شار‌و هونه‌ر ….هه‌ڵكه‌وت عه‌زیز
ئاشكرایه هونه‌ر گرنگترین فۆرمه كه شار‌و وڵات به‌ره‌و ئاقارێكی شارستانیه‌ت و نوێ به‌رێ ئه‌گه‌رچی كه‌س نكۆڵی له‌وه ناكات كه حكومه‌تی به‌عس چی كرد تا تاكی عیراقی و كوردستانی بچه‌وسێنێته‌وه و له‌رووی جه‌سته‌یی و رۆحیشه‌وه دایان بروخێتێت، به‌ڵام ئه‌مرۆ زیاتر له 9 ساڵ به‌سه‌ر نه‌مانی ئه‌و حكومه‌ته تێئه‌په‌رێت و تاكیش به جۆریك ئازاده كه بتوانێت بۆچونی جیاواز‌و قسه‌ی خۆی هه‌بیت له‌سه‌ر جه‌م ئه‌و بوارانه‌ی كه كاری تێدا ئه‌كات، وه‌ك ئاشكراشه كه ئه‌مرۆ كه‌ركوك ده‌یه‌وێت كه‌ركوكێكی نوێ بێت و ژیانێكی نوێ و شارێكی نوێ بنیات بنێت، به‌ڵام هونه‌ر هه‌ر فه‌رامۆشكراوه‌و نه‌توانراوه به‌و جۆره بێت كه خودی هونه‌رمه‌ندان ئه‌یانه‌وێت، ئاخۆ پێشكه‌وتنی شار ته‌نها پێویستی به پرۆژه‌ی رێگاوبان و به‌رزكردنه‌وه‌ی بیناو دروستكردنی پارك و…. هیتد ئه‌بێت،بێگومان نه‌خێر به‌ڵكو ئه‌وه‌ی شار ئه‌باته ترۆپكی پێشكه‌وتن، هونه‌ره به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، ئه‌گه‌رچی چه‌ند ده‌زگایه‌كی هونه‌ری سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ند هه‌یه به‌ڵام نه‌ك هه‌ر گرنگی به هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك نادات به‌ڵكو هونه‌ری كوردی هه‌ر فه‌رامۆشكردوه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ند ده‌زگایه‌كی هونه‌ری و رۆشنبیریش بوونیان هه‌یه‌و سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام ئه‌وانیش تا ئێستا نه‌یان توانیه‌وه له ئاست داخوازییه‌كانی هونه‌رمه‌نداندان دابن، بۆیه ئه‌توانین بڵێین كلیلی ده‌رگای زیندوكردنه‌وه‌ی هونه‌ر له ئێستادا له ده‌ستی پارێزگار‌و ئیداره‌ی كه‌ركوكه، لێره‌دا ئه‌بێت ئه‌وه بخه‌ینه روو كه ده‌بێت ئیداره‌ی كه‌ركوك له پاڵ ئه‌و پرۆژه ستراتیژانه‌ی كه پێشكه‌شی هاوڵاتیانی ئه‌كات پێویسته ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی چر بكاته‌وه بۆ له‌به‌ركردنی به‌رگێكی نوێ به ره‌وتی هونه‌ر له‌شاره‌كه‌دا، گرنگی نه‌دان به هونه‌ر ئیداره‌ی كه‌ركوك ئه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، ئاخۆ تۆ بڵێی هونه‌ر ئه‌وه‌نه زیان به‌خش بێت وا پشتگوێ خراوه؟ یان تۆبڵێی شار پێویستی به‌هونه‌ر نه‌مابێت؟ گه‌ر هیچكامیان نیه كه‌واته ئێوه له كوێن، جا بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ره‌كان به‌تایبه‌تی هونه‌ری شانۆ و میوزیك و شێوه‌كاری ئاسۆی رونیان هه‌بێت و هونه‌رمه‌ندانی جدیش كار بۆ هونه‌رێكی ئه‌كتیڤ بكه‌ن پێویسته پارێزگاری كه‌ركوك هه‌ڵسێت به كردنه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی رۆشنبیری و هونه‌ری گرنگ و كه‌سانێكش دیاری بكات بۆ به‌رێوه‌بردنی كه شایسته‌ی ئه‌وه بن له‌و ده‌زگایه‌دا كاربكه‌ن، هه‌روه‌ها بودجه‌یه‌كی پێویستیش ته‌رخان بكات و یارمه‌تی لۆجستی و مادی هونه‌رمه‌ندانیش بدات تا پرۆژه هونه‌رییه‌كانیان به ئه‌نجام بگه‌ینن.
ئێمه ئه‌زانین پارێزگاری ئێستای كه‌ركوك مرۆڤێكی گرنگ‌و به كه‌ڵكه بۆ شاره‌كه‌مان، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌ویش ئه‌و ڕاستیه بزانیت كه گرنگیدان به ره‌وتی هونه‌ر ده‌بێته مایه‌ی زیاتر به‌هێزكردنی پایه‌ی پارێزگار له شاره‌كه‌و مێژویه‌كی پرۆ شكۆش بۆ خۆی تۆمار ئه‌كات، گه‌ر واش نه‌كات ئه‌وا مێژوو كه‌م ته‌رخه‌می كه‌س له ئه‌ستۆ ناگرێت.
ده‌زگایه‌كی دیكه كه ئه‌ویش له‌توانایدا هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ گرنگی به هونه‌ر بدات فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی كه‌ركوكه، له زۆربه‌ی زۆری شار‌و شارۆچكه‌كانی جیهاندا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی رۆڵی گرنگ ئه‌گێرێت له چالاكی هونه‌ری و زیندوراگرتنی هونه‌ر له شاره‌كاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه كه شاره‌وانی كه‌ركوك تا ئێستا یه‌ك دوو كاری زۆر لاوه‌كی هونه‌ری كردوه ئه‌ویش ته‌نها دروستكردنی دوو یان سێ په‌یكه‌رێكه‌و ئه‌وانیش له‌رووی هونه‌رییه‌وه لاوازه، ئه‌وه‌ی كه ئێستا پێیوسته شاره‌وانی كه‌ركوك بیكات ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت رۆڵی هونه‌ر له بیر نه‌كات له پێشكه‌وتنی شاردا‌و ئه‌وه‌ش بزانێت كه هونه‌ر له پاڵ كایه روناكبیرییه‌كانی تردا ئه‌توانێ كلتور‌و شارستانیه‌تی شاره‌كه نیشانی دونیا بدات، هاوكات پێویستیشه هونه‌رمه‌ندان پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری هه‌مه‌لایه‌نیان هه‌بێت بۆ شوێنه گشتی و گۆره‌پان و شه‌قامه سه‌ركییه‌كان و بیانخاته به‌رده‌م شاره‌وانی بۆ جێیه‌جێكردنی.
كه‌ركوك هه‌میشه جێگه‌ی له دایكبوونی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا بوه له سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق و بگره ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش به‌ڵام زۆربه‌یان له ئێستادا له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوكن و به‌هۆی پشتگوێ خستنیانه‌وه بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه بگه‌رێنه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌ئێستاشدا چه‌ند هونه‌رمه‌نێكی ئه‌كتیڤی دیكه هه‌ن كه به په‌نجه‌كانی ده‌ست ئه‌ژمێردرێن ئه‌وانیش به جۆرێك بیزارو سه‌رگه‌ردان بونه‌و گه‌ر خه‌میان لێنه‌خورێت ئه‌وا ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندانه یان واز له كاره‌كانیان ئه‌هێِنن یانیش شاره‌كه جێ ئه‌هێڵن، بێگومان ئه‌مه‌ش خراپترین كات ئه‌بێت گه‌ر بیر له چاره‌سه‌ركردنی نه‌كه‌رێته‌وه.
له كۆتایدا هیوادارین ئیداره‌ی كه‌ركوك وه‌ك چۆن بریاریداوه كه‌ركوك به هه‌نگاوی ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌رێت له زۆر روه‌وه، ئه‌واش له‌خه‌می هونه‌ردابێت و به خاڵێگی گرنگی بزانێت له پێناو بنیات نانه‌وه‌ی كه‌ركوكێك كه‌شایسته‌ی هونه‌رمه‌ندانی خه‌م خۆری ئه‌م شاره بێت.