یه‌که‌م کتێبی چاپکراوی کوردی فه‌رهه‌نگێکی ئیتالی کوردییه له‌ساڵی 1787
کۆنترین فه‌رهه‌نگی ئیتالی وکوردی ، به‌ناوی ڕێزمان و ووشه له‌زمانی کوردی‌دا
له‌ماوه‌ی ساڵه‌کانی خوێندن له‌بواری راگه‌یاندندا ، به‌داوی کۆنترین چاپکراوی کوردی‌دا ده‌گه‌ڕام ، له شوینێک به‌رچاوم که‌وت که کۆنترین کتابی چاپکراوی کوردی له ئیتالیا بووه ، مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ دوا ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م. دوای گه‌ڕان وچه‌ند هه‌ولێک توانیم کتابه‌که به‌ده‌ست بخه‌م له په‌رتووکخانه‌ی گشتی بایرمونشن به‌م ناو نیشانه و شوێنی هه‌لگیرانی له په‌رتووکخانه‌که‌دا : (Grammatica e Vocabolario della Lingua kurda).Jahr:Roma 1787. L.as,379i- Itallienich.
ناو نیشانی کتابه‌که ڕێزمان و ووشه له‌زمانی کوردی‌دا،.
له‌گه‌ل ئه‌و کتابه ئه‌م کتابانه‌شم ده‌ست که‌وت: وه‌ک کتابی که ئه‌وروپییه‌کان به‌هۆی په‌یوه‌ندی ئاینی نووسیویانه به‌ناوی :مێژووی هه‌رێمی کوردستان وبوونی تیره‌ئاینییه‌کان ، له‌سالی 1818 له ناپۆلی چاپکراوه له‌لایه‌ن جوزێپ کامپانیلی نووسراوه، کتابێکی تر له‌سالی 1863 چاپکراوه، له لایه‌ن مژده‌به‌خش ولێکۆله‌ری ئیتالی ئه‌لیساندرو دیبیانکی له‌سه‌ر کولتوری کوردی نووسراوه باس له نه‌ریت و مێژووی کورد ده‌کات.
نووسه‌ری کتابی ڕیزمان و ووشه له‌زمانی کوردی‌دا مۆریتسو گارزۆنی هاولاتی ئیتالی موژده‌به‌خش بۆ گه‌یاندن و بلاو کردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی هاتۆته کوردستان، بۆ ماوه‌ی بیست سال له ناوکوردانی موسڵ وئامێدی ژیاوه، وه‌ک موژده‌به‌خشی ئاینی مه‌سیحی کاری کردووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگێکی زمان دابنێت، له‌نێوان ساڵه‌کانی 1764 و 1770 فه‌رهه‌نگی کوردی وئیتالی داناوه که 4500 ووشه له‌خۆ ده‌گرێت و 288 لاپه‌ڕه‌یه، له‌دوا لاپه‌ره‌ی کتابه‌که‌یدا نووسراو له 27 نوڤمبری 1786 بلاوکراوه‌ته‌وه، به‌لام وا پێده‌چێت له‌م میژووه دابیێتی به چاپخانه وله‌سالی 1787 دا له چاپخانه ته‌واو بووه بلاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌و فه‌رهه‌نگه جارێکی تر له‌سالی 1826 چاپکراوه‌ته‌وه، ناوه‌رۆکی کتابه‌که به‌م جۆره‌یه: پێشه‌کی، ئه‌لفابێ، ئه‌لفابیی لاتینی کوردی به ئه‌لفا بێی فارسی به‌راوورد کردووه به 32 پیت له ئه‌لف تا ی، ڕێزمان ، ژماره‌کانی کوردی، فۆرمی جیاواز وپێچه‌وانه، ووشه‌کانی کوردی ئیتالی. نویژی یه‌ک شه‌م به‌کوردی، سلاوی مه‌لائیکه‌تان،په‌راوێز.
ئه‌م فه‌رهه‌نگه ، بۆ زمانی کوردی و وئیتالی و مێژووی چاپه‌مه‌نی کوردی بایه‌خ وگرنگی خۆی هه‌یه، من دلنیام ئه‌م په‌رتووکه و چه‌ندین په‌رتووکی تر که په‌یوه‌ندیان به ژیانی وکولتوری کوردییه‌وه هه‌بێت له په‌رتووخانه‌کانی ئیتالیا‌و فاتیکاندا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مژده‌به‌خشه‌کان له‌سه‌ده‌کانی زوو هاتوونه‌ته کوردستان به‌مه‌به‌ستی بلاوکردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی، موژده‌به‌خش به‌لاتینی به‌مانای سه‌فیر دێت، ئه‌ندامی ئاینێکه، بۆ مه‌به‌ستی بلاوکردنه‌وه‌ی باوه‌ڕه‌که‌ی زۆرتر له وولاتانی بیانی کارده‌کات، زیاتر تێکه‌لاو به‌ژیانی کۆمه‌لایه‌تی ده‌بێت به‌هۆی په‌یوه‌ندی دینه‌که‌یه‌وه، ئه‌م ووشه‌یه تایبه‌ته بۆ ئه‌و که‌سانه که ئاینی مه‌سیحی بلاوده‌که‌نه‌وه، ئاینه‌کانی تر ناوی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
یوسف ئه‌حمه‌د منتک / ئه‌لمانیا