موجاهیدی شه‌قوه‌شێن
لێدان له ڕۆژنامه‌نوسێكی كه‌ناڵی په‌یام له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه ڕووداوێك نیه ته‌نها به لێپرسینه‌وه و پۆزشهێنانه‌وه كۆتایی بێت، به‌ڵكو ڕووداوێكه زیاد له ده‌ركه‌وته‌یه‌كی هه‌یه و پێویسته له‌سه‌ری هه‌ڵوێسته بكه‌ین.
ئه‌م ڕووداوه پێمان ده‌ڵێـت ئه‌و مه‌خلوقه‌ی ناوی ڕۆژنامه‌نوسه چاره‌نوسی لێدان و ئیهانه‌كردنه له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه. هێزه‌كان له‌م سه‌ری عه‌لمانیه‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری ئیسلامی جیاوازییان نیه له‌وه‌ی كه مه‌خلوقی ڕه‌خنه‌گر و قسه‌كه‌ر و قه‌له‌قیان قبوڵ نییه. بۆیه لامان سه‌یر نه‌بێت پاسه‌وانه‌كانی جه‌نابی ئه‌میرێكی هێزێكی ئیسلامی توانای په‌روه‌رده‌كردنی حیمایه‌كانی خۆشی نه‌بێت بۆ ڕێزگرتن له مه‌خلوقێك كه ناوی ڕۆژنامه‌نوسه.
بۆیه ئه‌م ڕووداوه پێمان ده‌ڵێت كه هێزه كوردییه‌كان به‌رامبه‌ر پاراستنی كه‌رامه‌تی ڕۆژنامه‌نوس جیاوازیی ڕیشه‌ییان نیه. ئه‌و حیمایه‌یه‌ی ده‌ستنوێژ هه‌ڵده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كداره‌ی مه‌شروب ده‌خواته‌وه، وا ڕاهێنراون كه ته‌حه‌مولی ئه‌وه نه‌كه‌ن كه‌سێكی جیاواز له‌خۆیان ببینن.
چییه وا ده‌كات پاسه‌وانی ئه‌میر و به‌رپرسه‌كان فه‌زڵیان له پاسه‌وانه‌كانی تر زیاتر بێت؟ خۆ كه‌ناڵی په‌یام پاسه‌وانی هه‌یه ئه‌ی بۆ ناتوانێت گیانی ڕۆژنامه‌نوسێكی بپارێزێت؟ ئه‌م ده‌ركه‌وته‌یه بۆ پیشاندانی وێنه‌ی پاسه‌وانی به‌رپرس وه‌ك عه‌سابه و شه‌قوه‌شێن دیارده‌یه‌كی ئه‌وه‌نده ڕوونه كه‌س نیه هه‌ست به‌وه نه‌كات كه به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته چۆن و به چ ئاكارێك پاسه‌وانه‌كانیان ڕاده‌هێنن كه به‌رامبه‌ر بترسێنن بۆئه‌وه‌ی شه‌هامه‌تی خۆیانمان پیشان بده‌ن. ئه‌م دیارده‌یه‌ش په‌یوه‌ندی به ئیسلامی‌بوون یان عه‌لمانیبوونه‌وه نیه، په‌یوه‌ندی به ئۆپۆزسیۆنبون یان ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه نیه، به‌رپرسه‌كانی ئێمه، سه‌رۆك حزبه‌كانی ئێمه، بۆ پیشاندانی شه‌هامه‌تی خۆیان، ئیش له‌سه‌ر ترساندنی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ده‌توانین له‌م ڕووداوه خۆش بین؟ ئایا به ئیحراجكردنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسه به وازهێنان له‌م كه‌یسه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین ئه‌م هێزه دینیه‌مان هێزێكی لێبورده‌یه و جه‌نابی ئه‌میر مه‌حلقوقێكی ساده و خاكییه؟ بێگومان دوای ئه‌م ڕووداوه برای ڕۆژنامه‌نوس هه‌رچییه‌ك بكات تازه ڕووداو ڕوویداوه. ئازاردانی ئه‌م برا ڕۆژنامه‌نوسه ئازاری هه‌موومانه، ئیتر له كێشه‌كه‌ی خۆش بێت یان نا، ئه‌مه هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت . ئه‌مه تازه ئه‌و وێنه‌یه‌مان لا دروست ده‌كات، وه‌زعی ڕۆژنامه‌نوس له هه‌ر شوێنێك بێت، هه‌ر شه‌ق و لێدانه.
ئه‌م ڕووداوه بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوو لێكه‌وته‌ی ترسناكی لێكه‌وته‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌م ڕووداوه له‌ناو هێزێكی ئۆپۆزسیۆندا ڕوویداوه، ئه‌مه‌ش زیاد له جارێك مه‌ترسیدارتره له‌و ڕووداوانه‌ی به‌ده‌ستی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ڕوو ده‌ده‌ن. من ده‌زانم ئه‌م هێزه بچوكه ڕێگه‌ی تری نیه جگه له چاره‌سه‌ركردن و داوای لێ بووردن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب و نه‌گواستنه‌وه‌ی بۆ دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، دروستكردنی فه‌لاقه‌خانه‌یه‌كی تر و دادگایه‌كی سته‌مكار و خولقاندنی دیكتاتۆریه‌تێكی بچوكه له‌چوارچێوه‌ی حزبدا.
دووه‌م: ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پڕقسه‌ترین سه‌ركرده‌ی ئیسلامیه، ئه‌م برا موسوڵمانه‌مان له چه‌مكی لێبوردنه‌وه تا جیهاد قسه ده‌كات ،له چه‌مكی عه‌لمانیه‌ته‌وه تا عاده‌ی ئافره‌تان وته‌ی هه‌یه، مایه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌م قسانه‌ی له‌سه‌ر قبوڵكردنی یه‌كتر، ئه‌م قسانه‌ی ناو كتێبی مه‌زن(قورعان) نه‌توانرێت ئیستیعاره بكرێت ته‌نانه‌ت بۆ به‌رپرسه‌كانی. یانی چی ئه‌میرێكی دینی شه‌وانه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه باسی لێبورده‌یمان بۆ بكات له ئیسلامدا، به‌ڵام ته‌نانه‌ت نه‌توانێت پاسه‌وانه‌كه‌ی فێری لێبورده‌یی بكات؟ ئه‌مه ئه‌و مه‌ترسییه‌یه كه من له‌مێژه لێی ترساوم، له‌مێژه له‌وه ترساوم كه هه‌موومان ده‌توانین قسه بكه‌ین به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه بۆ خۆشمان كاریگه‌ری جێبێڵێت.
ئه‌م ڕووداوه ڕویدا. بۆ كه‌س نا بۆ سومعه‌ی ئه‌م هێزه و بۆ ئۆپۆزسیۆنیش خراپ بوو. به‌ڵام به‌ر له هه‌ر شت، ئه‌م ڕووداوه ده‌بێت توشی له‌سه‌روه‌ستان و تێڕامانمان بكات كه منێك له كه‌ناڵێكه‌وه ڕووداو بكه‌م به هه‌واڵ، بێشك ئه‌م ڕووداوه‌ش بۆ به‌رامبه‌ر ده‌بێته هه‌واڵ. هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی لای ئه‌م هێزه و هه‌وادارانی ده‌درێت بۆ پینه‌و په‌ڕۆكردن، هیچ به‌هایه‌كی نیه و توزقالێك ناتوانێت بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ پێش ڕووداو. به‌ڵام ئایا ئه‌م هێزه وه‌ك چۆن وتاره ئاگرینه‌كانی دڵشاد گه‌رمیانی پرۆتیستۆ كرد، ئاواش ده‌توانێت، به ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌میر و پاسه‌وانه دڕه‌كانیدا بچێته‌وه و سنورێك بۆ شه‌قوه‌شێنه‌كانی دابنێت؟
Azizrauf75@yahoo.com
عه‌زیز ڕه‌ئووف