ئه‌مرۆ…. مرۆڤ پڕه له بازاڕ
ئه‌مڕۆ….
مرۆڤ پڕه له بازاڕ !!
هه‌ر بازاڕه و
به ناو مرۆڤدا گوزه‌ر ده‌كات !!
بازاڕ ….
هه‌موو شتێك ده‌كڕێت..
بازاڕ ….
مرۆڤ به‌ڕێوه ده‌بات !!
هه‌ر بازاڕ….
نرخ بۆ مرۆڤ دیاری ده‌كات !!
كاڵا ….
مرۆڤ هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌یكڕێت !!
* * *
ئه‌مڕۆ…
مرۆڤ پڕه له بازاڕ !!
عه‌بایه‌ك …
ژنێكی ئاڵاندووه به خۆیه‌وه و
پاره پاره له ده‌به‌ر ده‌میاندا ده‌وه‌ستێت و
مرۆڤ سواڵ ده‌كات!
عه‌بایه‌ك …
ژنێكی ئاڵاندووه به خۆیه‌وه و
فاڵ ده‌گرێته‌وه !
ده‌ست ده‌خاته ناو ده‌ستی بازاڕێك و
ده‌ڵێت: تۆ ده‌بیته خاوه‌نی ئه‌م مرۆڤه قه‌ره‌باڵغه !!
چاوی ده‌بڕێته گرفانی ئه‌و بازاڕه و ده‌ڵێت:
ئه‌مه قه‌ده‌ری تۆیه..
بێنه حه‌ق ده‌سته‌كه‌م بده‌رێ..
بازاڕه‌كه خه‌نده ده‌كه‌وێته سه‌ر لێوی و
ده‌ڵێت: ئه‌مه‌یه خۆش… به‌ختی !!
* * *
ئه‌مرۆ…
مرۆڤ پڕه له بازاڕ !!
سینییه‌ك…
لوقمه قازییه‌كی خستۆته بنده‌ستی و
خه‌ریكی فرۆشتنی منداڵه..
من له دووره‌وه گوێم لێیه و هاوار ده‌كات:
تازه‌ترین مناڵم پێیه !!
هێشتا شیله‌ی لێده‌تكێ !!
كۆمه‌ڵێك كه‌ر..
له‌سه‌ر پشتی مرۆڤه‌كانیان دێنه خوارێ و
هه‌ر یه‌كه‌یان مناڵێك ده‌كرن و
به‌ده‌م تریقانهوهوه ده‌یخۆن !!
سینییه‌كه..
دڵخۆشه به‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی..
له كه‌ره‌كان وه‌ریده‌گرێت !!
مناڵه‌كان هه‌موو ده‌فرۆشێت و
به فیكه لێدان و خۆ بادانه‌وه ده‌ڕوات..
له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێت:
ئه‌مه‌یه خۆش… به‌ختی !!
* * *
ئه‌مرۆ…
مرۆڤ پڕه له بازاڕ !!
عه‌ره‌بانه‌یه‌ك..
پاڵ به پیاوێكه‌وه ده‌نێت !!
له‌سه‌ر پشتی ئه‌و پیاوه ره‌ق و ته‌قه…
دوو ده‌سك دینار داده‌نێت و
ده‌یدا به یه‌ك هه‌زار ته‌ڕه پیاز !!
عه‌ره‌بانه‌كه غه‌مباره، ده‌ڵێت:
خودا ده‌زانێت به‌م دوو ده‌سكه دیناره..
خێزانێك به‌خێوم ده‌كه‌م..
كه‌چی بازاڕه‌كانی ناو ئه‌م مرۆڤه قه‌ره‌باڵغه…
هیچییان ناچن به ده‌وریدا..
ئێوارانیش به دڵشكاویه‌وه ده‌ڕواته‌وه بۆ ماڵ ..
به‌ڵام ئه‌ویش ده‌ڵێت:
ئه‌مه‌یه خۆش… به‌ختی !!
* * *
ئه‌مرۆ…
مرۆڤ پڕه له بازاڕ !!
تاكسییه‌ك..
ده‌رگای شۆفێره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و هاوار ده‌كات:
دینارێك… به هه‌زار نه‌فه‌ر !!
كتێبێك…
خه‌ریكی شه‌رحی وجوده و
له فهیلهسوفێكدا چاپی ده‌كات و دهیفرۆشێت !!
مهندیلێك..
مه‌لاكه‌ی سه‌ری هه‌ڕاج ده‌كات !!
به پاره‌كه‌ی…
مشتێك به‌خته‌وه‌ری ده‌كڕێت !!
* * *
ئه‌مڕۆ…
مرۆڤ پڕ پڕه له بازاڕ !!
دیوارێك..
بۆیاخچییهكان بۆیاخ ده‌كات !!
گسكێك..
كهناسهكهی ده‌ستی فڕێ ده‌دات و
ده‌ڵێت:
به‌خوا حه‌رامه، خودا قبووڵی ناكات !!
به‌م دوو كاره… ئه‌م هه‌موو عانه‌یه ناكرێ !!
كورسییه‌ك…
وه‌زیره‌كه‌ی بۆ بازاڕ ده‌وێـت !!
كه‌مانچه‌یه‌ك…
به دوو هه‌زار.. دوو كاتژمێر مۆسیقارهكهی ده‌ژه‌نێت !!
پیاوێك پایسكیلێكی گرتووه به ده‌ستییه‌وه.
پایسكیله‌كه وڕك ده‌گرێت بۆ مناڵێك..
كه‌چی پیاوه‌كه ده‌ڵێت:
پاره‌م پێ نیه ئه‌م مناڵه‌ت بۆ بكڕم !!
پاسكیلهكهش ده‌پرسێت:
ئه‌ی كوا خۆش… به‌ختی ؟!
* * *
ئه‌مرۆ…
مرۆڤ پڕه له بازاڕ !!
ئه‌مرۆ مرۆڤ.. له ته‌مه‌نێكدا..
هه‌موو چركه‌یه‌ك ده‌گۆڕێت !!
قامچییهكان به پۆلیسهكانیانهوه..
له‌سه‌ر بازاڕی شۆسته‌كان وه‌ستاون و
مرۆڤ به مرۆڤی ناو ده‌ستی پاره‌كان ده‌ژمێرن !!
ئۆتۆمبێلێك.. سه‌رقاڵی كڕینی عاشقێكه !!
مریشكه‌كان …
به دوكاندارهكانیانهوه..
فریای سه‌ر بڕینی چه‌قۆكان ناكه‌ون !!
شه‌ربه‌ته‌كان په‌له‌یانه..
بۆ گرتنه‌وه‌ی شهربهتچییهكانییان !!
به‌رخێك…
له به‌رده‌م دووكانێكی خوێناویدا ده‌وه‌ستێت و
هاواری ده‌كات:
سی و جگه‌ری قهسابمان هه‌یه، كه تازه سه‌رم بڕیووه !!
دوایی ده‌ڵێت:
ئه‌مه‌یه خۆش… به‌ختی !!
* * *
ئه‌مرۆ…
مرۆڤ پڕه له بازاڕ !!
له ناو مرۆڤدا..
به‌خته‌وه‌ری هه‌ڕاج ده‌كرێت !!
كه‌چی بازاڕێك نیه بچێت به لایدا !!
له دوور ڕا…
مرۆڤ جمه‌ی دێت له بازاڕ و كه‌چی جگه له بازاڕ …
هیچ شتێكی تر نابینرێت!
زه‌وی پڕ بووه له بازاڕ !!
شاره‌كانیش مرۆڤ هه‌ڕاج ده‌كه‌ن !!
ئای خودایه…
بۆچی ئه‌مرۆ مرۆڤ پڕ پڕه له بازاڕ ؟!
رێبوار ره‌زا چوچانی
www.facebook.com/chwchani