مه‌ترسیه‌كه له مێشكی ئۆردوغانیشدایه؟ * ….. ئاسۆ عەبدوللتیف
كاتی خۆیه‌تی ئیدی كوردانی رۆژئاوای كوردستان هه‌ڵه‌و كێماسیه‌كانی باشوری كوردستان دوباره نه‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای وڵاته‌كه‌یاندا كه سبه‌ینێیه‌كی نزیك حوكمی هه‌موو سوریا ئه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی ئێستا دۆستی شۆرش و خه‌باتگێڕی هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌ن ده‌بێ جودا بكرێنه‌وه له خه‌باتگێره دژه‌كورده‌كان، بژاره‌كردنی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن له گۆره‌پانی سوریادا فاكته‌رێكی به‌هێزه بۆ كوردانی رۆژئاوا تاوه‌كو خۆیان له مه‌ستی و خۆشنودیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی شۆرش بپارێزن،
جوڵه‌ی جه‌نراڵه‌كانی سوپاكه‌ی ئۆردو‌غان له سنوره‌كانی سوریا‌و شێتگیری ده‌بابه توركیه‌كان و په‌لاماردانی قه‌ندیل و دانانی كاراكته‌رێكی به‌ناو كوردی وه‌ك “عه‌بدولباسیت سه‌یدا” له ئێستادا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هاوكێشه‌یه تێبگه‌ین كه توركیا بۆ ئه‌ترسێ و خوازیاری چ جۆره گه‌مه‌یه‌كی فاشیانه‌یه.
كاتی خۆی و پێش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق 2003 ، سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركرده عه‌ره‌بانه‌ی ئێستا حوكمرانن، هه‌ر له كۆبونه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی له‌نده‌ن تا ده‌یان كۆبونه‌وه‌ی دیكه خۆیان به پارێزه‌ری ماف و ئازادیه‌كانی گه‌لی كورد ئه‌زانی و وه‌ك خه‌باتگێڕو هاوپه‌یمان خۆیان ئه‌ناساندو ده‌عوه‌تی چه‌وریشیان ئه‌درایه له دوكان و سه‌ری ره‌ش! لێ ئێستا ئه‌و ستاتیكای شۆرشه نه‌ماوه‌و مالیكی و جه‌عفه‌ری و سه‌دری و نوجه‌یفیه‌كان بوونه‌ته هه‌ره‌شه‌ی جددی له‌سه‌ر ئه‌زمونی حوكمرانی كوردستان، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له زوممار روو ئه‌دات، ئه‌مه ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی میتۆدی لێكی بده‌ینه‌وه بۆ كوردستانی باشور، پێویسته ئه‌م هه‌ڵه میتۆدییه له سوریا دوباره نه‌بێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا و سوپای ئازاد تۆنی قسه‌كردنه‌كانیان به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی رۆژئاوای كوردستان و پارته كوردیه‌كان تۆنێكی خنكێنه‌ره‌و بارگاوییه به فاشیزمێكی نوێ.
ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له بۆسه‌دان تا كۆتایی بهێنن به‌و هه‌ستانه‌وه‌و هوشیاری و راپه‌رینه‌ی كه بۆته قازانج بۆ گوتاری نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، توركیا ناخوازێ هیچ هێزو ره‌وتێكی كوردی به موخاتب وه‌ربگرێ له ناوخۆی ووڵاته‌كه‌ی خۆیداو به‌رده‌وام له توندوتیژی و جه‌نگدایه، كه‌چی په‌لاماری ئه‌و تۆزه ئازادیه‌ی رۆژئاوای كوردستانیش ئه‌دات، ئۆردو‌غان به مه‌نتیقی ئه‌تاتورك و عیسمه‌ت ئینۆنۆ ئه‌خوازێت كۆمه‌ڵكوژی ره‌نگرێژ بكات، كوشتنی سه‌دان تێكۆشه‌رو كوردپه‌روه‌ری وه‌ك سه‌ید ره‌زا له سه‌رده‌می سه‌ره‌ك وه‌زیری ئه‌وكاتی توركیا”عیسمه‌ت ئینۆنۆ” له ساڵی 1937 و كۆمه‌ڵكوژی ده‌رسیم له به‌هاری 1938 له‌سه‌رده‌می سه‌ره‌ك وه‌زیری ئه‌وكاتی توركیا”جلال به‌یار” بۆ له‌ناوبردنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی بوو، ئێستاش ئۆردو‌غان هه‌مان خه‌ونی هه‌یه به‌بێ جیاوازی.
له رابردودا په‌یوه‌ندیه‌كی ساردوسڕی سیاسی هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستی حیزبی له نێوان پارچه‌كانی كوردستاندا، خه‌وشه‌كه‌ش سیاسه‌تی تۆتالیتاریزمی ده‌وڵه‌تیانه‌ی تورك و عیراق دایانڕشتووه كه نه‌ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور ئه‌وه‌نده ملكه‌چی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندی و دیبلۆماسیه‌ته كوشنده‌یه بن به خاتری بازرگانی، پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ئێستا گه‌شه‌یان پێبدرێت بۆ رۆژئاوای كوردستان، چونكه ئازادی له رۆژئاوای كوردستان زامنی ئازادیه گه‌وره‌كه‌یه له باكور، ئه‌مه ئه‌و ترسه‌یه كه وایكردووه ئۆردو‌غان، له به‌شار ئه‌سه‌د زیاتر بترسێت له ته‌قینه‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی، چونكه “ئه‌سه‌د” ره‌نگه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست بدات لێ “ئۆردو‌غان” خاك و ده‌سه‌ڵاتیش له‌ده‌ست ئه‌دات.
• له ژماره 857 ی هاوڵاتیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.