(شێخ)ی عه‌ره‌ب (شێخ)ی كورد نییه
ده‌روازه‌یه‌ك :
جوگرافیا و سیاسه‌ت و جوگرافیا و زمان دوو جووته‌ن، هه‌ردووك له په‌یوندییه‌كی دیالێكتیكی دان. جوگرافیا و سیاسه‌ت قسه‌ی زۆری له سه‌ر كراوه. بۆیه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌م نووسینه‌یه. ئێمه زیاتر قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان جوگرافیا و زمان ده‌كه‌ین
فاكته‌ری جوگرافیا له بواری زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هێنده گرنگه به‌جۆریچ جگه له‌وه‌ی فاكته‌ری دره‌ستكردنی زار و دروستكردنی زمانێكی نوێ‌یه.
هاوجوگرافیا چۆن ئاریشه‌ی سیاسی لێ‌په‌یدا ده‌بێ هه‌روه‌ها ئه‌و حاڵه‌ته هۆكارێكه بۆ په‌یوه‌ندی زمانه‌وانی نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤ.
له‌م كورته نووسینه‌دا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له فاكته‌ری هاوجوگرافیا بكۆڵینه‌وه و قسه له‌سه‌ر دیارده‌ی گۆڕانی زمان (language change ) له‌نێوان دوو جوگرافیای هاوسنوور و دووره سنوور بكه‌ین. باوه‌ڕی توێژه‌ر وایه، كه گۆڕانی زمان مه‌حكومی چه‌ند هۆكار و هۆیه‌كن هه‌روه‌ها وێڕای ئه‌مه‌ش، گۆڕانی زمان سه‌رده‌كێشێ بۆ گۆڕانی كه‌لتوری و بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان.
چه‌مكی گۆڕانی زمان :
گۆڕانی زمان دیارده‌یه‌كی زمانه‌وانییه كار له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی زمان ده‌كات كه له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیدا ده‌گۆڕێن. پرسی گۆڕانی زمان، حاڵه‌تێكی حه‌تمییه، به‌ڵام له جوگرافیایه‌كه‌وه بۆ جوگرافیایه‌كی تر و له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر جودایه. هه‌روه‌ها كه‌لتورو ڕه‌وشی سیاسی و شارستانی ڕێژه‌ی گۆڕانه‌كه دیاری ده‌كه‌ن، به واتای چه‌ند زمانه‌كه له ڕه‌وشێكی سیاسی و شارستانی و ته‌كنه‌ڵۆژی بژی، ڕاده‌ی گۆڕانه‌كانی له بواره‌كانی ژیان زیاتر ده‌بێ.
ئاسته‌كانی زمان و گۆڕانی زمان
گۆڕانی زمان وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی زمانه‌وانی له زۆربه‌ی ئاسته‌كانی زماندا ده‌رده‌كه‌وێ : فۆنه‌تیك و فۆنۆلۆجی و مۆرفۆلۆژی و ئاستی ڕسته‌سازی و ئاستی واتا سازی.
باوه‌ڕێكی زمانه‌وانی هه‌یه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هیچ دوو كه‌سێكی هه‌مان زمان، هه‌مان زمان وه‌ك یه‌ك به‌كارناهێنن. جیاوازی له گۆكردنی (pronunciation ) وشه‌كان ئه‌و گریمانه به‌رجه‌سته ده‌كات. له مێژووی په‌ڕه‌سه‌ندنی هه‌ر زمانێكدا چه‌نده‌ها گۆڕانی فۆنۆلۆژی له سیسته‌می زمانه‌كه ڕووده‌دات. له هه‌ندێ زمانه هیندوئه‌وروپییه‌كاندا ده‌نگی (laryngeals ) هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ده‌نگه له زمانێكی وه‌ك زمانی ئینگلیزی بۆ نموونه، نه‌ماوه هه‌روه‌ها له زمانی كوردی كۆنیش زۆرێك له ده‌نگی (ع، ح، ق، غ) نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ده‌نگانه پێكهاته‌ی چه‌نده‌ها وشه‌ی كوردی پێك ده‌هێنن. له ناو ده‌زگای ڕاگه‌یاندنیش جیاوازی گۆكردن له ده‌نگی بێژه‌ره‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ. شێوه‌ی گۆكردنی وشه‌كان ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌مه‌ن و ئاستی ڕۆشنبیری بێژه‌ره‌كه پیشان ده‌دات.
گۆڕانی مۆرفۆلۆژی یان لێكسیمی ڕووبه‌رێكی فراوانی ناو پرۆسه‌ی گۆڕانی زمان داگیر ده‌كات. گۆڕانه مۆرفۆلۆژییه‌كه فره ڕه‌هه‌نده شێوه‌ی ڕێنووسی وشه‌كان به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و ئاسته‌ی زمان پێكدێنێ به تایبه‌تی له زمانی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه هێشتا له گه‌ڕه‌لاوژه‌یی په‌رته‌وازه‌یی ڕێنووس ڕزگاریان نه‌بووه و زمانه كه به قۆناغی ستانده‌ر بوونی ڕێنووسی (standerdisation of spelling ) دا دانه‌چووه. !نه‌ك هه‌ر ده‌ستنووسه كوردیه‌كان، به‌ڵكو له زمانی ده‌قی زۆربه‌ی شیعره كلاسیكیه‌كان و هه‌تا به‌شێك له ڕاگه‌یاندنی سه‌رده‌م ئه‌و دیارده ناستانداره‌ی ڕێنووسی كوردی به‌ده‌رده‌كه‌وێ.
گۆڕانه لێكسیكیه‌كان له شێوه‌ی (form ) و واتا (meanin ) به‌شێك له زانستی ئۆنۆماسیۆلۆژی پێكدێنن. هه‌ر كاتێك زارێك یان شێوه زارێك ده‌بێته زمانی ستانده‌ری زمانی نه‌ته‌وه، ئه‌وه كۆمه‌ڵێ وشه‌ی نوێ له زار و شێوه‌زاری تر دێنه ناو زمانه‌كه و هه‌روه‌ها زمانه‌كه ناچاره چه‌نده‌ها وشه له بواری جیاجیای ته‌كنه‌لۆژی، كارگێڕی، یاسایی،… هتد وه‌ربگرێ و جارێكی تر شێوه‌ی ئه‌و وشانه به گوێره‌ی یاسای زمان و ڕێنووسی زمانه‌كه دابڕێژێته‌وه.له میانه‌ی وه‌رگرتنی وشه‌دا هه‌ندێ جار ئه‌و وشه بیانیانه (یان وشه‌كانی زاره‌كانی تری هه‌مان زمان) واتای بنه‌ڕه‌تی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن یان واتایه‌كی زێده‌كی وه‌رده‌گرن هه‌روه‌ها ڕیچك ده‌كه‌وێ كه واتا و قسه وه‌رگیراوه‌كه بپارێزێ ته‌نها شێوه‌كه‌ی بگۆڕێ. له‌م نووسینه ئێمه زیاتر قسه له سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه ده‌كه‌ین.
هه‌رچی گۆڕانه واتاییه‌كانن ئه‌وه له چوار شێوه ده‌رده‌كه‌ون :
1 – واتای نێگه‌تیڤی، هه‌ندێ وشه ڕه‌سه‌نی زمان یان وشه‌ی وه‌رگیراوی زمانی تر، هه‌ندێ‌جار به‌به‌هانه یان به‌بێ به‌هانه به گوێره‌ی بیركردنه‌وه‌ی هه‌ندێ گروپ و توێژ و تاكی كۆمه‌ڵگا خوێندنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤیان بۆ ده‌كرێ. بۆ نموونه وشه‌ی (ئازادی) له هه‌ندێ شوێن ده‌كرێته هاوواتای (به‌ره‌ڵایی) .
2 – واتای پۆزه‌تیڤی (Amlioration )، هه‌ندێ وشه له مێژووی په‌ڕه‌سه‌ندنی خۆیدا له به‌راییدا واتایه‌كی هاكه‌زایی یان نێگه‌تیڤی هه‌بووه، به‌ڵام به‌حوكمی هه‌ندێ گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك به‌ره‌و (شارچوون) و به‌ره‌و (ده‌وڵه‌ت چوون) هه‌ندێ وشه‌ی میللی، واتایه‌كی شاریی و سیاسی وه‌رده‌گرێ. وشه‌ی (ڕه‌وه‌ند) له كۆمه‌ڵگای گونددا به واتای (كۆچه‌ر) دێت، ئه‌و ڕه‌وه‌ندانه‌ش له كۆمه‌لچگایه‌كی ناشارستانیین و ته‌واو ملكه‌چی كه‌لتور و داب و نه‌رێتی كوردی نیین، ئێستا ئه‌و وشه‌یه، واتایه‌كی سیاسی و مه‌ده‌نی وه‌رگرتووه، له بریتی (جالیه‌ی عه‌ره‌ب به‌كاردێ) له‌م ڕوانگه‌وه، كه ده‌ڵێین (ڕه‌وه‌ندی كوردی) مه‌به‌ستمان كورده‌كانی تاڕاوگه، هه‌ندرانه نه‌ك (كوردی گه‌رمیان و كوێستان).
3 – ته‌شه‌نه‌كردنی واتا (widening of meaning ) ته‌شه‌نه‌ی واتا چه‌ند پێناسه‌یه‌كی بۆ كراوه، وه‌ك : ((ماوه‌ی به‌كارهێنانی وشه له باری جارانی فراوانتر بێت)). یان ((مه‌به‌ست له ته‌شه‌نه‌ی واتا ئه‌وه‌یه كه وشه‌یه‌ك واتایه‌كی ته‌سك یان تایبه‌تی هه‌بێت پاشان ئه‌م واتایه ببێته واتایه‌كی گشتی و فراوان)). بۆ نموونه وشه‌یه‌كی وه‌ك (تان و پۆ) جاران له بواری ته‌ونكاری و جۆڵه و ڕایه‌ڵه به‌كار ده‌هات، به‌ڵام واتاكه‌ی ته‌شه‌نه‌ی كردووه و چه‌ند واتایه‌كی دی له بواری ئه‌ده‌بناسی، و ماتماتیك وه‌رگرتووه، تان و پۆی ئه‌ده‌بناسی، به‌واتای گرێ (plot ) حبكه دێت.
4 – واتا ته‌سككردنه‌وه (narrowing of meaning ) ته‌سككردنه‌وه‌ی واتا پڕۆسه‌یه‌كه، كه تێیدا چه‌ند وشه‌یه‌ك به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه به‌ره‌به‌ره هه‌ندێ واتا له ده‌ست ده‌ده‌ن. ته‌سككردنه‌وه‌ی واتا بریتییه له بچووككردنه‌وه‌ی (فره واتا – polysemy ) به‌ره و تا كۆتا یان واتای كه‌متر. ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ی خواره‌وه دیارده‌ی ته‌سككردنه‌وه‌ی واتا له كوردی ده‌به‌خشن.
_ ئاگر باران، كاڵا، تۆپباران، شه‌ڕه تفه‌نگ، گه‌رما، ئه‌م وشه‌یه واتای یه‌كه‌م و سێ‌یه‌می له ده‌ست داوه.
_ كارك = كه‌ندوو، پێڵاوی چه‌رمین، كارژۆڵه، ئێستاش له ژیانی شاری كوردی و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی، وشه‌كه ته‌نها واتای سێ‌یه‌می ماوه و ئه‌وانی تری له ده‌ست داوه.
هۆیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕانی زمان
چه‌نده‌ها هۆكار هه‌ن كه هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جیا یان پێكه‌وه كاریگه‌ری خۆیان له دروستكردنی دیارده‌ی گۆڕانی زمان. هۆیه‌كان هه‌ندێكیان سروشتین و هه‌ندێكی تر ناچاریین.
جوگرافیا فاكته‌رێكی سروشتی په‌یدابوونی گۆڕانی زمانه. له ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا، دروستبوونی دایه‌لێكت و به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی به جوگرافیاوه هه‌یه. فاكته‌ری جوگرافیا نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه له سه‌ر زمانی كوردی، به‌ڵكو له سه‌ر ئاستی یه‌ك عه‌شیره‌تیش. دروستبوونی، بۆ نموونه، سورچی سۆرانی و سورچی بادینی و هه‌ركی سۆرانی و هه‌ركی بادینی و گه‌ردی باكور و گه‌ردی باشور په‌یوه‌ندی به فاكته‌ری جوگرافیاوه هه‌یه.
له لایه‌كی تر فاكته‌ری سروشتی په‌یوه‌ندی به خودی زمانه‌وه هه‌یه، كه هه‌رده‌م ئه‌گه‌ر ده‌لیڤه‌ی بۆ بڕه‌خسێ له پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی گۆڕاندا ده‌بێت.
هه‌ندی هۆكاری تر هه‌ن وه‌ك داگیركردن، كۆچكردن، ته‌كنه‌ڵۆژیا، گۆڕانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، زمان ناچار ده‌كه‌ن كه گۆڕان له زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی زمان به‌رپا بكه‌ن.
وه‌رگرتنی وشه و گۆڕانی وشه له كوردیدا :
وه‌رگرتنی وشه Borrowing زاراوایه‌كه له بواری زمانه‌وانی مێژوویی و به‌راوردكاری به‌كاردێ بۆ دیارده‌ی ئه‌و فۆرمه زمانه‌وانییانه‌ی له زمانێكی تر یان زارێكی دی هه‌مان وه‌رده‌گیرێن و وه‌رگرتنه‌كه، به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك ده‌بێ، بۆ گۆڕانكاری له ده‌نگ و ڕێنووس و واتای وشه‌كه. ئه‌م دیارده‌یه زیاتر له وه‌رگرتنی وشه و زاراوه له زمانی پڕ هه‌ژموونی زمانه‌وانی، ته‌كنه‌لۆژیی به‌رقه‌راره:
* ته‌كنه‌لۆژی، ته‌كنه‌لۆجی، سانسۆر، پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤ و ئه‌لته‌رناتیڤ، هه‌روه‌ها له‌و زمانه‌ی كه كتێبی ئایینی پێ نووسراوه وه‌ك زمانی قورئان: قیامه‌ت، حه‌ج، قه‌بر.. هتد.
وه‌رگرتنی وشه له زمانی تر گوزارشت له زیندوێتی هه‌ردوو زمان: زمانی سه‌رچاوه Source و زمانی وه‌رگر receiver ده‌كات. زمانی ئینگلیزی به‌هه‌زاران وشه‌ی له سه‌د و چل و شه‌ست زمان وه‌رگرتووه.. زۆرێك له‌و زمانانه‌ش ئه‌مڕۆش هه‌ژموونێكی ئه‌وتۆیان له بواری زمانه‌وانی و سیاسه‌ت دا نییه!
زمانی كوردی به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌ر زوو به‌زمانی قورئان ئاشنا بووه. كورد ئه‌گه‌ر دووه‌م نه‌ته‌وه نه‌بێ ئه‌وه سێیه‌م نه‌ته‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی كه موسوڵمان بووبێ. هه‌ر له‌وساوه هه‌تا بیستی كۆچی كورد ئاشنای زمانی قورئان بووه و قورئان كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر زمانی ئه‌ده‌بی كلاسیكی كوردی هه‌بووه. لێره‌دا گرنگه سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین، كه ئه‌و وشه عه‌ره‌بییانه‌ی ناو ئه‌ده‌بی كلاسیكی و كلاسیكی نوێی كوردی زیاتر وشه‌ی قورئانین نه‌ك وشه‌ی ئه‌ده‌بی و ئاخاوتنی عه‌ره‌بی.
كورد به‌سه‌دان وشه‌ی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه و ئه‌و وشانه‌ش به‌جۆرێ “كورداندووه” كه عه‌ره‌ب نایناسنه‌وه هه‌روه‌ها هه‌ندێ وشه‌ی دی به‌جۆرێكی تری، شێوازێكی تر و واتایه‌كی دی داڕشتۆته‌وه.
ئه‌و وشانه‌ی خواره‌وه به‌هۆی گۆڕانی ده‌نگییه‌وه له وشه عه‌ره‌بییه‌كه‌وه داڕێژراون:
– كتابی – قوتابی
– وقت – وه‌خت
– سجده – سوجده
– عقار – ئاقار
– اژن – ئیزن
كورد هه‌ندێ وشه‌ی دی له عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێ به‌واتا عه‌ره‌بییه‌كه‌ی بكار ناهێنێ هه‌ردوو وشه‌ی (شێخ و سه‌ید) له زمانی عه‌ره‌بی و كه‌لتووری عه‌ره‌بیدا هیچ په‌یوه‌ندییان به‌ده‌سه‌ڵات و له‌قه‌بی دینییه‌وه نییه. شێخ له عه‌ره‌بیدا به‌واتای گه‌وره‌ی قه‌بیله، ڕدێن سپی گوند هه‌روه‌ها به‌واتای (پیره مێرد)یان هه‌ر (پیر) دێت.
ئه‌و وشه‌یه له كوردیدا به‌و واتایه به‌كار نایه‌ت، به‌ڵكو (شێخ) دوو واتای بنه‌ڕه‌تی هه‌یه و هه‌ردووكیان ئاینیین، شێخی خاوه‌ن ده‌روێش شێخی خاوه‌ن ته‌ریقه‌ت، شێخ به بنه‌ماڵه هه‌روه‌ها له هه‌ندێ شوێن “یا شێخ” به‌كاردێ. شێخ زۆر جودایه له (مه‌لا)، چونكه بده‌گمه‌ن شێخ وه‌ك مه‌لا قۆناغه‌كانی خوێندنی ئایینی له حوجره خوێندووه، هه‌روه‌ها زۆرجار شێخ به‌شێك بووه له سیسته‌می سیاسی قۆناغی ده‌ره‌به‌گی له كوردستان ده‌نوێنێ.
وشه‌ی (سه‌ید) له عه‌ره‌بیدا به‌واتای (ڕێزدار) (به‌ڕێز) وه‌ك زاراوه‌یه‌كی ڕێزگرتن Honorifics به‌كاردێ. له كوردیدا ئه‌و وشه‌یه واتایه‌كی زۆر تایبه‌تی هه‌یه، شێوازه‌كه زیاتر مۆركی مه‌زهه‌بی (شیعه‌گه‌ری) پێوه‌دیاره، كه‌چی كورد زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سونه‌ی شافیعین، كه‌چی وشه‌ی (سه‌ید) بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كاردێن كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن “نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رن” یان خۆیان واته‌نی “له ئه‌ولادی ره‌سوڵن” هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی خۆیان به “سه‌ید” داده‌نێن چیتێكی كه‌سك “پژتێنی سه‌وز” ده‌به‌ستن! ئه‌و جۆره پۆشاكه‌ش “سه‌ید” له “مه‌لا” و “شێخ” و “قازی” و “موفتی” جیاده‌كاته‌وه.