Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
خودایە بۆ نەتکردمەوە بە منداڵ …  دلۆڤانعەلی

خودایە بۆ نەتکردمەوە بە منداڵ … دلۆڤانعەلی

Closed
by May 1, 2012 هۆنراوە

 

ئای چەند خۆشە مناڵی
چەند خۆشە یاریکردن لەگەڵ مناڵانی کۆڵان
ڕاکردن لەبەر باران بەبێ چەتر
کاتیکیش بە دەما ئەکەوی و تۆسقاڵێ فرمێسک بە چاوانتا دێت چەند خۆشە
دە پێم بڵێ خودایە بۆ نەتکردمەوە بە منداڵ
خودایە بمکەوە بە منداڵ و بمبەوە ژێر دەوارێکی سەوز
بمبەوە ژێر سێبەری کالیپتۆسێک با لەوێدا سەرم بنێمەوە کۆشم
بمبەوە کۆڵانێکی ئەولای ماڵی خۆمان با لەوێدا ئەو بەردە بدۆزمەوە کە چەند جار بەر سەرم کەوتوەو خوێنی پێدا پژاوە
بمبەوە لای ئەو پەیکەرەی بۆ شەهیدانی ئا ئەم شارە دروست کراوە با کەمێک بە هەنیسکی گریانەوە لێی ڕابمێنم و بۆ خۆم بگریم
دە پێم بڵێ خودایە بۆ نەتکردمەوە بە منداڵ
خودایە ئەگەر نامکەیتەوە بمکە بە نسیبی کچێکی لێو بە بزەی ئا ئەم شارە
کچێکی تیشێرت پرتەقاڵی ناوی ن وەکو فریشتەیەکی باغەکانی ‌عەدەن
بەدەم ڕوانین لە نێوان مەمانی ئەودا منداڵ ببمەوە
کاتێک بە لێوی بە بزەوە سەیری کردم و ماچی کردم منیش وەکە کڵۆیەک بەفر لە ناو ئەودا بتوێمەوە


دلۆڤان قەڵادزەیی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.