به‌سته‌زمانی له تێگه‌یشتن
هێمن عومه‌ر خۆشناو(شه‌قڵاوه)
Hem992003@yahoo.com
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م خوێنه‌رو وه‌رگرو رۆشنبیرانی كورد هه‌یه, بریتییه له خراپ حاڵی بوون و تێنه‌گه‌یشتنی راست و درووست له چه‌مكه‌كان, ئه‌مه‌ش یان له‌به‌ر به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كرده‌ی تێگه‌یشتنه و یان بڕیاری پێش وه‌خته‌یه بۆ تێنه‌گه‌یشتن, ئیدی زه‌مینه‌ی كرده‌كه‌ی به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه بردراوه به‌وه‌ی هه‌قیقه‌ت لای ئێمه‌یه‌و جگه له ئێمه هه‌موویان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ن, ئه‌م نه‌خۆشییه به‌تایبه‌تی له‌و روانگه‌وه بره‌وی پێ ده‌درێ كه زمانه‌كانی تر به چاوێكی تر سه‌یر ده‌كرێن و هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵوه‌سته وه‌رگرتنێك تێیدا وا حیساب ده‌كرێ كه بابایه‌كه تا بن پیلان كه‌وتۆته هه‌ڵه‌وه.
به كورتی ده‌مه‌وێ به چه‌ند خاڵێك سه‌رنجه‌كانم له‌سه‌ر بابه‌تی (زمانی كوردی و بانگخوازانی ئیسلامی) بخه‌مه روو كه له ماڵپه‌ری ده‌نگه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه, به بێ ته‌ڕه‌فگیری و ته‌نیا له چه‌ند روویه‌كی مێژوویی و زانستییه‌وه ده‌ڵێم:
1-نووسه‌ری بابه‌ته‌كه ده‌ڵێ (زۆربه‌ی بانگخوازان زمانی كوردی ده‌خه‌نه خزمه‌تی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌و زمانه‌كه‌ی خۆیان به كه‌م ده‌بینن.)ئه‌مه پێویستی به وه‌ڵامێكی دوور و درێژ نییه، چونكه خودی كردنه كوردی مه‌تنه ئاینییه‌كان نیشانه‌ی بایه‌خدانه به زمانی كوردی, كه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له ته‌فسیری قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به زمانی شیرینی كوردی چاپ كراون و هه‌ر ئه‌وانیش پێشه‌نگ بوونه له خزمه‌تكردنی زمانی كوردی, مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس باشترین به‌ڵگه‌یه له‌وه‌ی كه له ساڵانی هه‌شتاكان له‌ناو نووسه‌رانی كورددا زۆرترین نووسین به زمانی كوردی له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه هاتبووه‌و نووسین و ئه‌مه‌ش له ئامارێكدا ئه‌وسا راگه‌یه‌نرا. ده‌بێ نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌یش و خه‌ڵكیش باش بزانێـت كه راڤه‌كردنی هه‌ر زمانێك نیشانه‌ی پله دوویی نییه, چونكه له زانستی زماندا زمانی ئه‌سڵی و نائه‌سڵی نییه‌و هه‌تا زۆرتر راڤه‌و ته‌رجه‌مه بكرێ, زمانی دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت و زیاتر خزمه‌ت ده‌كرێ.
2- هێنانه‌وه‌ی په‌ندو عیبره‌تی عه‌ره‌بی بۆ نیشاندانی قابیلییه‌ت نییه, ئه‌وه‌نده‌ی كرده‌ی تێگه‌یشتن ئاسان ده‌كرێت و ئه‌وه‌نده‌ی مامۆستایان په‌ندو ئیدیۆمی كوردی ده‌هێننه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان كوردیزانن، نوسه‌رانی تر هێنده به‌لای كه‌له‌پورو ئیدیۆمی كوردییه‌وه نین و به‌ڵگه‌ی زانایانیش له‌و باره‌وه زۆره‌و قسه خۆشه‌كانی عه‌لائوددین سوجادی و مه‌لامحه‌مه‌دی عه‌لیاوه‌یی و مه‌لا محه‌مه‌د وه‌رتی و مه‌لای گه‌وره‌و مه‌لادێرشه‌وی…هتد باشترین به‌ڵگه‌ن كه تا ئێستاش له‌سه‌رزارانن، له‌به‌رئه‌وه خراپ حاڵی بوون و به‌سته‌زمانی له تێگه‌یشتن لێره‌یه كه مه‌تن و شه‌رح تێكه‌ڵ بكرێ, مامۆستایان و خه‌ڵكیش بۆیه ده‌ربڕینه‌كه یه‌كه‌مجار به عه‌ره‌بی دێنێته‌وه, چونكه به‌شێك له ئایه‌ته‌كان یه‌ك راڤه‌ی تایبه‌تییان نییه‌و هه‌ر ئه‌مه‌شه زیندوێتی و نه‌مری ده‌ق ده‌سه‌لمێنێ, بۆیه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا بۆ ئایه‌ته‌كان به‌ڵكو بۆ شیعری فارسی و عه‌ره‌بی و زمانه‌كانی تریش هێنانه‌وه‌ی خودی ده‌قه‌كه زۆر پێویسته, بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زانه‌كان ئه‌وسا نه‌ڵێن مامۆستاكه له‌خۆڕا قسه به‌ناوی قورئان و ئایین ده‌كات.
3- زمانی كوردی پاشگری زمانی عه‌ره‌بی نییه‌و هه‌ر ته‌نیا زمانی كوردیش نه‌هاتووه به‌ڵگه‌كان به عه‌ره‌بی بێنێته‌وه, به‌ڵكو تورك و فارس و هه‌موو نه‌ته‌وه مسوڵمانه غه‌یره عه‌ره‌به‌كان ئه‌م شێوازه به‌كارده‌هێنن و كه‌سیش نه‌یگوتوه تورك و فارس و رووس و فلان زمان و فیسار نه‌ته‌وه پاشگری زمانی عه‌ره‌بین, ئه‌م بۆچونه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كه هه‌ر نه‌بێته‌وه‌و هیچ زمانێكیش گڵاو نییه‌و ئه‌گه‌ر به گڵاویان دانابا ئه‌و گڵاوییه‌یان نه‌ده‌هێنا ناو مه‌جلیسان.
4- ئه‌م حوكمدانه له تێنه‌گه‌یشتنی كرده‌ی تێگه‌یشتنه كه بابای نووسه‌ره‌كه ئه‌گه‌ر كتێبه‌كانی عیلمی كه‌لام و مه‌نتیق و به‌لاغه‌ی به وردی خوێندبێت ئه‌زانێ كه ئه‌م جۆره بڕیار‌و حوكمانه له فه‌رهه‌نگی كه‌سانی تێگه‌یشتن ته‌ندروست دا جێگای نابێته‌وه, بۆیه ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه وتاری بانگخوازه‌كان سه‌یر بكرێن, كوردییه‌كه‌یان له زۆر له نووسه‌ران پاكترو ره‌وانتره..ئه‌م بڕیاری گشتاندنه بۆ بانگخوازه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كه و ئه‌سكوردی زمانی كوردی ئه‌ستوورتر ناكات و هیوادارم زانستانه ئه‌م حاڵه‌ته شرۆڤه‌ی بۆ بكرێ و پێش وه‌خته بریاری له‌باره‌وه نه‌درێت و هه‌موومان له‌به‌رده‌م كرده‌ی تێگه‌یشتندا به‌سته‌زمان نه‌بین.