Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
بێلایەن و بەلایەن! …. شێرزاد هەینی

بێلایەن و بەلایەن! …. شێرزاد هەینی

Closed
by August 16, 2012 گشتی

سەعاتی شار

 

بێلایەن و کەسی حزبی ئەو دەستەواژە تازەیە، ئەو ناونیشانە حزبییە لەدوای مووچە و ناونیشانی زۆر چەوری بە ئوتومبێل و پارچە زەوی و چونە ئیفاد و دەستكەوی زۆر خێرا، هاتوتە ناو بارەگا و لیستی حزبی و لیستی مانگانە و رۆژانە و هەفتانەی مووچە و کوبۆنەوەکان. ئینجا یەکێک لەوانە دەڵیت: 

من بێلایەنم و ئابوونەش دەدەم. یەکێکی تر ئازادە و دەڵێت: من دەچمە كۆبونە و هیچ گوێ لە قسەکان و هەواڵەکان و راپۆرتەکان و راسپاردەکانیش راناگرم. پیاوێکی بەتەمەنیش دەڵێت: رۆژنامەكەیان وەردەگرم و یەك دێریش لە رۆژنامە چەند لاپەڕەییەکەش ناخوێنمەوە. گەنجێک بۆچوونی وایە: من سەردانی زۆریان دەكەم و بەرێز و بەشەرمەوە لەبەردەمیان دەوەستم، بەڵام خۆشم ناوێن و بەگەرمی دەستیان دەكوشم و ماستاویشیان بۆ دەكەم، بەڵام بە هەموو مانایەکەوە من بێلایەنم و لەگەڵیاندا نیم. کەسێکی وریا و زۆرزان دەڵێت: من ناوی سیانیان دەزانم، پلەی حزبی و رابردوو و داهاتوویان دەزانم و حەقم بە هیچیشەوە نییە. من حزبییم و خۆم بەبێلایەن دەژمێرم. بەناو و ئابوونە من بەلایەنم، لەناخەوەشمدا زۆر بێلایەنم و لەگەڵ خۆمەوە ئەو قسەیەش دەکەم و ئاساییەش لەلای هەندێکیش ئەو راستییە دەدرکێنم.

یەکێک دەست لە دەست دەدات و پەرۆشانە دەڵێت: من چۆن بێلایەن بمینێمەوە… من بۆ بێلایەنە بم، وا مامۆستای بەلایەن یەكسەر دەبێتە موشریفی چەند قوتابخانەیەک و چەند گوندێک بەسەردەکاتەوە و سەرپەرشتییان دەکات.

من چۆن بێلایەن بمینێمەوە… وا بەئاشکرا سێ خەتی شانی عەریفی کەسی  بەلایەن، دەبێتە نەجمەیەک و دوو نەجمە و زۆرتریش، بەوەش مووچەی زۆر دەبێت و ئەرکی سووک دەبێت و شانی جوانتر دەبێت.

یەکێکی تریش دەڵیت: من چۆن بێلایەن بمینێمەوە، یەك پارچە زەوی ئاسایی کە بەردەمی قیریش نییە و رووبەرەکەشی زۆر گەورەش نییە و نزیکیش نییە، ئینجا بەئاسانی چەند دەفتەرە دۆلارێک دەكات، دەدرێتە كەسانی بەلایەن و بێلایەنیش بۆی دەفرۆشێتەوە و بەخێراییش هەر ئەویش بەناچاری لەو دەكڕێتەوە.

یەکێکی تر دەڵێت: من بۆ بێلایەن بم، خۆ بێلایەن بێبەش و بێكەس و بێنوا و بێناونیشان و …  بێ شتەکان دەمینێتەوە!

ئەو بۆچوون و قسانە هەندێکیان کۆن بوون و باویان نەماوە، لە زانکۆکان و لە دامەزراندن و هەندێ لایەن و بوارەکان ئەوانە کەم و سووک و پەراوێز بووە، بەڵام ئەوەیان بەشاراوەیی و بەگەورەیی و لەناو بازنەی تایبەتی و بواری زۆر چەور و نادیارەوە هەر زۆرە، بەلایەنەکان بەشی زۆری بێلایەنەکان و هەتا بەشی  ژمارەیەک کەسە بەلایەنەکانیش دەبەن و ئینجا لەسەریان دەفرۆشنەوە و قازانجیان لێ دەکەن، هێشتا شتە گرینگەکان بەدەست دەسەڵاتداری لایەنەکان ماوە و دەستکەوتیش هەر بۆ ئەوانە، ئەوانیش کەمێکی دەدەنە هەموو بێلایەنەکان و ژمارەیەک لە بەلایەنەکانیش، بەڵام بە قازانج و بە دەستی دوو و بە کۆنتراکتی مۆرکراوی بەناو قانوونی.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.