سه‌روه‌تێك، كه قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه
كازانزاكی له بیره‌وه‌ییه‌كانیدا ده‌ڵێت: ((كه ده‌مبینی ئاگرێك كراوه‌ته‌وه و كه‌س كه‌ڵكی لێ وه‌رناگرێت، یان كه ئاوێكم ده‌بینی به خۆڕایی ده‌ڕوات، خه‌مبار ده‌بووم))، من كه ئه‌م وته‌یه‌ی كازانزاكیم بیر ده‌كه‌وێته‌وه، خه‌یاڵم بۆ لای ته‌مه‌ن ده‌چێت. ئێمه ته‌مه‌نمان وه‌ك ئه‌و ئاگر و ئاوه‌ی كازانزاكی باسی ده‌كات به فیڕۆ ده‌ڕوات. ته‌مه‌ن تاكه سه‌روه‌تی مرۆڤه كه هێز نییه یه‌ك چركه‌ساتی ڕۆیشتووی بگێڕێته‌وه. زۆر شت هه‌ن له ژیانی مرۆڤدا ئه‌گه‌ر له ده‌ستیش بچن ده‌توانرێت قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه. قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌توانێت له زۆر بواردا ئاهێك به دڵی مرۆڤ ببه‌خشێت. بۆ نمونه: ده‌گونجێت كه‌سێك، له قۆناغێكی ژیانیدا، به هۆی كه‌مده‌ستی و خراپی باری ئابوورییه‌وه، نه‌توانێت به دڵی خۆی خزمه‌تی دایك، یان باوك، یان هه‌ر خۆشه‌ویستێكی بكات، به‌ڵام ده‌كرێت رۆژێك بێته پێشه‌وه، ئه‌و كه‌سه، باری ئابوری بگوڕێت و چه‌ند به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته له ده‌ستچووه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه. دیسان بۆ نمونه: ڕه‌نگه ڕوو بدات به هۆی بارودۆخێكی تایبه‌ته‌وه، رۆژانێك نه‌توانین به دڵی خۆمان له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستان و ئازیزانماندا بژین، به‌ڵام ده‌كرێت دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و بارودۆخه، قه‌ره‌بووی دابڕانمان بكه‌ینه‌وه و كاتێكی زۆرتر بۆ خۆشه‌ویستان و ئازیزانمان ته‌رخان بكه‌ین. زۆر شتی دیكه‌یش هه‌ن كه مرۆڤ ده‌توانێت قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه. به‌ڵام ته‌مه‌ن ئه‌و گه‌نجینه پڕ نرخ و پڕ به‌هایه‌یه كه هه‌رگیز، قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. زۆر سه‌یره مرۆڤ هه‌ندێجار ده‌ست به پاره و سامانه‌كه‌یه‌وه ده‌گرێت و دوای لێكدانه‌وه‌یه‌كی زۆر، ئینجا بڕیار ده‌دات چۆن چۆنی له پاره و سامانه‌كه‌ی خه‌رج بكات. كه‌چی زۆر بێده‌ربه‌ستانه كاته‌كانی، كه ته‌مه‌نی پێك ده‌هێنن و گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌ون، به فیڕۆ ده‌دات. من لێره‌دا له به‌فیڕۆدانی كات، دوو مه‌به‌ستم هه‌یه، یه‌كه‌مین مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ نادات به‌رهه‌مێكی هه‌بێت. دێت و ده‌ڕوات و هیچ شتێك له دوای خۆی جێ ناهێڵێت. مه‌به‌ستی دووه‌مم ئه‌وه‌یه نازانێت چۆن چێژ له كاته‌كانی خۆی وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ر یه‌كه‌میان كه‌مته‌رخه‌می بێت به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی، دووه‌میان كه‌مته‌رخه‌مییه به‌رامبه‌ر به خودی خۆی. ده‌مه‌وێت بڵێم: بۆ ئه‌وه‌ی نه له به‌رامبه‌ری خۆمان و نه له به‌رامبه‌ری مرۆڤایه‌تیدا، كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنین، ده‌بێت زیاتر له هه‌ر شتێك كه هه‌مانه، ئاگامان له كاته‌كانمان بێت، به فیڕۆ نه‌ڕۆن.
محه‌مه‌د كوردۆ
******
• گۆشه‌ی راز و نیاز، كوردستانی نوێ، ژماره (5853) 10 / 8 / 2012