سه‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عیراق
پاش ده‌ركردنی سوپای سوریا له لوبنان ,ڕژێمی به‌عسی سوری نیوه‌مردوو بوو , به واتایه‌كی تر ناسیۆلیزمی مه‌زهه‌بی گه‌وره‌ترین دربی به‌ر كه‌وت .له گه‌رمه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیش , له نێو ده‌وڵه‌ته كۆمارییه‌كاندا , نۆره هاته سه‌ر ڕژێمی سوریا.له شه‌ڕی سوریادا دوو شت ده‌رباره‌ی ناسیۆنالیزمی مه‌زهه‌بی دروست بوو:
1. ناسیۆنالیزمی مه‌زهه‌بی ڕه‌وتێكی فاشییه , ئه‌گه‌ر له نێو ترسێكی ترسناك بێت زۆر توندتره له ناسیۆنالیزمی سوونی .
2. ناسیۆنالیزمی مه‌زهه‌بی نا ئینسانیه, دووره له گوتاری دینی , چونكه كوشتنی مرۆڤێك له دیدی قورئان وه‌ك كوشتنی هه‌موو مرۆڤه‌كانه.
ڕوخاندنی ڕژێمی شیعی عه‌لمانی سوریا شتێكی حه‌تمیه , زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی كه‌نداو پشتگیری ماددی و مه‌عنه‌وی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كه‌ن و ئۆپۆزسیۆنی سوریایان كردۆته هێزێكی چه‌كدار .ئه‌و هێزه چه‌كداره , وه‌ك لیبیا به یارمه‌تی ده‌وڵه‌ته مه‌له‌كیه‌كان خه‌ریكه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی دایمه‌زراوندون,له نێوی به‌رێت.له‌وانه‌یه خوێنه‌ری كورد بپرسێت : ئاخۆ ئه‌و شه‌ڕانه , ململانێی ده‌وڵه‌ته كۆماریه‌كان و مه‌له‌كیه‌كان نییه ؟ ده‌وڵه‌تی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و سوریا هه‌ر به ڕواله‌ت كۆماریین , ئه‌گه‌رنا له ناوه‌ڕۆكه‌وه كۆماری ویراسین!! هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش هێنده گه‌نده‌ڵن .وێڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش , ده‌وڵه‌تی ده‌سكردی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی و مه‌زهه‌بین , بۆیه زۆر به دروشمه‌وه ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه هه‌روه‌ها باسی یه‌كێتی عه‌ره‌بی به درۆ ده‌كه‌ن.
ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی له سوریا زۆر گرینگه , چونكه وه‌ك ڕوخاندنی تونس و یه‌مه‌ن و لیبیا نییه.ده‌توانین ئه‌و ڕوخاندنه به دوو فاكته‌ر شرۆڤه بكه‌ین:
1. فاكته‌ری مه‌زهه‌بی
به ڕوخاندنی سوریا , ده‌وڵه‌تێكی شیعی له ده‌ڤه‌ره‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه .ئه‌و فاكته‌ره‌ش كاریگه‌ری له سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ری سوریا ده‌بێت.
2. فاكته‌ری نه‌ته‌وه‌یی
چونكه سوریا ده‌وڵه‌تێكی فره نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به , كوردی ڕۆژئاوای كوردستان له لامه‌ركه‌زیه هه‌تا فیدرالیه‌ت به ده‌ست دێنن .ئه‌و هه‌نگاوه‌ش یارمه‌تی ئه‌زموونی كورد له باشووری كوردستان ده‌دات!
ئه‌و دوو فاكته‌ره به قازانجی حیزبی كوردی ته‌واو ده‌بێت و به زه‌ره‌ری ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی عیراق ده‌بێت.
به ڕوخاندنی ڕژێمی شیعه‌ی سوریا , ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی ناوچه‌كه به تایبه‌تی شیعه‌ی عیراق لاواز ده‌كات ,پرۆژه‌كه‌ی بایدن له‌و ڕه‌وشه به هه‌رمێن ده‌كات كه داوای كردبوو عیراق به سه‌ر سێ ناوچه‌ی شیعی , سوونی ,كوردی دابه‌ش ببێت.
به نزیكبوونه‌وه‌ی روخاندنی ڕژێمی سوریا و هه‌ڵومه‌رجی عیراق و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عیراق , دوو حاڵه‌تی مێژوویی دروستبوون كه له مێژووی نوێی عیراقدا تازه‌ن:
یه‌كه‌م , له سه‌ر ئاستی كوردی
له مێژووی عیراقدا كورد به تفه‌نگ , په‌رله‌مان وه به میدیا داوای مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردی كردووه , به‌ڵام هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عیراق له 1925ه‌وه تا سه‌رده‌می صدام هاوڕا نه‌بووه له‌گه‌ڵ حیزبی كوردی ,به‌ڵام ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عیراقی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی شیعه
زۆر جیاوازه و هاوڕایه له‌گه‌ڵ حیزبی كوردیدا.
دووه‌م ,له سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی
نه شۆڤینیه‌كانی سه‌رده‌می مه‌له‌كی وه نه شۆڤینیكانی سه‌رده‌می كۆماری جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌كرد به شه‌ڕی كورد و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی بڵێن شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب وه‌ك ئه‌وه‌ی مالیكی به ئاشكرایی وتی :”
:”چی تر شه‌ڕی كورد و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی نه‌ما , ئه‌گه‌ر له ئاینده شه‌ڕ ڕووبدات , شه‌ڕێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ له نێوان كورد و عه‌ره‌ب”.
به ڕای من ئه‌وه پساندنی داوی نێوان كورد و عه‌ره‌به , چونكه صدام به هه‌موو هۆڤانی و تاكڕه‌وی خۆی له نێو دادگاش حاشای له لێدانی هه‌ڵبجه به كیمیایی ده‌كرد!ئه‌گه‌ر مالیكی داوای لێبوردن له كورد نه‌كات , مێژووێكی ڕه‌ش بۆ خۆی تۆمار ده‌كات.
سه‌لام ناوخۆش