Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
زمانی ئاماژە و جەستە لە نمایشی (دیمەنێکی خامۆش)

زمانی ئاماژە و جەستە لە نمایشی (دیمەنێکی خامۆش)

Closed
by October 23, 2012 شانۆ

 

 

شانۆگەری (دیمەنێکی خامۆش) لە نووسینی نوسەری گەورەی فەرنسی (سامۆئیل بیکیت) وەرگێرانی (مەحمود زامدار) دەرهێنانی  شانۆکار (یوسف عبدالرحمان) چیرۆکی ئەم شانۆگەرییە باس لە جنجاڵیەکانی ژیان وحەزو ئارەزوەکانی مرۆڤ دەکات هەرلەسەرەتای لەدایک بوونی تا ئەو کاتەی دەمرێت… بێگومان لە ژیان هەمووشتێک رەها نیە هەندێك لە  پیرۆزییەکانی ژیان بڤەن بەوەی هەموو شتیك سنووری خۆی هەیە لەهەمان کتیشدا لە شانۆگەرییەکەدا باس لە کۆنترۆڵ کردنی ژیان لەلایەن هەندێك کەس دەکات کە بەئارەزووی خۆیان چۆنیان مەبەست بێت ئەوا مەیەیسەری دەکەن… بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو کێشەمەکێشەی ژیان نابێ مرۆڤ بێ هیوا بێت دەبێت لەهەوڵ و کۆشش بەردەوام بێت، بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانی خۆی لەچوارچێوەی یاسا ودەستوری ژیان ، ئەگەر رێگرولەمپەریش هەبێت،دەبێ لەو ململانێیە لەگەڵ دەوروبەر بکەیت تائەو کاتەی دادوەری یەکسانی دێتە کاییەوە. 

ئەمە زۆر بەکورتی چەمکی ناوەرۆکی ئەم شانۆگەریەکەیە کەدەرهێنەر لە بری زمانی دیالۆژ لەرێگەی زمانی جستەو ئاماژە پێشکەش بە بینەرانی کرد.

شانۆ هەرهەمووی تاریکە لەگەڵ موزیک  کەسێك لە ناوەراستی شانۆ لە ناو تاپوتێک بەشێوەیەکی ناسروشتی دێتە دەروەرە وەکو هێمایەک بۆ لەدایك بوونی منداڵ ، هەرلەو کاتەدا کەسێك لەلای چەپ شانۆی بەجلی رەش وە کەسێكی تر لەلای راستی شانۆ بەجلی سپی چاوەرێی دەکەن بۆ ئەوەی هەریکەو بۆلای خۆیان رابکێشێت بەڵام هیچ کامیان سەرکەتوو نابن ئەمەش گوزراشتە کە مرۆڤ ویست و مەرەمەکانی لەدەست خۆیدایە.

دوایی کەسەکە لەرێگەی دەست و پەنجەکانی چەند جوڵەو ئاماژەیەك دەکات ئینجا دەمامکی سەردەموو چاوی فرێدەدات وەکو هێمایە بۆ تێکڵ بوونی ئەو مرۆڤە بە نێو کۆمەڵگاو کەسانی دەوروپشتی گاگۆلەکە کردنیشی گوزارشتە کە بۆ یەکەم جار پێدەنێتە سەر زەوی و تێکەڵ بەخیانەت و شەڕ دەبێت.. لەگەڵ دەرکەوتی چەند پەرە کاغەزێک  لەلای رست و چەپی شانۆ ئەم کەسە هەوڵ دەدات بڕوات بۆلایان کاغەزەکان بگرێت وەکو ئاماژەیەك  بۆ فێربوون و راهاتن لە سەر رۆیشتن بەڵام بێسوودە  هیچکامیان لە کاغەزە پەڕەکانی بۆ ناگیرێت هەر هەموو پەڕکان دەچنەوە سەرەوی ئاسمان ئەویش بێ  هیوا دەبێت دەکەوێتە سەرزەوی.   

ئەنجا چەند دەنگێک لەهەردوولای راست و چەپی شانۆ دەبیسێت هەوڵ دەدات لەم دەنگانە نزیک بێت بەڵام لە وێش رەت دەکرێتەوە دوای دەچێتە ژێر ئەو دارەی کە لەلای راستی شانۆیەکەدایە بۆ ئەوەی پشووێک بدات، لەو کاتەدا لەهەر سێ لای دیواری شانۆییەکە لە رێگەی چەند دەستێکەوە  دەنگی چەند مقستێک دێت کە گوزارشتە بۆ ئەوەی ئەگەر زوو لەهەوڵ کۆشش بەردەوام نەبێت ئەوا زەمەن لە کاتی ئەو دەروات بۆیە ناچاردەبێت کە تەنها یەك مەقست وەربگرێت هەندێ جوڵەی پێدەکات  کەچی نازانێت چۆن بەکاری بهێنێت… لەناکاو مقستەکەی لەدەست دەروات هەرچەندە بەدوای دەکەوێت بەڵام مقستەکە زوو ون دەبێت.. لەو کاتە دەگرێتەوە ناوەراستی شانۆییەکە هەوڵ دەدات دەستی بگاتە ئەو گۆزە ئاوە کە لەناوەرستی شانۆیەکە هەڵواسراوە بەڵام نایگاتێ دوای کەسێک لەلای راستی شانۆییەکە دێت کە سەرتاپای جلی رەشە ئەمەش گوزرشتە لەلایەن شەر هەوڵی ئەوەدەدات کە یارمەتی بدات بۆ ئەوەی بگاتە گۆزەکە بەڵام مەبەستی خەراپە کەچی یارمەتیدانیەکەی بێسودە..ئەنجا  کەسێکی تر دێت کەهەموو جلوبەرگی سپییە ئەوەش گوزرشتە بۆلایانی خێر ئەمیش بەمەبەستی یارمەتیدانە  کە چی دەبێتە رێگر بۆ ئەوەی بگاتە گۆزەکە  چونکە  هەندێك شت هەیە لەپیرۆزییەکانی مرۆڤە نابێت بەهیچ شێوەیەك دەستکاری بکرێت.

 ئەنجا تۆپێك دەکەوێتە لای راستی شانۆ دەکەوێتە سەرشانۆ تۆپ بەمانافراوانەکەی واتا یاری دێت بەڵام دەرهێەر زۆر بەجوانی بەکاری هێنابوو ئەم زۆر بەجوانی مامەڵەی لەگەڵ تۆپەکە کرد بەتایبەتی شێوازە سلۆیەکەی (slow)  بەجۆرێک بینەرانی تووشی سەرسوڕمان کرد.

دوای هەست بەئازارێکی زۆر دەکات بەتایبەتی لەو کاتەی تیشکی خۆری بەردەکەوێت..لەلای چەپی شانۆ پارچە قوماشیك دەکەوێتە سەر شانۆ هەوڵ دەدات هەڵیبگرێت زۆر دەڵخۆش دەبێت قوماشەکە بەسەر جەستەی خۆی دادەدا .. بەڵام لەناکاو بەشێکی جەستەی لەکار دەوستێت دوای ئەوەی قوماشەکە فرێ دەدات جەستەکەی دەگەرێتەوە دۆخی جاران دووبارە جارێکی تر هەمان کار دووبارە دەکاتەوە بۆ دەردەکەوێت کە قوماشەکە هی خۆی نیە بۆ ئەو نابێت بۆیە ناچار دەبێت فرێی بدات لە کۆتایدا دەگەرێتەوە لای گۆزەکە هەوڵ دەدات بیگرێت لەکاتی دەست لێدانی گۆزەکە وەکو ئاگر دەیسوتێنێت چونکە هەروەکو لەسەرەتا ئاماژەمان پێدات هەندێک شت هەن زۆر پیرۆزن نابێ بەهیچ شێوەیەك دەستیان لێبدەین.. سەرئەنجام بریاردەدات ئەم جیهانە نالەبەرە بەجێ بهێڵێت بگەرێتەوە ئەو شوێنەی کە لێوەی هاتووە واتە بگرێتەوە ناو رحمی دایکی بێگومان ئەویش وەری ناگرێتەوەو رەتی دەکاتەوە بۆیە بەناچاری لەگەڵ ئەو کۆمەڵگایە دەژی کە هەمووی درۆ و خیانەت و گەندەڵییە.

یەکێك لە سیفەتەکانی ئەم شانۆگەرییە ئەوە بوو کە لەجیاتی زمانی  دیالۆژ زمانی نمایش بریتی بوو لە زمانی ئاماژەو هێما واتە لەرێگەی گوزارشتی جەستەیی چەمکە شانۆییەکە پێشکەش بە بینەران کرا خاڵیکی تر دەقەکە دەقێکی جیهانی بوو واتە زۆربەی شانۆکاران لەدەرەوەو ناوەی هەرێم زانیاریەکی تەواویان لەسەر دەقەکە هەیە چونکە وەرگێردراوە سەر چەندین زمان … بۆیە تارادەیەك چەمکی شانۆگەریەکە ئاسان بوو بۆ وەرگر.. راستە زۆربەی نواندنەکە یەک ئەکتەر تاوەکو سێ ئەکتەر لەبەر چاوی بینەر دەردەکەوتن بەڵام ستافێکی زۆر لە دواوەی شانۆ کاریان لەم نمایشە کردبوو .

نواندنەکە زۆر سەرکەتوو بەتایبەتی ئەکتەری سەرەکی (یوسف) زۆر گرنگی بە هێماو ئاماژەو سەرجەم گوزرشتەکانی زۆر بە ووردی کاری لەگەڵ کردبوو ریتمی نواندنەکەو کەش وهەوای شانۆ گەرییەکە وای لە بینەر کردبوو کە هۆڵەکە کشی ومات بێت بەجۆرێک زۆر هەستیارانە چاوەرێ روداوەکانی شانۆگەرییەکەیان دەکرد … روناکی رۆڵێکی سەرەکی دەبینی بەتایبەتی لەکاتی بەکار هێنانی تۆپەکە  وەکو تەکنیک زۆر سەرکەوتووانە ئامانجی خۆی پێکا تائەو رادەیەی بینەر لە کار پێکردنی تۆپەکە بەتایبەتی لە جوڵاندی بەشێوەی سلۆ  تووشی حەپەسان ببوون ئەمەش بۆ زیرەکی و خەیاڵی دەرهێنەر دەگەرێتەوە کە زۆر بەجوانی مامەڵەی لەگەڵ تۆپەکە کردبوو هەروەها موزیک ریتمی سەرەکی شانۆگەریەکە بوو جگەی لەو بێدەنگیانەی کە دەرهێنەر زۆر جوان کاری بۆکردبوو هەربێدەنگەیەك ماناو مغزای خۆی هەبوو .

ئەوەی جێگای تێرامانە دەکرێت ئەم نمایشە لەفستیفاڵیکی جیهانی بەشدار بێت چونکە زۆربەی سیفەتەکانی جیهانی لە خۆی کردبوو  ئەمە مانای ئەوانەیە کەئەم نمایشە لە هەموو روێکەوە تەواو  بوو هیچ کەمووکوڕی نییە بەڵکو هەندێ دیمەنی شانۆگەرییەکە پێویستی بەوە هەبوو زیاتر کاری لەسەر بکرێت… لەکۆتایی هیوای بەردەوامی بۆ ستاڤی ئەم شانۆگەرییە دەخوازم..

شانۆگەری(دیمنێکی خامۆش) بەرهەمی بەشی شانۆی کۆلیژی هونەرەجوانەکانی هەولێر.

نواندنی: یوسف، نەرمین، مستەفا،سۆران، ئاوارە،چنار،راز،فاتیمە،نارین،دانا، هەوراز،دیلان،ئومێد،سەیوان، عەلی،هیمداد،ئەحمەد.

رووناکی:ئەحمەدئەبوبکر،دیلان خەلیل،ئیبراهیم حوسێن، زاهیر برایم.

موزیك: ئاراز سیامەند ، بیار لویس

دیکۆر : سیوان محەمەد،ئەحمەدئەبوبکر،چیا بێستوان،کوردع هادی،مەولان حمدەمین، دیلان خەلیل،ئارام ئەحمەد.

جلوبەرگ: محمەد تاهیر   

لەسەر هۆڵی بەشی شانۆی  کۆلیژی هونەرە جوانەکانی هەولێر نمایش کرا.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.