.به‌ختیار عه‌لی و گروپی به‌رنامه‌ی به‌رنامه چی جیاوازییه‌كیان هه‌یه
وەکو دەبیینرێت هەمیشە نووسەر به‌ختیار عه‌لی، تەنها لە کاتی شێنەیدا ڕەخنەکانی خۆی ئاڕاستەی دوو حیزبی دەسەڵاتداری کوردی دەکات به‌ڵام لە کاتی سه‌غڵه‌تبونی حیزبه‌كان وه‌ك ئێستا كه له ململانێدان له‌گه‌ڵ مالكی. به‌ختیار عه‌لی پێمانده‌ڵی،کە ئەمە هێرشكردنی ناسیونالیتێتی عه‌ره‌بییه بۆسه‌ر كورد، وده‌یانه‌وێ بمانكه‌نه كۆیله و ئه‌مه هێرشكردنه بۆ سه‌ر كو‌لتور و زمانی كوردی، .
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كاك به‌ختیار یان بۆ پاڵپشتییه له‌م دوو حیزبه گه‌نده‌ڵه، یان كاك به‌ختیار هێشتا راست و چه‌پی خۆی له‌یه‌ك ناكاته‌وه، و نازانێ كه مالیكیش وه‌ك یه‌كێتی و پارتی و عه‌لاوی ، سه‌در، و….هتد.. ده‌یه‌وێ هێزه‌كانی تر كۆنترۆڵكا و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ر بمێنێته‌وه ئه‌گینا وڵاتێ سه‌رۆكه‌كه‌ی كوردبێ و به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری ده‌توانێ سقه له مالیكی بسێنێته‌وه. ئیتر هێرشی عه‌ره‌بی چیی؟
یاخود وا دیاره كاك به‌ختیار نازانێ كه ئه‌وه‌ی ترسه له‌سه‌ر كو‌لتور و زمان و نه‌ته‌وی كورد ته‌نها هێرشی ده‌ره‌كی نییه، به‌ڵكو له دوای ٢٠ ساڵ بێ زمانی سته‌نده‌رد و به‌بێ وجودی ده‌زگایه‌كی گه‌وره‌ی ته‌رجومه و به‌بێ وجودی ڕاگه‌یاندنی كارا و به‌بێ وجودی شانۆ و سینه‌مای سه‌رده‌م و به‌بێ وجودی فه‌رهه‌نگێ كوردی\كوردی كه هه‌موو ووشه كوردێكان بگرێته خۆی. ئه‌م هۆكاره ناوخۆیانه كه هه‌ر ئه‌م دوو حیزبه به‌رپرسیارن لێی. گه‌وره‌ترین ته‌هدیدی مانه‌وه‌ی كوردن وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆی، ئه‌وه‌تا له بادینان به‌رێزمانی بادینی ده‌خوێنن وگه‌نجانی بادینان بۆ پركردنه‌وه‌ی ئاره‌زوكانیان له زنیاری و رۆشه‌نبیری، مه‌جبورن په‌نابه‌نه به‌ر زمانی عه‌ره‌بی. واته دوو جیلیتر، ئه‌وان له ئێمه داده‌بڕێن .
یان من له‌كاك به‌ختیار ده‌پرسم، باشه ئه‌گه‌ر یه‌كێ له دوو حیزبه ئیسلامێكانی كوردستان، كه یه‌كێكیان ئیمتدادی ئیخوانی میسره وئه‌وه‌كه‌شیان ئیمتدادی سه‌له‌فێكانه. له‌هه‌ڵبژاردنا ده‌رچن.. كورده‌واری هیچ مانایه‌كی ده‌مێنێ؟ وكوردستان نابێته ده‌سكه‌لای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی جیهانی؟ كه‌واته ده‌بێ هه‌ندێ دووربین بین. وبزانین چۆن پارتی ویه‌كێتی یاری به هه‌سته‌كانمان ده‌كه‌ن، و چۆن خۆیان به‌غدا زندوو ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ر خۆیان كه‌ركوك له سه‌رمێزی قومار داده‌نێن كه موڵكی كورده كه‌چی ده‌یكه‌ینه قوماری ماده‌ی ١٤٠ه‌وه، وهه‌ر خۆیان ده‌یانووت (به‌دیلی مالیكی هه‌ر مالیكییه)، و وه‌ك هه‌ر دیكتاتۆرێ خۆشیان مالیكی ده‌كه‌نه دوژمن و ده‌مانترسێنن به‌وه‌ی كه نه‌ته‌وی كورد له مه‌ترسیدایه، و كۆمه‌ڵێ قه‌ڵه‌می به‌ناوبانگ ده‌كه‌ن كار بۆ گێلكردنمان.
هه‌میشه ده‌مپرسی ئایه بۆچی كه‌سانێ هه‌ن به ئاشكرا ره‌خنه له‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌گرن و زۆر به‌ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه، كه چیی كه‌سانێكیش هه‌ن ته‌نها باسی فه‌نتازیایه‌كی ناو مێشكی خۆیانكرد به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه رفێنرا و كوژرا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م گروپى به‌رنامه‌ی به‌رنامه دایه‌وه. چونكه ئه‌م گروپه هه‌موو مانگێ ده‌ره‌چون و گاڵته‌یان به كه‌لاوه‌كه ده‌هات و له‌سه‌ر مانگه‌وه سه‌یری كوردستانیان ده‌كرد كه چیی به‌سه‌ر هاتووه له ساییه‌ی ئه‌م دوو حیزبه‌وه به‌ڵام له كاتی هه‌ڵبژاردن، هه‌مان گروپ هاواریاده‌كرد كه لیستی كوردستانی هه‌ڵبژێرین، كه‌تا دوێنێ مایه‌ی ڕه‌خنه‌بوو.
ئینجا زانیم كه زۆرێ هه‌ن فریومانده‌ده‌ن و هه‌ر چڵكاوخۆرى ده‌سه‌ڵاتن..
زیاتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م ئه‌وكاته بۆرونبویه‌وه، كه له ١٧ی شوبات به‌رده‌گی سه‌را كرایه مه‌یدانی ئازادی و شه‌هید وبرینداری لێكه‌وته‌وه، بینیمان كه‌سانێكیش به ناوه‌ی رۆشه‌نبیرییه‌وه ویستیان فریومانده‌ن به كۆڕ وكۆبونه‌وه‌كانیان ، ده‌سه‌ڵات له‌و قیرانه ڕزگاركه‌ن. یه‌كێک لەو ڕۆشنبیرانە بەڕێز به‌ختیار عه‌لی بوو.
ئه‌مرۆش به‌هه‌مان شێوه، له‌م كێشه دوروستكراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی قه‌ڵه‌مه ناپاكه‌كان وه‌ك هه‌میشه كاری خۆیان ، ده‌مانترسێنن و به‌ڵگه بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌هێننه‌وه و ده‌یانه‌وێ گه‌نجه‌كانمان دووباره هه‌ڵخه‌له‌تێنن بۆ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه…
نازانم بۆجی له كوردستان كاتێ ڕۆمان نووسبی، ده‌بێ سه‌ر له سییاسه‌تیش ده‌ركه‌ی، و ده‌بێ هه‌موو بۆچونه‌كانیشت ڕاستبێ؟ كاك به‌ختیار ئه‌گه‌ر ئه‌دیبێكی لێهاتووه ،چیی داوه له سییاسه‌ت، ئه‌و نازانێ كه كاتێ هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی بكا، كۆمه‌ڵێ خوێنه‌ری كاره‌كانی ده‌تۆرێنێ. وئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوها به‌رده‌وامبێ له هه‌له‌كانی، رۆژێک دێت، هه‌موو تاكێكی كورد ده‌دۆڕێنێ..
سامان.ع