ده‌وڵه‌تی كوردی یان دانانی UN یان ئه‌مریكا وه‌ك چاو‌دێر
من خۆم باوه‌ڕم به هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردییه , ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا سنووری ئه‌و ده‌وڵه‌ته ,شارێكی كوردی بێت .ده‌وڵه‌ت بۆ كورد كۆتایی پێهێنانی نیگه‌ران و دڵه‌ڕاوكێی كورده .له ده‌سپێكی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه , نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته هه‌وڵیداوه نه‌ته‌وه‌ی كورد ژێرده‌سته و فه‌رامۆش بكات .د.ڕه‌فیق صابر له پێشه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه , كه له باوه‌ڕی عیراقچیه‌تی حیزبه‌كه‌ی په‌شیمان بۆوه و گوتی : ده‌وڵه‌تی عیراق له سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی دامه‌زراوه .به كورتی چه‌رچل له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئاڵۆز عه‌ره‌بی شیعه ,عه‌ره‌بی سوونه و كوردی سوونه كرانه هاوسهنگیك بۆ به‌رانبه‌ر ڕێژه‌ی شیعه هه‌تا عه‌ره‌بی شیعه سته‌م له عه‌ره‌بی سوونه نه‌كه‌ن !! ئه‌و سنووره‌ی عیراق ده‌ستكردی ئینگلیزه , به‌ڵام هه‌تا عه‌ره‌بی ئیسلامیش به پیرۆز ته‌ماشای ده‌كات !! هه‌رچی عه‌ره‌بی عیراقه : ماركسی , نه‌ته‌وه‌یی هه‌تا ئیسلامییه به جۆرێك بیر ده‌كه‌نه‌وه كه به به‌رژه‌وه‌ندی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی بشكێته‌وه , وه‌ك بڵێی یه‌كێتی عه‌ره‌بی ته‌نیا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عیراق ده‌كه‌وێته مه‌ترسی! بۆیه من وه‌ك كوردێك ده‌وڵه‌تی كوردی به قازانجی تاكی كورد و عه‌ره‌ب ده‌بینم با چی تر هیچ تاكێكی كورد یان عه‌ره‌ب …نه‌بێته میزاژی حیزبی عه‌ره‌بی و حیزبی كوردی!
ئه‌و كێشه‌ی ئه‌و دوایه ماهیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی عیراقی ئاشكراكرد .بیركردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی عیراق چ سوونه بێت یان شیعه به‌رانبه‌ر كورد یه‌كن ! خه‌ڵك وا تێنه‌گه‌ن من باوه‌ڕم به شۆڤینیه‌ت هه‌یه , من هه‌رگیز باوه‌ڕم به شۆڤینیه‌ت نییه ,باوه‌ڕم وایه ئه‌وه حیزبی عه‌ره‌بی له 1921-ه‌وه په‌یڕه‌وی شۆڤینیه‌ت ده‌كات ,گه‌یشتۆته كوێ؟؟ له 2003 حیزبی كوردی ڕازی بوو به‌شێك له باشووری كوردستان , جێی ناكۆك بێت ,نه‌ك دابڕاو له‌گه‌ڵ حیزبی عه‌ره‌بی! هه‌ر تاكێكی عه‌ره‌بی ده‌زانێ ئه‌و ناوچانه ئه‌رزی كوردین , به‌ڵام شۆڤینیه‌تی حیزبی عه‌ره‌بی شیعه یان سوونه ناهێڵێت ئه‌و سته‌مه له سه‌ر كورد هه‌ستێت!
قۆچانێیهك هه‌ر ڕووده‌دات! من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام هیچ تاكێكی كوردی یان عه‌ره‌بی لووتی به خوێن نه‌یه‌ت , بۆیه بوونی یوئێن یان سوپای ئه‌مریكی وه‌ك چاو‌دێر له‌و ناوچه دابڕاوانه به چاره‌سه‌ری پاراستۆلی ده‌بینم,به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر باشه بۆ ڕێگرتن له شۆڤینیه‌تی حیزبی عه‌ره‌بی!!