سه‌رده‌م … به‌ندی عه‌لی
هه‌ڵکه‌نه گۆڕ
ئه‌ی گۆڕهه‌ڵکه‌ن
ته‌رمی ده‌عبایه‌کی به‌دمه‌ست
به‌ڕێوه‌یه
پێکی ، سه‌رلێو
له‌چڵکاوی خه‌ستی درۆ‌و
قاپی ، سیخناخ
به‌مه‌زه‌ی قه‌وزه‌ی گۆمێکی
بۆ گه‌ن و مه‌نگ
گه‌ر نه‌شڵه‌قێ به‌خڕکه سه‌نگ
سه‌رانسه‌ری دونیا ئه‌کا
به‌گۆڕی ته‌نگ
هه‌ڵکه‌نه گۆڕ
ئه‌ی گۆڕهه‌ڵکه‌ن
ئه‌و ده‌عبایه ، به‌تۆپیویش
چنگی هه‌ر له‌یه‌خه‌مان گیره‌و
وا بۆگه‌نی کوێرمان ئه‌کا
وه‌لێ گوناهی خۆمانه
ئه‌و یه‌که‌مجار کۆچه‌رێ بوو
گه‌ره‌کی بوو
هه‌ر به‌لامانا تێپه‌ڕێ
ئێمه خۆمان
کلیله‌کانی هزرمان دایه ده‌ستی و
کردمان به‌پاسه‌وانی نه‌ست
ئه‌وه‌تانێ
هزرمانی کرد به‌زبڵدانی ده‌هرو
باخی نه‌ستیش
به‌دڕکستانێکی ده‌گمه‌ن
هه‌ڵکه‌نه گۆڕ
ئه‌ی گۆڕهه‌ڵکه‌ن
ئیتر ساتێ نیه بۆ دوان
ئیتر جێیه نیه بۆ ژوان
ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و نیه ته‌نیا
ڕاکردنه به‌دوی ڕه‌نگی سایه‌کانا
ئه‌و سایانه‌ی له‌گیانه داڕزیوه‌کان
بێزارن و له‌بێمروه‌تی ئه‌وانا
گه‌ره‌کیانه ته‌نیا بژین
وه‌ک ده‌سته‌یه‌ک قه‌شه‌ی ڕه‌به‌ن
هه‌ڵکه‌نه گۆڕ
ئه‌ی گۆڕهه‌ڵکه‌ن
ئیتر له‌سوخره‌یت خانه‌ی
ئه‌م ده‌هره‌یا
هیچ ده‌رفه‌تێک نه‌ماوه تا
گوڵ دوگیان بێ به‌هه‌ڵاڵه‌و
یه‌ک هه‌ناری به‌خت بگرێ
داری وه‌ته‌ن
هه‌تا لاکی ئه‌و ده‌عبایه‌ی
به‌ڕه‌نگی گوڵه سووره‌کان
په‌رکه‌م ئه‌گرێ .. بۆ گۆڕ نه‌به‌ن
هه‌ڵکه‌نه گۆڕ
ئه‌ی گۆڕهه‌ڵکه‌ن