ئه‌نفال نه‌ك جینوساید
ئه‌نفال سوره‌تی 8 كتێبی قورئان به‌مانای “ده‌سكه‌وت ، تاڵانكردن ، به‌حه‌ڵاڵ زانینی موڵك و ماڵی ده‌ستبه‌سه‌راگیراوی شه‌ڕ ” ئه‌نفال باشترین پێناسه‌یه بۆ چڕكردنه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رانبه‌ر به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردوستان ئه‌نجامدراوه به‌تایبه‌تی تاوانه ڕێكخراوه پلان دارێژراوه‌كانی حیزبی به‌عس كه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئێران عێراق كه سه‌ره‌تاكانی له ساڵی 1979 وه ده‌ستپێئه‌كات به چۆڵكردنی گونده سنوریه‌كان و دامه‌زراندنی گۆمه‌ڵگه زۆره ملێییه‌كان تا ترۆپكی تاوانه‌كان كه له‌ساڵی 1987 بۆ 1988 و هه‌ر هه‌شت قۆناغه‌كه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارنی ناوچه‌كانی كوردوستان له شێخ وه‌سانانه‌وه تا هه‌ڵه‌بجه و له‌و نێوه‌نده‌شدا چه‌ندان گوند‌و شار‌و شارۆچكه‌ی دیكه ..
ئه‌نفال وشه‌یه‌كه گه‌وره‌تره له جینوساید .. ئه‌نفال وشه‌یه‌كه وه‌ك ” هۆلۆكۆست ” ئه‌گه‌ر به هه‌ر جوله‌كه‌یه‌ك بڵێیت بۆ هۆلۆكۆستتان به جینوساید نه‌ناساند ” ڕه‌نگه به نه‌فام و كه‌م عه‌قڵت بزانێت ” چونكه هۆلۆكۆست باشتر‌و پڕماناتر و مه‌زنتر له جینوساید پێناسی كاره‌ساته‌كانی كوشتن و سوتاندنی نزیكه‌ی 12 ملیۆن جوله‌كه ئه‌كات نه‌ك جینوساید ، مانای هۆلۆكۆست ” سوتانی ته‌واوه‌تی قوربانیه‌كانه بۆ خواوه‌نده‌كان ” له‌م مانایه‌وه ئه‌نفال وه‌ك سوره‌تێكی ئاینی به‌كار هات بۆ قڕكردنی مرۆڤه‌كان و شێواندنی دیمۆگرافیا و له‌ناوبردنی ژینگه‌و ژێرخانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ..
به‌كار هێنان و سودوه‌رگرتن له ئه‌نفال بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی به‌رانبه‌ر به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردوستان كراون كه‌مكردنه‌وه‌و دابه‌زاندنی ئاست و پله‌ی هیچ یه‌كێك له‌و تاوانانه نیه و هه‌ڵه‌ش نیه تاوانێك پێش یان پاش پرۆسه‌ی ئه‌نفال ڕویدابێت بخرێته چوارچێوه‌ی ئه‌نفاله‌وه ! ئه‌گه‌ر نا ئه‌بێت ڕۆژێك كاولكردنی گونده‌كان بناسێنین ڕۆژێكی دی تاوانه‌كانی كیمیابارانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه ، ڕۆژێك ته‌عریب ، ڕۆژێك ته‌بعیس ، ڕۆژێك تاوانی فه‌یلیه‌كان ، ڕۆژێكی دیكه به‌رزانیه‌كان ، ڕۆژێك گه‌رمیان یاخود كوێستان .. تادوایی ؟ بێجگه له قوربانیانی به‌ندیخانه‌كان گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ..شێواندنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ و جه‌نگه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و ئه‌سیربوون و كوژران و چه‌ندان و چه‌ندان نه‌هامه‌تی دیكه ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی كۆی ئه‌م تاوانانه ئه‌نفاله و ئه‌نفال گونجاوترین ناوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان وه ناساندنی ئه‌نفال ئه‌بێته پێناسه بۆ هه‌موو تاوانه‌كانی دیكه نه‌ك وه‌ك به‌ڕێز ” عمری حاجی عه‌نایه‌ت ” كه ڕۆشه‌نبیرێكی هه‌ڵه‌بجه‌یه پێی وایه به ناساندنی ئه‌نفال له په‌رله‌مانی سوید كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه به‌كارهاتوه‌و ناوی هه‌ڵه‌بجه نه‌هاتوه !
جوله‌كه‌كان نزیكی 30 ساڵێكیان پێویست بوو تا هۆلۆكۆستیان ناساند .. له تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی وا مه‌ترسیدار دا ، چه‌نده كاتیشی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت هێشتا بواری ئیشكردنی تێدایه .. هه‌ربۆیه من به‌گرنگی ئه‌زانم له‌باتی خۆسه‌رقاڵكردن به‌وه‌ی سوید چی ناساند و له‌چ كون و قوژبنێكی دیكه‌ی ئه‌م گه‌ردونه‌دا هه‌وڵ بده‌ین هه‌ڵه‌بجه .. گۆپته‌په .. گه‌رمیان و كوێستان بناسێنین با له‌ناوخۆ ئیش بۆ زیندو ڕاگرتنی پرسه‌كان و تێگه‌یشتنی زیاتر لێیان بكه‌ینه ئامانج ..
تێزه گشتیه‌كان خه‌ریكه له ناوه‌رۆك به‌تاڵ ئه‌بنه‌وه بۆ نمونه گه‌وره‌ترین دز باسی گه‌نده‌ڵیت بۆ ئه‌كات .. زبر ترین مرۆڤ فه‌لسه‌فه‌ی توندوتیژیت بۆ شیئه‌كاته‌وه.. چه‌ندین نمونه‌ی دیكه هه‌یه!! وڵاتانێكیش كه قات و قڕی مرۆڤه‌كان ئه‌كه‌ن تاوانێك به جینوساید ئه‌ناسێنن یان نایناسێنن ئه‌و تێزه گشتیانه ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكێكی به‌هێز و تایبه‌تمه‌ندیان له‌گه‌ڵ نه‌بێت هیچ مانا به‌خش نابن .
گه‌وره‌ترین ماناش بۆ تاوانه‌كانی ڕژێمی به‌عس ئه‌نفاله به‌پێوه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و سوید و ڵاتانی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریكا نا به‌ڵكو به پێوه‌ری هاوڵاتیه‌كی كورد كه له‌ساڵی 1979 چه‌ندین جار گونده‌كه‌ی ڕوخاوه .. كوڕه‌كه‌ی براوه‌ته به‌ره‌كانی شه‌ڕ .. ناوچه‌كه‌ی ته‌عریب كراوه .. خزمه‌كانی له زیندان ئه‌شكه‌نجه‌دراون .. دراوسێكانی كیمیابارن كراون ..زاوایه‌كی فه‌یلیه ..بوكه‌كه‌ی به‌رزانیه .. حه‌زی له‌هه‌ناری كانی عاشقان بوه‌و ئێستا ئه‌و هه‌ناره پڕه له ژه‌هر ..له عه‌رعه‌ره‌وه ئیسك و پروسكێكی بۆ دێته‌وه له‌هی هه‌موو كه‌س و كار‌و دراوسێ و میوه‌و داروپه‌ردوی گوند‌و شار‌و شارۆچكه ڕوخاوه‌كان ئه‌چێت ..
ناساندنی هه‌مووئه‌م تاوانانه به‌جینوساید .. تاوانێكی دیكه‌یه به‌رانبه‌ر به مێژوی تاوانه‌كان و ئه‌نفال یه‌كه‌م ڕاسته هه‌نگاوه له‌دوای 25 ساڵ بۆ ناسینی تاوانه گه‌وره‌كانی دژه مرۆڤایه‌تی له هه‌رێمی كوردوستاندا .
• من بۆ خۆم ده‌ربازبویه‌كی تاوانی ئه‌نفالم به‌تایبه‌تی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
، 07701588173