Skip to Content

780 Views

لەنێوان دایک و باوکم دا: …بـۆتــان لـەتیــف مــاویـلـــی

لەنێوان دایک و باوکم دا: …بـۆتــان لـەتیــف مــاویـلـــی

Be First!
by February 24, 2017 General
image_print


(یادگاریەکی جوانی منداڵیم/ لەیاداشتەکانمدا)

ئەمن لەژوورێکدام؛
لەسەر دیواری پشت سەرم؛ چاوەکانی باوکم نیگار کراون!..
سۆزی دایکم کراوەتە خەناوکەی تابلۆی ئایەتی کورسی!..
*** ** ***
وەبیرم دێ منداڵ بووم، تەمەنم لەدەوری ١١ لۆ ١٢ ساڵی دەبوو، وابزانم تازە ماڵمان چووبوە گوندی بێنوریان، باوکم پارچە لاپەڕەیەکی بەتیپ لەتەنیشت ئاوێنە هەڵواسی بوو، کە ئەو چووە دەرەوە چووم سەیرم کرد چەند دێرە شعرێکی عەرەبی بەخەتی جوانی خۆی لەسەر نووسی بوون، بەکوردیش لەژێریانەوە واتاو ڕاڤەی دێرە شعرەکانی نوسیبوو، ئەم دێرە شعرانەش سەبارەت بە ڕۆڵ وکاریگەری دایک بوون لەپەروەردەکردنی منداڵ وبەدامەزراوەییکردنی حوکمڕانیی ماڵێ..
ئەمەش دێرە شعرەکانن:
اڵاُمُّ مَـدرَسَــه‌ٌ إِژا أَعــدَدتَـــها
أَعدَدتَ شَــعـباً گَــیِّبَ اڵاَعـــراقِ
اڵاُمُّ رَوچٌ إِن تَـعَـهـَّــدَهُ الحَــیا
بِالــڕیِّ أَورَقَ أَیَّـــما إیـــراقِ
اڵاُمُّ أُستاژُ اڵاَســاتـِژَه‌ِ اڵاُلـی
شَغَڵت مَێ‌پــِرُهُم مَـدی اڵافـاقِ
(حـافــڤ إبـراهیـــم)
لەقەسیدەی “العلم واڵاخلاق” وەرگیراوە..
وەبیرمە جارێکیان باوک ودایکم وەک هەر ڕووداوێکی ئاسایی نێوان هاوسەران لەهەر خێزانێکدا؛ دەمەقاڵەیەکیان لەنیوان ڕوویداو باوکم یەکسەر هات دەستی منی گرت ومنی بردە لای دایکم، لەدڵی خۆم سەرکۆنەی خۆمم دەکرد وامزانی شەڕەکەیان لەسەر منە، بەڵام خوای کرد لەسەر من نەبوو، ئێستاش نازانم لەسەر چی بوو، بەدایکمی گوت: هیچ جار بانگی ئەو کوڕەت کردیە پێی بڵێی ئەرێ باوکت ئەوە چیە لەتەنیشت ئاوێنە هەڵی واسیە؟!.. ئەوە گەورەترین حیکمەت وبەهای ئینسانی تێدایە کەئەگەر دایک لەدایکایەتی وچاودێری وپەروەردەکردنی منداڵدا زرنگ وبەئاگاو ورد بێت نەک منداڵەکانی؛ بگرە کۆمەڵگایەک بەختەوەرو دروست وبەبەهاو ڕێزەوە پێدەگات. پاشان مانای بەیتە شعرەکانی کردوو ڕاڤەو شیکارێکی باشی لەسەر کرد لۆ من ودایکم.. دوایی دەستی منی بەرداو ڕۆیشتە دەرەوە.. منیش سەیرێکی دایکمم کردو چوومە دەرەوە..

بـۆتــان لـەتیــف مــاویـلـــی

هەولێر/ ١/١١/٢٠١٤

Previous
Next

Leave a Reply