
14-4 چۆن كرا بە ڕۆژی ئەنفال ؟؟؟؟
Closed
عەلی مەحمود محەمەد……
ئەنفال مەرگی لەسەرخۆی گەلێك بوو , ئەو مەرگە زیاتر لە 200 ڕۆژی خایاند , ڕژێم شەوی دەدایە دەم ڕۆژەوە بۆ قەسابیكردنی لادێنشیینەكان كوردستان و سوتاندنی خاك و وێرانكردنی ئاوەدانی و وشككردنی سەوزایی و كانییەكەی و نەهێشتنی مرۆڤێك بە ناوی كوردەوە , سوپای عێراق لە سەرباز و جاش بە خەفیفەو مەفرەزە تایبەتییەكانەوە وەك حەزییایەك لە هەرچوار لاوە پەلاماری تەواوی لادێكانی كوردستانییان دا ,ئەوەی ڕِزگاری نەبوو لەو ڕۆژەوە قوتیان داو ببڕیای ببڕای نەیانمان بینییەوە ……..