌ها مرۆییه‌كان و ئه‌خلاقیه‌كان.
له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌ت ولاته عه‌ره‌بیه‌كان به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله دیكتاتۆریه‌ی چه‌نده‌ها ساله زۆربه‌ی ئه‌و ولاتانه‌ی نوقم كردووه لهزولم و زۆرداری و خوێن رشتن و چه‌وساندنه‌وه وحوكمی هه‌میشه‌یی ده‌بینین ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ی حوكمیان له‌ده‌ست بوو خاوه‌نی دار‌و ده‌سته‌یه‌كی به‌هێزی سه‌ربازی و ئه‌منی و استخباری بوون وه ئه‌وانه له‌پێناو رازی كردنی دیكتاتۆره‌كان ئاماده‌بوون بۆ ئازاردانی خه‌لك و خوێن رشتن و له‌ناوبردنی كه‌سه بێتاوانه‌كان ئه‌گه‌رچی ناخیان ئه‌وه‌یان نه‌ده‌ویست یاخود ویژدانیان ئاسودهنهدهبوو به‌لام له‌پێناو رازی كردنی دیكتاتۆره‌كان یاخود زۆرداره ده‌سه‌لاتداره‌كان به‌رده‌وام بوون.
بۆیه ئه‌م جۆره مرۆڤانه به‌ده‌ستی خۆیان خۆیان ده‌كه‌ن به‌كۆیله له‌پێناو دلخۆش كردنی كه‌سێك یان رازی كردنی كه‌سێك كه‌وشه‌ی زۆردار و دیكتاتۆر پێناسه‌یه‌تی ئه‌بێت ئه‌و جۆره كه‌سه له‌ناخیدا چه‌ند جیاواز بێت له‌گه‌ل كرداره‌كانی یان ره‌نگه هاوته‌ریب بێت له‌ویژدان و له‌كردار.
وه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانگاریه سیاسیه گه‌وره‌ی له‌م ماوه‌یه جیهانی گرته‌وه به‌تایبه‌ت رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له‌نێوانیشیان ولاته عه‌ره‌بیه‌كان ئه‌وا كاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م چینه‌دا له‌ژێر بالی دیكتاتۆر و له‌ناو كۆمه‌لگه‌ش وه زیاتریش به تێپه‌ربوونی زه‌مه‌ن كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌لام تا ماوه‌یه‌كی دره‌نگیش هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت …
ره‌هێل عزیز
6/4/2012