چه‌ن خومارن رۆژه‌كانم…. نه‌به‌ز گۆران
ته‌نیایی
فه‌رشێكه
پڕ به ژوره‌كه‌ی من.
من خۆم
ئه‌مسه‌ری پاییزم گرتوه‌و
مردنیش ئه‌وسه‌ری عومرم
له‌و نێوانه‌دا ئه‌گه‌ر تۆ نه‌دۆزمه‌وه
یانی ژیان قه‌برێكی درێژه.
پاییز
ته‌حه‌موولی ئه‌و هه‌موو جوانیه‌ی تۆناكا
بۆیه رووت ئه‌بێته‌وه.
هه‌ر چۆن پاییز
به‌ده‌ستێك گه‌ڵا به‌دره‌خته‌كانه‌وه ناهێڵێ
تۆش به‌یه‌ك پشت تێكردن
پێكه‌نینت به‌گه‌نجیه‌تی منه‌وه نه‌هێشت.
گه‌نجیه‌تی
راوه‌ستانه له‌سه‌ر دڵی دنیا.
جۆرێكی تر سه‌یری پاییزكه
شاعیرانه نا
ژنانه
بزانه دوگمه‌ی یه‌خه‌كه‌ت، مه‌یلی ترازان ناكا.؟
هه‌موو وه‌رزه‌كان هاتن و
تۆ هه‌ر دیار نه‌بووی
چه‌ن فه‌قیرم من
هێشتا نازانم تۆ هه‌موو وه‌رزه‌كانی و
بێ خه‌به‌ر، سه‌یری هاتوو چوون ئه‌كه‌م.
من له هه‌تاو ناچم
دوای سه‌یركردنت ئاوا ببم.
من له گوڵه‌به‌رۆژه ئه‌چم
هه‌تا ئاوائه‌بی، سه‌یریت ئه‌كه‌م.
ئه‌گه‌ر هه‌مووكه‌س
وه‌ك وه‌رزه‌كان بیری بكردایه‌ته‌وه
بیزانیایه بۆبه‌هار ته‌ڕه؟
بۆ هاوین گه‌رمه؟
بۆپاییز ڕووته؟
زستان بۆ دڵكی سارده؟
هیچ ژنێ له‌سه‌ر ته‌ڕی وگه‌رمی و ڕووتی نه ئه‌كوژرا
ژن خۆی هه‌رچوار وه‌رزه‌كه‌یه.
ئه‌م هاوینه زۆر گه‌رم بوو
ئه‌مما هیچ گه‌رمایه‌ك
هێنده‌ی نیگا سارده‌كانی تۆ
نام سوتێنێ..
ئه‌م هاوینه
جوتیارێكم دی
به‌باوه‌ش په‌ڵه‌گه‌نمی كۆده‌كرده‌وه
وتم خودایا
كه‌ی بێ منیش ئاوا، جوانی یار كۆكه‌مه‌وه.؟
من زۆر خراپم
له‌و هه‌وره ئه‌چم به‌هاران دێ
پێم نازانی تا خۆشه‌ویستیم به‌خوڕ دائه‌كا.
باران ئه‌بارێ
یانی به‌هار هات
كه‌تۆش ده‌رۆیت
ته‌نها یه‌ك شت ئه‌بارێ
گریان..
شه‌وان
به‌دیار گریانه‌وه
بۆ پێكه‌نین ئه‌گه‌رێم .
ئه‌و شه‌وانه‌ی
گوێم له‌گه‌رمی ده‌نگی تۆیه
هه‌ست به‌سه‌رمای زستان ناكه‌م.
هه‌تا نه‌چین
بۆسه‌ر گۆڕستانه‌كان
نازانین. كه‌له‌و دونیاش ته‌نیاین.
هه‌موومان به‌ته‌نیا ئه‌مرین و
به‌ته‌نیا ئه‌مان نێژن
تابزانین، ژیان له‌كۆڵمان ده‌بێته‌وه به‌س ته‌نیایی نا.
كه ده‌بینم
ره‌شه‌بایه‌ك هه‌ڵئه‌كا
ده‌زانم . با. بیری تۆئه‌كا
بۆیه وا توڕه بووه.
من سنه‌وبه‌رم خۆش ناوێ
له‌دره‌خت ناچێ هه‌میشه سه‌وزه
تۆشم خۆش ناوێ
له‌مرۆڤ ناچی. هه‌میشه جوانی..!!
هه‌موو رۆژانێكی هه‌ینی
ماڵه‌كه‌م پاك ده‌كه‌مه‌وه
باقی رۆژه‌كانی تریش دڵم.
له ژوره‌كه‌ی من
سێ وێنه هه‌ڵواسراوه
وێنه‌یه‌كی فروغ
چونكه له‌هیچ ژنێك ناچێ
وێنه‌یه‌كی غاندی
تاجه‌نگم له‌بیر بچێته‌وه
وێنه‌یه‌كی قازیش
تاشه‌رم نه‌كه‌م كه كوردم.!!
ژیان یه‌ك تۆزه
به‌قه‌ت جێ پێی ماچێكی دایكم
به‌روخساری خوشكه‌زاكه‌مه‌وه.
نیگه‌ران مه‌به
هاورێیه‌تی به‌هانه‌یه‌كه
بۆخۆشه‌ویستی.
تۆ..
قه‌ت قۆخێكت دیوه
كاتێ به‌رده‌بێته‌وه سه‌ر زه‌وی
چۆن مێروله تێی ده‌دا؟
منیش ئێستا وه‌ك ئه‌و قۆخه
ته‌نیایی تێی داوم.
كچه‌كه‌م
بیرت نه‌چێت
ئه‌گه‌ر شاعیرێكت بینی
هه‌واڵی ته‌نیایی لێ بپرسه
ئه‌گه‌ر سیاسیه‌كیشت بینی
كراسه‌كه‌ت هه‌ڵكه با پیس نه‌بیت.
گوێبگره
ئه‌زانی مردن له‌چی ئه‌چێت؟
له‌ده‌نگی پێی تۆ. كاتێك ده‌رۆی.
دڵی تۆ
له‌نیشتیمان ده‌چێت
شوێنی منی تیا نابێته‌وه
ده‌بێ كه‌ی ئه‌و رۆژه‌بێت
جێی بهێڵم.؟!
چه‌ن جوان ده‌سوتێ
چرای ئه‌و ماڵه‌نا
دڵی من. دوای رۆشتنی تۆ.
براده‌ر گیان
شیعر میراتی باوكی كه‌س نیه
وه‌لێ. سیاسیه‌كان ده‌بێ، ده‌م و
ددانیان بشۆن جا بیخوێننه‌وه.
ئه‌گه‌ر..
خه‌م خواردن وه‌ك شه‌راب حه‌رامبێ
كه‌سمان ناچینه به‌هه‌شت.