شه‌ڕی عه‌ره‌ب دژی كورد وه‌ك شه‌ڕی تۆم و جیرییه
ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی سیكیوله‌ر له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراق 1921به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به چاوی “برای هاوبه‌ش له ده‌وڵه‌ت “ته‌ماشای كوردی نه‌كردووه.ئه‌گه‌ر ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی وه‌ك ناسیۆنالیستی تورك نه‌بووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توانای سیاسی كورد له‌و به‌شه , كه به خه‌باتی چه‌كداری یان په‌رله‌مانی یان میدیایی شه‌ڕی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی كردووه,ئه‌گه‌رنا ئامانجی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب و تورك و فارس وه‌ك یه‌كه!
كورد له سه‌رده‌می شافه‌یسه‌له‌وه له قه‌یرانی ده‌روونی ده‌ژی .ئێستاش جارێكی تر پاش 90 ساڵ هه‌ر له قه‌یرانی ناسنامه‌ی دروست و قه‌سابخانه و جینۆساید ده‌ژی .له ناوچوونی ئه‌زموونی كوردی به باشی و خراپیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد ناچار ده‌كات بیر له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكاته‌وه , چونكه هه‌ر شه‌ڕێكی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر په‌تی پێكه‌وه ژیانی كورد و عه‌ره‌ب ده‌پسێنێت. به‌ر له‌وه‌ی كوردێك ,عه‌ره‌بێك , توركمانێك ببێته قوربانی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی هه‌قه ڕۆناكبیر و پیاوماقوولانی كورد و عه‌ره‌ب وه‌ك گه‌لانی چیك و سلۆڤاكی چیكوسلۆڤاكیای كۆن به ئاشتی له یه‌ك جیاببنه‌وه , نه‌ك وه‌ك گه‌لی یوغسلافیای كۆن له به‌ر جیاوازی دین و مه‌زهه‌ب له نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه ببنه سێ نه‌ته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌و سته‌مه قێزه‌ونه , به كاسۆلیك و ئه‌رسه‌دۆكسه‌كان له موسلمانه‌كان بكه‌ن. به‌و كاره‌ش نه‌ك هه‌ر صرب و كرواته‌كان شه‌رمه‌زار بوو ن, به‌لكو ته‌واوی دیموكراسیه‌تی ڕۆژئاوا كه‌وته ژێر گومانه‌وه!
جا بۆ ئه‌وه‌ی چیدی پارته سیاسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی عیراق به‌رانبه‌ر كورد شه‌رمه‌زار نه‌بن , باشترین هه‌لبژارده‌چاره‌سه‌ری چیكسلۆڤاكیای عه‌ره‌بیه بۆ له یه‌ك جیابوونه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و كورد نه‌ك چیكسلۆڤاكیای كوردیی بۆ جیابوونه‌وه‌ی بادینی له سۆرانی له لای هه‌ندێ كوردی كۆسمۆپۆلۆتیكی پێشنیار ده‌كرێ ئه‌و پێشنیاره نه‌زۆكه وێرانكردنی ناوماڵی كوردی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئێمه‌ی كورد چاك ده‌زانین پارتی عه‌ره‌بی هه‌ر تۆمی –پشیله‌ی – زنجیره‌ی تۆم و جیریه , ئه‌و ده‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی كوردیش چاك ده‌بن , هه‌ر نییه‌تیان چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد نییه .وێڕای ئه‌وه‌ش , تا ئێستا له هیچ ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی یان له هیچ ده‌وڵتێكی غه‌ربی-دیموكراسی عه‌یار 24 , 100 عه‌ره‌ب دژی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی خۆپیشاندانێكیان كردووه, بڵێن ئه‌و سته‌مه‌ی له كورد ده‌كرێ له عیرا؟ق و سوریا , ئێمه‌ی عه‌ره‌بی شه‌رمه‌زار كردووه؟؟!!
به ڕای من با ئه‌و تۆم و جێریه به‌س بێ ,با كورد پاش ئه‌و قه‌یرانه بیر له ده‌وڵه‌تی كوردی بكاته‌وه.