ته‌ورات و ئا‌ڤێستا … سه‌لام ناوخۆش
له سه‌ر ئه‌و دووه زۆر به هه‌ڵه قسه‌كراوه!ته‌ورات خۆی ئه‌و كتێبه ئاسمانییه كه بۆ مو‌سا پێغه‌مبه‌ر دابه‌زیوه .له سه‌ر زمانی ته‌ورات زۆر قسه‌كراوه,به‌ڵام دروستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه مادام بۆ نه‌ته‌وه‌ی جووله‌كه دابه‌زیوه , نه‌ك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر كه‌واته ده‌بێت به زمانی عیبری-Hebrew –زمانی نه‌ته‌وه‌یی جوو-دابه‌زیبێت ,چونكه زاتی خوا له چه‌ند ده‌قێكی قورئان ده‌فه‌رمووێ :” هه‌ر په‌یامبه‌رێكمان به زمانی قه‌ومه‌كه‌ی ناردووه تاكو بۆیان شیبكاته‌وه.”
ته‌ورات وه‌ك هه‌ر ده‌قێكی ئاسمانی به‌ر له قورئان , ده‌ستی مرۆڤی گه‌یشتۆتێ به ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌سكاری كراوه .هه‌روه‌ها به حوكمی ئه‌وه‌ی ته‌ورات و قورئان له یه‌ك سه‌رچاوه هاتووه له چیرۆك و نوێژ و ڕۆژوو له یه‌ك نزیك بن .له هه‌ردوو لا چیرۆك هه‌یه , به‌ڵام ئه‌و چیرۆكانه‌ی نێو ته‌ورات وا داڕێژراونه‌ته‌وه , ئامانجیان هه‌ر ته‌نیا لایه‌نی مێژووه , كه‌چی چیرۆكه‌كانی نێو قورئان بۆ په‌ند لێوه‌رگرتنی موسلمانه.له لایه‌كی دی , له‌و به‌یه‌كچوونه غه‌درێكی زۆر له قورئان ده‌كرێ :له به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕووی مێژووه‌وه ته‌ورات پێش قورئان دابه‌زیوه, سه‌ره‌ڕای یه‌ك ژێده‌ری ته‌ورات و قورئان ,هه‌ندێ جورئه‌تی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن قورئان تاوانبار بكه‌ن ,كه بیرۆكه‌ی هه‌ندێ چیرۆكی له ته‌ورات وه‌رگرتبێ !! له ڕاستیدا ده‌كرێ بڵێین ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌واو به پێچه‌وانه‌یه .د.مۆریس بۆكای له لاپه‌ڕه 66 ی قورئان و زانستی نوێ , ده‌نووسێت :” په‌یمانی كۆن, نه‌ك ته‌وراتی مو‌سا, كه له كۆمه‌ڵێك كاری ئه‌ده‌بی پێكهاتووه, وا پێده‌چێ له سه‌ده‌ی نۆیه‌م نووسرابنه‌وه.” د.بۆكای به‌ر له‌وه‌ی موسلمان بێ , زۆر له كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا ژیاوه ,شاره‌زا بووه له كون و قوژبنی په‌یمانی كۆن .له سه‌ر ئه‌و بنه‌ما و شه‌نگسته, ده‌كرێ بڵێین ئه‌و چیرۆكانه‌ی نێو په‌یمانی كۆن به شێواوی له قورئان بردراون!!
گومان له زه‌رده‌شت ناكرێ كه پێغه‌مبه‌ره ! ئێمه له قورئان ده‌قێكمان هه‌یه , یه‌ك .كه بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێغه‌مبه‌رمان به زمانی قه‌ومه‌كه ناردووه .دوو.خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێ :”باسی سه‌رگوشته‌ی هه‌ندێ پێغه‌مبه‌رمان بۆ نه‌كردووی ” ئه‌و دوو ده‌قه ماف به زه‌رده‌شت ده‌ده‌ن پێغه‌مبه‌ر بێ!ئه‌وه كاری ئێمه نییه!
ئا‌ڤێستا , كه كتێبی زه‌رده‌شته! ده‌گوترێ ئه‌و كتێبه وه‌ك ته‌ورات باسی ڕۆژوو و نوێژی تیابووه…………..ئا‌ڤێستا به مه‌رجی قورئان به كوردی بووه,به‌ڵام چۆن جووه توندڕۆكان هه‌ندێ پێغه‌مبه‌ری خۆیان شه‌هید , نه له ده‌سپێكدا كورد قه‌بووڵی په‌یامی زه‌رده‌شتی كردووه , وه له كۆتایش به ده‌ستی خۆی تیرۆری كردووه!!
له پاش شه‌ڕی ئه‌ربێلا , ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی به‌ره‌و كوردستان و ئیران ده‌چێت,له‌وێ به‌شێكی ئا‌ڤێستا ده‌سووتێنێ و به‌شه‌كه‌ی تر بۆ یۆنان ده‌باته‌وه , هه‌تا ئه‌فلاتۆن سوود له‌و به‌شه ده‌بینێ!له‌پاش ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تی میدیا , فارسه‌كان هه‌ر وڵاتی كوردیان داگیر نه‌كرد ,به‌لكو دین –ئا‌ڤێستا-و ئه‌لفبای كوردیان بۆ خۆیان برد .فارسه‌كان له سه‌رده‌می ساسانیه‌كان 224-652 زایینی , ئه‌رده‌شێر بابك جارێكی تر ئاڤێستای له به‌رگێك كۆكرده‌وه .زه‌رده‌شتیه‌ت بووه ئایینی فه‌رمی ساسانی و هه‌روه‌ها بووه بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی ساسانی.به‌مجۆره ئاڤێستای نوێ له سه‌رده‌می شاپوری دووه‌م (309-379 ز) شێوه‌ی كۆتایی وه‌رگرت .
كه‌واته ئاڤێستاش وه‌ك ته‌ورات , هه‌مان ئاڤێستای سه‌رده‌می زه‌رده‌شت نییه.