Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
پەیامی دەنگەکان بۆ نووسەران و خوێنەران سەبارەت بە  هاککردنی دەنگەکان

پەیامی دەنگەکان بۆ نووسەران و خوێنەران سەبارەت بە هاککردنی دەنگەکان

Closed
by May 17, 2012 تایبەت

 

 

ڕۆژی دووشەمە ١٤ ئایاری ٢٠١٢ دەنگەکان لە لایەن گروپێکی هاککەرەوە بە ناوی بێکاران هاککرا، وەکوو لە پەیامەکەشیان دەردەکەوێت و نووسیبویانە ” کافری مەلعون ئەوە هاککرایت ” هەروەها لە فەیسبووکەکەیان نووسیویانە” وێب سایتی دەنگەکان سەر بە کافران هاك کرا “.دیارە بەقەد ئەو وێنە باکگراوندە ڕەشەی کە دایان ناوە، دەست و دڵ و ئاسۆیان ڕەشە بۆیە چاویان بە ئاسۆو قەڵەمە جوانەکانی دەنگەکان هەڵنایەت.
 ئێمە نووسەران و خوێنەرانمان دڵنیا دەکەینەوە، لە نزیکترین کاتدا دەنگەکان دەست بە کاری ئاسایی خۆی دەکاتەوە و بەسەر ئەو کێشانەدا کە بۆمان هاتۆتە پێش سەردەکەوین .

با هاککەرانیش گوێیان لێبێت

 دەنگەکان لە ١/٦ /٢٠١٢ دە ساڵ تێدەپەڕێنێت لە کارکردنی خۆی و وەستانی لە پەنای ئەو کاروانی ئازادی و یەکسانییەی لە کوردستان بەڕێوەیە ، دەساڵە هەوڵی داوەو بووە بە مینبەری دەنگە جیاوازەکان، لە پێناوی دروستکردنی کەشێکی لەبار بۆ بیرو راگۆرینەوەو لە یەکتر تێگەیشتن لە پێناوی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست . دەساڵە هەوڵی داوە و بووە بە مینبەرێک بۆ پەیامی یەکسانیخوازانەی ژن و پیاو و مافە مناڵێکانی مناڵان. دەساڵە هەڵگری زامەکانی هەڵەبجەو ئەنفالە،دەساڵە کارە دزێوو گەندەڵێکانی دەسەڵات ڕسوا دەکات و ڕووی راستی فتواچییەکانی دونیای تاریکی دەخاتە ڕوو. دەساڵە ئینجانە شیعری شاعیرەکان لە بەر پەنجەرەی دڵدارەکان دادەنێین، دەساڵە لەگەڵ مناڵە بێجێوو ڕێیەکانی سەرشەقامەکان، لەگەڵ تەرمە فرێودراوە بێناونیشانەکانی ژنان ، لەگەڵ دڵدارە دڵشکاوەکان شەو بەڕۆژەوە گرێدەدەین و ڕۆژ بەشەو. ئێوەش دەساڵە لە بۆسەدان بۆ ئێمە بە لوولەی چەکەکانتان ، بە ئاگر و تەورەکانتان.
 ئێوە زۆر جوان دڵی خۆتان بۆمان کردۆتەوە ، ئەوە نییە دەڵێن (… ئەوە بۆ چەندەمین جارە هاکدەکرێیت و ڕسوا دەکرێیت …) ئێمە هەر زوو زانیومانە ئەوەی بە دوای هاککردنی دەنگەکانەوە بووە لە کوێی ژیان وەستاوەو لە چ سەرچاوەیەک ئاو دەخواتەوە، ئەی ئێمە لە پەیامی پێشووماندا سەبارەت بە هاککردنی دەنگەکان نەمانووت بە پارەی کوردستان و بە هاککەری تورکی دەنگەکان هاککراوە.
ئێمە دڵنیییان لەوەی ئەوەی بە خۆتان نەکرابێت ، سڵتان لە کەوا سووری پێش لەشکری هیچ هێزێکی داگیرکەرو فاشیست نەکردۆتەوە.
دوا قسەش لە ئێمەوە وەرگرن، کاروانی ئازادی و یەکسانی خەڵکی کوردستان کاروانێکە نە لوولەی چەکەکان و نە فتواکان و نە چیرۆکەکانی گەوجاندن ناتوانن ئەو کاروانە بووەستێنن ، دەنگەکانیش بەشێکی دانەبڕوای ئەو کاروانەیە.
ریزەکانی کاروانی ئێمە گەورەو گەورەتر دەبێت، ئێوەش بچووک و بچووکتر.

دەستەی بەڕێوەبەری دەنگەکان

١٥ ئایاری ٢٠١٢
بۆ زانیاری خوێنەران سەیری ئەم وێنانای لای خوارەوە بکەن.

dengekan_hack_304346598.jpg

dengekan_hack2_865350606.jpg

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.