ماڵی فه‌لسه‌فه‌ی کوردی له کوێیه؟؟؟
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی فه‌لسه‌فه‌وه‌ێ
سه‌روتاری هه‌شته‌م
ئازاد حه‌مه
گه‌ر به‌بۆچوونی دێکارت شارستانی نه‌ته‌وه‌کان به بڵاوبونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌کردنێ ڕاسته‌قینه‌وه گرێدراوبێت ئێمه له‌هیچ شوێنێکی ئه‌م هاوکێشه دێکارتیه‌وه دیارنیین و ئێمه‌ی کورد له‌ئێستادا بێ فه‌لسه‌فیێکی زۆرمان پێوه‌دیاره و، له کوردستانا بزووتنه‌وه‌ێ فه‌لسه‌فی به‌مانا هزریه‌که‌ی بوونی نییه. خه‌ڵکانێ هه‌ن هیوایه‌تیان خوێندنه‌وه‌ی کتێبی فه‌لسه‌فییه و نووسینێ تاڕاده‌ێ تێکه‌ڵوپێکه‌ڵی کۆمه‌ڵایه‌تی – ئه‌ده‌بی زۆریش له‌ژێرناوی فه‌لسه‌فه بوونی هه‌یه به‌س ئه‌وه پێمانناڵێت دۆزی فه‌لسه‌فه له ئێستا له کوردستان به‌ره‌و کوێ ده‌چێت ته‌نانه‌ت درێغیێ زۆریش له‌وه‌داده‌که‌ین که ناخوازین ڕاستگۆیانه‌بێینه‌گۆ و کۆی ئه‌زموونی ڕۆشنبیریمان به‌وه له‌قه‌ڵه‌مده‌ین که له فه‌لسه‌فه‌وه دووره و هه‌وڵه‌کان بۆ به‌گشتیکردنی ڕۆشنبیریین و کرۆکی ڕۆشنبیریکه‌ش ڕۆژنامه‌وانی و سه‌رپێییه. که‌سێکمان نییه ڕێبازێ فه‌لسه‌فی خستبێته‌وه، له‌پشت قووتابخانه یان ڕێچکه‌ێ فه‌لسه‌فی دیاریکراوه‌وه بێت و، نووسه‌ر و پسپۆڕانی ئه‌کادیمی بواری ئه‌ده‌ب و مێژوو و کۆمه‌ڵناسیش ناشێ هه‌مان شوێنی ئه‌کادیمی ئه‌و که‌سه ببیننه‌وه که پێیده‌وترێ فه‌یله‌سوف بۆیه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی فه‌لسه‌فه‌وه قسه له بوون و نه‌بوونی ماڵی فه‌لسه‌فه‌ی کوردی ده‌بێ به خه‌می ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی لایخواره‌وه. هه‌رله‌به‌رئه‌وه پێشئه‌وه‌ی پرسیار له‌سه‌ر چاره‌نووس یاخود ئێستای فه‌لسه‌فه بکه‌ین، باس له ئیشکالیاتی فه‌لسه‌فه له هه‌نووکه‌دا بکه‌ین پێویسته بپرسین شتێک به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی کوردییه‌وه، جا ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ێ کلاسیک بێت یان هاوچه‌رخ، بوونی هه‌یه؟ گه‌ر به‌ڵێ باشه ئه‌وانه کێن له‌ناو ئێمه به‌شدارییان له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فه‌لسه‌فه کوردییه دا کردووه؟ به‌مشێوه‌یه‌بێت ئێمه ده‌شێ بیرمه‌ند یان هزره‌ڤانی کوردمان هه‌بێ، جا ئایا وایه؟ ده‌کرێ ئه‌و تێکسته عیرفانی، یان ئه‌ده‌بی یاخودیش سیاسی و لاهوتیانه‌ی له ڕوانگه‌ێ فه‌لسه‌فیی، فه‌لسه‌فه‌ێ ئیشراقی و سۆفییانه‌وه نووسراون، بکرێن به سه‌رمایه یان به‌ژێرخان بۆ پێکهێنانی شتێک به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخی کوردییه‌وه؟؟ وه‌کیتریش، ئێمه ڕاسته‌وخۆ ده‌خوازین بپرسین: فه‌لسه‌فه‌ی کوردی ماڵی هه‌یه؟ گه‌ر به‌ڵێ فه‌لسه‌فه‌ی کوردی ماڵی هه‌یه ئه‌م ماڵه له کوێیه؟ ئێمه پێمانوایه له‌و شوێنه‌ی پرسیار له‌سه‌ر بوونی فه‌لسه‌فه‌ی کوردی ده‌که‌ین پێویسته بێ ڕاڕای و گومان جه‌غت له‌وه‌بکه‌ین فه‌لسه‌فه‌ی کوردی بێ شوێنه، واته فه‌لسه‌فه‌ی کوردی جێیێکی دیاریکراوی تاهه‌نووکه بۆخۆی چێنه‌کردوه. که‌واته فه‌لسه‌فه‌ی کوردی ماڵێ دیاریکراوی نییه و باروبارگه‌ی تاهه‌نووکه له‌هیچ شوێنێک دانه‌ناوه. به‌مشێوه‌یه بێت قسه له نه‌بوونی فه‌لسه‌فه‌ی کوردی نه‌ک هه‌ر شتێ بێ بناغه و پووچ نییه بگره شتێکه دونیایێ لایه‌نی تریش به‌خۆیه‌وه گرێده‌دات له‌وانه، یه‌که‌م: ناسنامه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی کوردی شتێکه له‌ئێستا دا بوونی نییه و هه‌چ شتێکیش له‌و باره‌وه بووترێت زێده‌ڕۆییه هاووه‌خت ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یشمان یارمه‌تی ئه‌وه‌ماننادات باس له دروستبوونی پرۆژه‌ێ فه‌لسه‌فی بکه‌ین. که‌وابێت ناسنامه‌ی فه‌لسه‌فیمان به کۆمه‌ڵێ بۆچوونی ناسیۆنالی و سۆزاوی سیاسی دروستنابێت. به‌تایبه‌ت ئێمه ئه‌وه‌مان ڕاڤه‌نه‌کردووه چ سه‌ده‌ێک سه‌ده‌ی ڕابووناوی کوردییه؟ یاخود که‌ڵه‌که‌بوونی ڕۆشنبیری کوردی له چ سه‌ده‌ێک دا هاتۆته‌دی؟ چونکه ئه‌و سه‌دانه بناغه‌ن بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی هزریمان و ده‌ششێ ببن به سه‌ره‌تاش بۆ قسه‌کردن له بوون و نه‌بوونی فه‌لسه‌فه‌ی کوردی. ئه‌مه‌ش به‌پێیئه‌وه‌ی گه‌ر له‌و جۆره سه‌دانه‌مان هه‌بووبێت که‌وابێت فه‌لسه‌فه له‌پشت دروستبوونی ئه‌و جۆره سه‌ده ده‌وڵه‌مه‌نده هزرییانه‌وه بووه که ئێمه هه‌مانبووه. به‌ڵام موخابن ئه‌و جۆره سه‌دانه پێگه‌یان له مێژووی کۆنی ئێمه‌دا نییه. دواتر له‌ئێستاشا هۆشمه‌ندی فه‌لسه‌فیمان گه‌ر کوردی بێت گرینگه سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م هۆشمه‌ندییه دیاریبکه‌ین که ئه‌مه‌ش ناشێ بکرێت چونکه که‌له‌پووری فه‌لسه‌فی کوردی شتێکه شوێنی گومان و سڵکردنه‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ی ئه‌و گه‌شه‌بینانه‌ی پێیانوایه تێکسته ئه‌ده‌بیه‌کانمان، ئه‌و تێکستانه‌ی سه‌رچاوه‌ێ عیرفانی و ئیشراقیان هه‌یه، بوونیادنه‌ری ئه‌و هۆشمه‌ندیه‌ن به‌هه‌ڵه‌دا چوون. نه ئه‌و تێکستانه به‌شی ئه‌وه‌ده‌که‌ن ئه‌و هۆشمه‌ندییه پێک‌بێنن و نه‌ش سێسته‌می فه‌لسه‌فی نه‌ته‌وه‌ێک به‌و شێوه‌یه دێته‌سازاندن. دووه‌م: باشه گه‌ر که‌له‌پوورێ فه‌لسه‌فی کوردی بوونی هه‌یه که‌ی ئه‌م که‌له‌پووره هاتۆته‌چێکردن؟ کێن ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌م که‌له‌پووره‌وه بوونه؟ عه‌ره‌به‌کان سوودیان له که‌له‌پووری فه‌لسه‌فی یۆنانی وه‌رگرتوه به‌س له‌و قۆناغه‌ی پشت له‌مه ده‌که‌ن دووچاری کێشه‌ی گه‌وره ده‌بنه‌وه له‌وانه زاڵبوونی عه‌قڵی فیقهی و بیری ئاینی ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئاوابوونی ئیبن ڕوشدیه‌ت ده‌ستپێده‌کات لێ بۆ ئێمه نه هاوکێشه‌که به‌مجۆره‌یه و نه‌ش به‌خۆمان توانیومانه سه‌ده له پاش سه‌ده شتێک به‌ناوی هزری فه‌لسه‌فییه‌وه که‌ڵه‌که‌بکه‌ین و نه‌رێتێ فه‌لسه‌فی خۆمانی لێپێکبێنین. سێهه‌م: گه‌ر هزرێ فه‌لسه‌فی هاوچه‌رخی کوردیش هه‌بێت وه‌رگیراوه و فه‌یله‌سوفێ دیاریکراو له‌پشتیه‌وه نییه. به‌دڵنیاییه‌وه وابه‌سته‌ی هزری و فه‌لسه‌فی ڕوناکبیرانی کوردیش بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا کارێ هه‌ڵه نییه به‌س ئه‌مه بیریاری و فه‌لسه‌فه دروستکه‌ر نییه. که‌وابێت بۆئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه هه‌بێت پێویستیمان به فه‌یله‌سوف ده‌بێت ئه‌مه‌ش به ئیستیرادکردنی تێکستی فه‌لسه‌فی ناێته‌دی. واته ناکرێ ئێمه که‌له‌پووری فه‌لسه‌فی یان ئه‌و که‌ڵه‌که‌بوونه هزریه بۆ دروستکردنی فه‌لسه‌فه‌ێک تایبه‌ت به‌خۆمان به‌کاربه‌رین که ئه‌ویتر به‌رهه‌میهێناوه. گومانیناوێت وه‌رگێڕان کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ڕسکانی هزری و ڕوناکبیریه‌وه که ئه‌وه‌ش کارده‌کاته سه‌ر گه‌شه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی به‌س ئێمه بایه‌خ به وه‌رگێڕان ناده‌ین و هه‌ڵه‌شه گه‌ر پێمانوابێت ده‌توانین که‌له‌پووری فه‌لسه‌فی ڕۆژئاوا بۆ دروستکردنی فه‌لسه‌فه و فه‌یله‌سوف به‌کاربه‌رین له‌کاتێکا ئێمه فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندی خۆمانمان نه‌بێت. دیاره گه‌لێکیش پێیانوایه ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی ڕۆژێ له ڕۆژان به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی کوردیه‌وه ده‌شێ سه‌رهه‌ڵبدا پێویسته هه‌ڵقوڵاوی واقیعی کوردی بێت و له‌ژێرکاریگه‌ری هیچ قووتابخانه و ته‌وژمێ فه‌لسه‌فی ڕۆژئاوای دا نه‌بێ وه‌لی ئێمه ئه‌م تێگه‌یشتنه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه و پێمان وایه ئه‌زموونی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی له ڕۆژئاوا مانای بۆ ده‌رکه‌وتنی فه‌لسه‌فه له‌گشت ڕۆژئاوا هه‌بوه و که‌م تا زۆر له‌ئێستا زۆربه‌ی نه‌ته‌وه و کولتووره ڕۆژئاوایه‌کان به‌شداری خۆیانیان له‌و شته‌ی پێیده‌ڵێن مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا کردووه به‌ڵام گشت ئه‌زموونه فه‌لسه‌فیه جیاکانی ڕۆژئاوا به‌شداریان له دروستکردنی بیرێ ئازادی ڕه‌خنه‌ئامێز کردووه و ئه‌وه‌شه ناسنامه‌ی به فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا داوه. هه‌روه‌ها پاشئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا ژینگه‌ێ سیاسی و ئاینی ئازادی له کۆمه‌ڵگه دابینکرد فه‌لسه‌فه توانی خێراتر گه‌شه‌بکا و ڕێچکه‌گه‌لێ زۆر بخاته‌وه و بۆیه ئێستا فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا خاوه‌نی چه‌ندین ڕێچکه و ئاقار و بزووتنه‌وه‌ی جیاجیای فه‌لسه‌فییه و هه‌ریه‌که‌ش له‌وانه مۆرکی ئه‌زموونه هزری و ڕوناکبیریه جیاجیاکانی تیابه‌دیده‌کرێ و خودی سه‌ده جیاوازه‌کانی ڕۆژئاواشی تیاقاڵبۆته‌وه. دوا لایه‌نیش ئه‌وه‌یه که گه‌لێ له‌ناو ئێمه پێیانوایه فه‌لسه‌فه‌ی کوردی پێویسته دووریه نه‌ته‌وه‌ی و تایبتمه‌ندیه ڕۆشنبیریه‌کانمان له‌به‌رچاوگرێت، لێره ئێمه وایبۆده‌چین گه‌ر خه‌می فه‌لسه‌فه‌ی کوردی ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌وه‌بێت بوونی مێژوویمان گفتووگۆکات یان بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری کوردی شیکاته‌وه هه‌روه‌ها نه‌رێت و تێکستی دینیمان بۆ ڕاڤه‌کات ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ێ سێسته‌ماتیکی لێده‌رناچێ و خۆی له پرۆسه‌ی فه‌لسه‌فه‌کردنی جیهانی داده‌بڕێ که ماهیه‌تێ گه‌ردووناوی هه‌یه. چونکه ئه‌و کاته ئه‌وی ئێمه ده‌یکه‌ین ناتوانێ هیچ بۆ فه‌لسه‌فه بکات. چونکه ماڵی گشتی فه‌لسه‌فه ماڵێ عه‌قڵییه و هه‌وڵه‌کانی ئێمه‌ش ناکرێ له‌م باره‌وه یاساشکێنی بکه‌ن. هیگڵ که له “وانه‌کان له‌مه‌ڕ مێژووی فه‌لسه‌فه ” مێژووی فه‌لسه‌فه به‌وه له قه‌ڵه‌مده‌دات بریتییه له‌په‌ره‌سه‌ندنێ عه‌قلی و زانینی فه‌لسه‌فیش به زانینێ عه‌قڵی ده‌زانێ به‌مه ده‌یه‌وێت تووڕمانهه‌ڵداته ناو مێژوویێکه‌وه ئێمه‌ی کورد هیچمان بۆی نه‌کردووه. دیدی فه‌لسه‌فی ئێمه که به‌شداری له‌و وتاره فه‌لسه‌فییه هاوچه‌رخه ناکا ئێستا له جیهانا له‌سه‌رپێیه و هه‌ربۆیشه شتێک به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخی کوردیه‌وه شوێنی به‌خۆینه‌گرتووه و شوێنی فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخیش له هزری هاوچه‌ری کوردی به‌شێوه‌ێک خۆی به‌یانده‌کا وه‌ک نه‌بێت وایه. چونکه ئه‌و ئیشکالیاتانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ناوبراو چاره‌سه‌ری ده‌کات جێیبایه‌خ و گرینگی ئێمه نییه.
ێ یۆنسکۆ ساڵی 2002 بڕیاریدا سێهه‌مین پێنجشه‌مه‌ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر (تشرینی دووه‌م) بکات به ڕۆژی جیهانی بۆ فه‌لسه‌فه که ده‌کات 15 ی ئه‌م مانگه. له‌وکاته‌وه ڕۆژی جیهانی فه‌لسه‌فه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بووه به ڕۆژێک بۆ ئه‌نجامدانی کۆنفڕانس و ڤیستڤاڵی فه‌لسه‌فی. ئۆفیسه‌کانی یۆنسکۆ له‌م ڕۆژه‌دا دونیایێک چالاکی له‌شێوه‌ی مێزگرد و سمینار و کۆنفڕانس بۆ گفتووگۆکردنی ئه‌وی به فه‌لسه‌فه‌وه به‌نده ئه‌نجامده‌ده‌ن. ڕۆژی جیهانی فه‌لسه‌فه ڕۆژێکه له‌پێناو نرخاندنی هزری فه‌لسه‌فی هاتۆته‌سازاندن.