Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ئاگادار كردنەوە و سزادان

ئاگادار كردنەوە و سزادان

Closed
by April 12, 2008 گشتی

 ئەنوەر  س- مەسیفی    …… 

 سزادان:

 لەوانەیە زۆربەى هەرەزۆرى دایك و باوكان بیانەوێت بەباشى لەمنداڵەكانیان تێبگەن و پەروەردەیەكى دروستیان بكەن و پێویستیان بەوە نەبێت سزایان بدەن و سزادانیش نەبێتەبەشێك لە پەروەردەكردنى مندڵەكانیان,بەباوەڕى زۆربەى هەرە زۆرى دەرونناسان پاداشت كردنى منداڵ كاتێك هەڵسوكەوتێكى جوانى نواند یان شتێكى باشى كرد باشترە لە سزادان ,چونكە بەسزادان بۆت ڕوون دەبێتەوە كە هەندىَ هەڵسوكەوت بەدڵت نییە بەڵام بەناچارى دەیكەیت سزادان بۆ ئەوە پێویستە هەندىَ هەڵسوكەوتى هەڵەى پىَ ڕاست بكرێتەوە بۆیە پێویستە لەكاتى سزادانى منداڵ پەیڕەوى هەندىَ یاسا بكەین.
 ئەوڕێوشوێنانەى كە پێویستە لەكاتى سزادانى منداڵ پەیڕەو بكرێت.
 كاتێك منداڵێكى ژێرتەمەنى پێنج ساڵى سزادەدەیت دەبێت بەباشى لێكۆڵینەوەى لەسەر بكەیت بیریش بكەیتەوە چ جۆرە سزایەكى دەدەیت سزایەكى سوك لەوانەیەكاریگەریەكەى كەم بێت و ناشبێت سزایەكى زۆر قوڕسى بدەیت لەبەر ئەوەى لەوانەیە لەدوایى لەسزادان ڕابێت و سزادان سودى نەمێنێت,بۆیە پێویستە هەوڵ بدرێت سزادانێكى مامناوەندى بێت بۆمنداڵ زۆر ئەستەمە لەوە تێبگات كاتێك سزایەكى قوڕس بدرێت و تەنها لەبەرئەوەى كەمێك هاروهاجى و ناڕەحەتى كردبێت, ئەگەر منداڵەكەت سزابدەیت,دەبێت لەكاتى گونجاو بێت بۆنمونە ئەگەر منداڵەكەت بەیانى هاروهاجى كرد ئەوا گونجاونییە تۆبێیت و لەكاتى شەو سزاى بدەیت و پێى بڵێیت ئەوە لەبەر هەڵسوكەوتى بەیانیە لەو كاتەى كە منداڵەكە لەشەودازۆرهێمن و ئاقڵە لەوكاتەدا بۆمنداڵەكە زۆر سەختە لەوەتێبگات ئەو سزایە لەبەرهەڵسوكەوتى نابەجێى بەیانیە,زۆرگرنگە بۆدایك و باوك ڕێگایەك بدۆزنەوە بۆ لێك تێگەیشتن و پەیوەندیەكى خۆشەویستیان ڵەگەڵ مندڵەكەیان هەبێت بەڵام ئەگەر دایك وباوك زۆرهەستى منداڵەكەیان برینداركردو بیترسێنن و سزاى بدەن ئەوا لەوانەیە ئەم پەیوەندیە تێك بچێت و منداڵەكە وابزانێت دایك و باوكى لێى تێناگەن لەوانەشە هەڵسوكەوتى خراپتربێت و ((دڵتەنگ بێت)). بەباوەڕى من ئەگەر منداڵ داواى لێبوردنى كرد زۆرباشە لێى ببورى و سزاى نەدەیت بەڵام ئەگەر هەرسزات دا دواى داواى لێبوردنى ئەو, ئەوا داواى لێبوردەكەى دەگۆڕێت و دەبێتە توڕەبون.
 جۆرەكانىسزادان:
 زۆرجۆر ڕێگا هەیە بۆسزادان ,پێویستە دایكان وباوكان ئەوە بزانن سزایەكى قوڕس باشتر نیە لەسزایەكى سوك ,سزاى قوڕس لەوانەیە منداڵ بخاتە ژێر پاڵەپەستۆ بەڵام ئەم هەڵس و كەوتانەى هەردەمێنێت ئەگەر هەمو جۆرەكانى سزادانیش بەكار بهێنرێت و دوبارە بكرێتەوە ئەوا منداڵەكە لەگەڵ سزادان ڕادێت و هیچ سودێكى نامێنێت بۆیە پێویستە منداڵ سزانەدرێت لەسەر هەڵسوكەوتى بچوك تەنها ئەگەر یاسایەكى خێزانى شكاند ئەوكات سزابدرێت,من هەوڵ دەدەم هەندىَ جۆر و شێوەى سزادان شى بكەمەوە و دایك و باوكیش خۆى دەزانێت كام لەم سزایانە بەكاردەهێنێت,یاخود كام لەم سزایانە سودیان هەیە بۆ باشتر كردن یاخود چاك كردنى هەڵسوكەوتى منداڵەكەى.

 1ـ سزادان تەنها بەقسەلەگەڵ كردن:

 لەوانەیە زۆرجار بۆ منداڵێكى بچوك تاتەمەنى پێنج ساڵى تەنها چەند وشەیەك بەس بێت بۆئەوەى هەڵسو كەوتى بگۆڕیت بەڵام زۆرگرنگە بزانیت چۆن وشەكانى پىَدەڵێیت بۆنمونە بەزەردەخەنەوە بەمنداڵەكەت بڵێیت ئەم هەڵسوكەوتەت دوبارە نەكەیتەوە گیانەكەم ئەوا منداڵەكە زیاتر سەرنج دەداتە زەردەخەنەكەت و لەوانەیە دواى كاتژمێرێكى تر دوبارەى بكاتەوە,بەڵام ئەگەر بۆت سەلماند كەتۆ بەڕاستیتە و لێى توڕەیت و بەدەموچاوتەوە دیاربێت كەناتەوێت ئەم هەڵسوكەوتانەى دوبارە بكاتەوە باشتر تێبگات.زۆرباشترە ئەگەر بەشێوەیەكى زیرەكانە كارێك بەمنداڵ بكەیت نەك بەترسان واى تێبگەیەنیت كەوا سزاىدەدەیت بۆنمونە دەتوانیت بەمنداڵەكەت بڵێیت دەمەوێت یاریەكانت كۆبكەیتەوە و لەجێگاى خۆیان دابنێیتەوە نەوەك میوانمان بێت و بڵێت ماڵەكەتان شڕوشەپڕێوە نەوەك پێى بڵێیت ئەگەر شتەكان كۆنەكەیتەوە ئەواسزاتدەدەم,زۆرگرنگە ئەگەر ویستت منداڵەكەت هەڵسوكەوتێك دوبارە نەكاتەوە بەشێوەیەكى واپێى بڵێیت كەواتۆبەراِستیتەو دەتەوێت هەڵسوكەوتى بگۆڕێت ئەوامنداڵەكە هەڵسوكەوتەكە دوبارە ناكاتەوە.
 2ـ توڕەبون:

 بەهەرچى شێوەیەك منداڵ سزابدرێت ئەوە لەئەنجامى توڕەبونى دایك و باوكە,بۆیە ئەگەر منداڵەكە ببینىَ كەتۆ توڕەى و هۆى توڕەبونەكەى بەهۆى هەڵسوكەوتى نابەجێى ئەوە ئەوا باشتر تىَ دەگات و هەوڵدەدات كەوا هەڵسوكەوتى بگۆڕێت, ئەم جۆرەتوڕەبونە باشترە لەوەى پێى بڵێیت بڕۆ دەرەوە یان بڕۆ ژوورەكەت یان شەقێكى لێ بدەیت.
 3ـ سزاى لێدان:

 سزادانى منداڵ بەلێدان بەباوەڕى زۆربەى هەرە زۆرى دەرونناسانى منداڵ چارەسەرێكى خراپە لەوانەیە ئەگەر شەقێك لەمنداڵێك  بدرێت چارەسەرێكى كاتى بێت و لەوانەیە منداڵەكە بترسێت.بەڵام نابێتە هۆى ئەوەى بەقسەى تۆ بكات و جارێكىتر ئەم هەڵسوكەوتانەى دووبارە نەكاتەوە .لە گەڵ ئەوەش تۆ منداڵەكەت فێرى هەڵسوكەوتى خراپ دەكەیت ئەویش ئەگەر شتێكى ویست و بۆى جێبەجىَ نەكرێت ئەوا ئەویش لێدان بەكار دەهێنێت و واش دەزانىَ ئەوە شتێكى ئاساییەو هەموو كەس بەكارى دەهێنن !!!
 
 4- دەركردن بۆ ژوورێكى تر یا بۆ هۆڵێكى تر:

 ئەگەر منداڵ زۆر هارو هاجى بكات لەوانەیە پىَى بڵێیت بڕۆلەژورێكى تر یا لە هۆڵ دابنیشە بەڵام نابێت بۆ كاتێكىزۆر بێت بەڵكو تەنها بۆ چەند خولەكێك بێت و دەبێت ئەو كەسەى كە دەرى كرد خۆى بچێتەدواى و دووبارە بیهێنێتە ژوورەوە ئەگەر دایك و باوك ویستیا ن منداڵەكەیان سزابدەن نابێت بەهیچ جۆرێك پىَى بڵێن بڕۆ ناو جێگاكەت بخەوە بەڵكو دەبێت دایك و باوك ئەوە بزانن جێگاى خەوتن لانەیەكى ئارامە نەوەكو جیگاى سزادان .
 
 5- قەدەغەكردنى هەندێك لەوشتانەى كە ئەو ڕۆژانە دەیكات:

  دایك وباوك دەتوانن وەك سزاىمنداڵ بۆ نمونەڕێگەنەدەن دواى نیوەڕۆ سەیرى تەلەفزیوَن یا خود(CD) بكات ئەگەر كارەبا هەبێت یاخود ئەگەر خواردن نەخوات نابێت كۆلا بخوات یان ئەگەر یاریەكانى كۆنەكاتەوە لە جێگاى خۆیان دانەنێت نابێت بۆنمونە یارى بەئۆتۆمبێل بكات
 
 6- فەرامۆش كردن:

 ئەگەر منداڵ  هەرپىَگیرى لەسەر ئەوە كرد كەوا شوكولاتەى زیاترى دەوێت یان سەیرىتەلەفزیوَن دەكات دەتوانرێت ئەم داوایەى فەرامۆش بكرێت بەڵام ئەم جۆرە سزادانە باش نیە بۆچارەسەركردنى هەڵسوكەوتى نابەجىَ بۆنمونە شتێك بەیەكێك دادەدات یان هەڵسوكەوتى نابەجىَ بەرامبەر بەخەڵكى بێگانە یا خەڵكى تر ئەنجام دەدات.
 
 پاداشت :
 ڕێَگایەكى زۆر باشە بۆ ئەوەى هەڵسوكەوتى منداڵى پىَبگۆڕدرێت, لەو كاتەى كەدەتەوێت منداڵەكەت پاداشت بكەیت بەهۆى ئەوەى كە شتێكى باشى كردوە و تۆش زۆر پێت خۆش بووە.بۆنمونە ئەگەر منداڵەكەت بۆیەكەم جار بەتەنیا چووە سەرئاو و توانى میز بكات یان لەخۆیەوە یاریەكانى كۆكردەوە تۆدەتوانیت لەڕێگاى پاداشتكردنەوە پىَى نیشان بدەیت كەتۆ ئەم هەڵسوكەوتانەت زۆر بەدڵە و پێت خۆشە.
 دەتوانیت ئافەرینى لىَ بكەیت یان شوكولاتەیەكى وەك پاداشت پىَ بدەى,منداڵەكەت هەست دەكات كەتۆ زۆر ئەوت خۆشدەوێت و ئەویش هەوڵ دەدات ڕەفتارى وابكات كەتۆ پێت خۆش بێت.
 زۆرگرنگە زۆر چاوەڕوان نەكەیت تاوەكو منداڵەكەت ڕەفتارەكەى دوبارە بكاتەوە ئینجا پاداشتەكەى بدەیتىَ بەڵكو دەبێت هەرئەوكات بێت دەبێت بۆ منداڵەكەش ڕوونبكەیتەوە لەبەر هەڵسوكەوتى باشى ئەو پاداشت كراوە.
 بەم ڕێگایە منداڵەكەت تێدەگات لەبەر هەڵسوكەوتە باشەكانى, ئەو پاداشتەى كراوە .
 
 ڕێگا زانستیەكانى پاداشت كردن :
 مرۆڤ دەتوانێت بەزۆر ڕێگا خەڵك پاداشت بكات و لەوانەش دایك و باوك چۆن منداڵەكانیان پاداشت بكەن هەوڵ دەدەم ئەو ڕێگایانە دەست نیشان بكەم و ڕونیان بكەمەوە.
 
 أـ هەڵكێشان یان پیدا هەڵگوتن :
 ئەگەر منداڵەكەت هەڵكێشیت یان پێیدا هەڵبڵێیت نیشانى دەدەیت كەوا تۆ ئەوت خۆش دەوێت و هانى دەدەیت كەوا هەڵسوكەوتى جوان بنوێنێت و كارى باش بكات.لەوانەیە ئەم هەڵكێشان و پێدا هەڵگوتنە باشتربێت لە پاداشتى ماددى وەكو شوكولاتەیەك بەم جۆرە منداڵ فێردەبێت كام هەڵسوكەوت لاى دایك و باوك و لاى خەڵكى گونجاوە ئەم هەڵسوكەوتە ئەنجام بدات.
 دایك و باوك دەتوانن بەچەند ڕێگایەك نیشانى منداڵى بدەن كەوا خۆشیان دەوێت بۆ نمونە ,تەنها بەقسە كردن یان لەباوەش گرتن و دەست بەسەر داهێنان یان دەست لەپشتدانى یان بەدەم خەندەى نیشان بدەى و واى تێبگەینیت كەخۆشت دەوێت منداڵیش زوو ئەم هەستەى لەلادروست دەبێت لێرەدا زۆر گرنگە دایك و باوك  پاداشتى هەڵسوكەوتى باشى منداڵ بدەنەوە نەوەك كەلەكۆمەڵگاى پیاو سالارى لاى خۆمان باوە كە بەمنداڵ دەڵێن (كوڕم تۆ پیاویت) بەڵكودەبێت بڵێیت ئافەرین كوڕم وانەكانت جوان نووسیوەتەوە یان هەربژى كوڕم لە كاتى دەرزى لیدان نەگریایت
 ب ـ پاداشت كردنى ماددى:
 لە جیاتى ئەوەى تەنها بەهەڵكێشان و پێداهەڵگوتن بێت دەتوانیت پاداشتى ماددى بكەیت ئەوەش ڕێگایەكى زۆر باشە بۆ نموونە ئەگەر منداڵ گۆڕانكاریەكى گەورە ڕویدا لەپەروەردەكردنى یان گۆڕینى هەڵسوكەوتى خراپى وەك ئەوەى هەندێك منداڵ لەكاتى خەوتن میزلەژێرخۆیان دەكەن لەكاتىنوستن ئەگەر منداڵ توانى ئەم دیاردەیە وازلێبهێنێت پیوستى بەپاداشتە بەڵام وەكو پاداشتى ڕۆژانى ترنەبێت تەنها شوكولاتەیەك یان شتێكى بچووك بێت دەتوانرێت پاداشت بكریت بەوەى گەشتێك بكەن پێكەوە و پێشى بڵێن هۆى ئەم گەشتە ئەو گۆڕانكاریەیە كە لەهەڵسوكەوتى ئەو ڕویداوە یان دەتوانرێت بەدیاریەكى تر پاداشتى بكەن وەك پاسكیلێكى بۆبكڕن .
 بۆ پاداشت كردنى منداڵ باشترین ڕێگا ئەوەیە ئەگەر پاداشتت كرد هەموو ڕۆژێك پاداشتەكە وەك یەك نەبێت بەڵكو بۆ هەر هەڵسوكەوتێك دەبێت پاداشتێكى جیابێت.
 
 ج ـ سیستەمێك بۆ پاداشت كردن :
 لە جیاتى ئەوەى جارناجارێك منداڵ پاداشت بكرێت دەتوانیت سیستەمێكى پاداشت كردنەوە دابنێیت بۆ منداڵەكەت, ئەم سیستەمە دەتوانرێت بەكارى بێنین بۆ ئەوەى هەڵسوكەوتی منداڵى پىَ بگۆڕین كەبەڕێگاى ئاسایى ناتوانرێت بگۆڕدڕێت بۆ نموونە ئەگەر بتەوێت منداڵەكەت فێر بكەیت چیتر هاتووهاوار نەكات چى دەكەیت ؟؟!! دێیت ڕۆژ ژمێرێك دادەنێیت هەر ڕۆژێك منداڵەكەت هاتوو هاوارى نەكرد نیشانەى ڕاستى بۆ دادەنێیت, كاتێك ڕۆژژمێرەكە تەواوبووئینجا سەیرى دەكەى ئەگەرئەوڕۆژانەى كەهاتو هاوارى نەكردوە زیاتر بوو ئەوا دیاریەكى بۆ دەكڕیت ئینجا خۆت دەتوانیت سیستەمێكى بۆ دابنێیت بۆ بیست ڕۆژ یان مانگێك بێت.
 
 د ـ لەناكاو پاداشت كردن :
 لە وانەیە منداڵەكەت زۆر پىَى خۆشبێت كاتێك پاداشتى دەكەیت بۆ هەڵسوكەوتە باشەكانى بەم پاداشتە لەناكاوە هەڵسوكەوتە باشەكانى پەرە پێدەدات و هەست دەكات كەوا دایك و باوكى, ئەویان زۆر خۆش دەوێت و خۆشى ئەویان مەبەستە.
 
 ه ـ بەڵێنى پاداشت كردن :
  دەتوانرێت بەڵێن بە منداڵ بدرێت پاداشت دەكریت ئەگەر ئەم هەڵسوكەوتە نەشیاوەى كەهەیەتى بیگۆڕێت بۆ نمونە هەست دەكەیت منداڵێك زۆر هاروهاجە پىَى دەڵێیت كەئەم هەڵسوكەوتەت بگۆڕیت ئەوا پاداشتت دەكەمەوە یاخود دیاریەكت بۆ دەكڕم یان لە بەرخاترى تۆگەشتێك دەكەین …هتد
  دایك و باوك دەبێت زۆر ئاگادارى ئەوەبن پاداشت كردن نەبێتە نەریتێك  لەبەرئەوەى دوایىمنداڵ بەبىَ پاداشتكردن هیچ شتیك ناكات.
  
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.