جیهان له 2013 دا چۆن ده‌بێت؟
ئه‌مریكایه‌كی لاواز و عێراقێكی دابه‌شبوو به‌هارێكی به‌رده‌وامی عه‌ره‌بی
گۆڤاری (فۆرین پۆلیس)ی ئه‌مریكی له تازه‌ترین راپۆرتی خۆیدا جیهان له‌ساڵی 2013دا وێنا ده‌كات و چه‌ندین ئه‌گه‌ر ده‌ره‌باره‌ی پێشهات و رووداوه‌كان ده‌خاته روو‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات 3 روداوی گه‌وره له ساڵی 2013دا سیمای سه‌ره‌كی ئه‌و ساڵه ده‌بن كه ئه‌وانیش كێشه‌ی سیسته‌می خۆرئاوایی جیهانی و هه‌ڵكشانی توندوتیژی تائیفی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ترسان له كشانه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌مریكایه له جیهاندا.
به‌نسیبه‌ت عێراقه‌وه هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق كه بڕیاره له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت ئه‌وه به‌ده‌رده‌خات كه ئایا عێراق به‌یه‌كگرتووی ده‌مێنێته‌وه یاخود نا؟ به‌تایبه‌ت به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد، هه‌ر بۆیه وا ده‌رده‌كه‌وێت شانسی ئاسایشی و یه‌كگرتووی له‌عێراقدا له‌دوای 10 ساڵ له‌داگیركردنی له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه كه‌متر بێت و مایه‌ی دڵنیایی نه‌بێت.
روداوه‌كانی سوریاش كاریگه‌ری گه‌وره ده‌خاته سه‌ر گروپه سونییه‌كانی عێراق و ئاراسته‌ی هه‌نگاوه‌كانیان له‌داهاتودا دیاری ده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌ناوخۆی عێراقدا روده‌دات.
به‌نیسبه‌ت سوریاشه‌وه ئه‌وه راسته كه به‌شار ئه‌سه‌د ئێستاش سه‌رۆكی وڵاته، به‌ڵام ئه‌و چیتر حكومی وڵات ناكات، سه‌ره‌ڕای ئابڵوقه ئابورییه‌كانیش به‌ڵام ده‌توانێت به پاره‌یه‌كی كه‌م ئه‌ویش به وه‌ستاندنی خزمه‌تگوزارییه حكومییه‌كان و هاندانی سوپا‌و چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌خۆی كه دزی بكه‌ن موچه‌یان دابینبكات.
ته‌نها به ئه‌گه‌ری یه‌كرٍیزی هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ده‌ر له(روسیا و چین) ده‌توانرێت ساڵی 2013 ساڵی كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕ بێت له سوریا‌و حكومه‌تێكی ئینتیقالی دروستبكرێت.
به‌نیسبه‌ت دۆخی سیاسی میسره‌وه بۆ ساڵی 2013 دۆخه‌كه هه‌روه‌كو ئێستا ده‌بێت و ئیخوان هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بن و سوپاش به‌یه‌كجاری وازی له‌وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات هێناوه‌و قاهیره‌ش په‌یوه‌ستبونی خۆی به رێكه‌وتننامه‌ی ئاشتییه‌وه ده‌ربڕیوه.
به‌نیسبه‌ت لیبیاوه حكومه‌تی لیبیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستگرتنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یداو له‌ناوبردنی میلیشیا چه‌كداره‌كان، هه‌روه‌ها حكومه‌ت ده‌ستكه‌وتێكی باشی له داهاتی نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت هه‌رچه‌نده ژێرخانی كه‌رتی نه‌وت دوای 40 ساڵ له‌ده‌سه‌ڵاتی موعه‌مه‌ر قه‌زافی به‌ده‌ست لاوازییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ئێران به‌گواستنه‌وه‌ی به‌رمهێنانی یۆرانیۆم له بواری سه‌ربازییه‌وه بۆ بواری مه‌ده‌نی، گرقته‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئیسرائیل‌دا دواخست، ته‌نانه‌ت ئیسرائیل زمانی زه‌روره‌تی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی پێشوه‌خت ئێستا به‌كارناهێنێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی كانونی دووه‌می داهاتوو له ئیسرائیل داهاتووی سیاسه‌تی ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا وه‌دیار ده‌خات.
به‌نیسبه‌ت فه‌له‌ستینیشه‌وه له‌دوای به‌هاری گه‌لانی عه‌ره‌بی ریكه‌وتنی فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسرائیلییه‌كان داواكارییه‌كی هه‌رێمایه‌تی گرنگه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئه‌مه‌ش كه‌وتۆته سه‌ر باراك ئۆبامای سه‌رۆك كه ئایا سه‌رمایه‌یه‌كی سیاسی بۆ ئه‌م ئامانجه دور مه‌ودایه ده‌خاته گه‌ڕ یان نا؟
به‌نیسبه‌ت ئه‌مریكاشه‌وه مه‌ترسییه‌كه‌ی گه‌وره هه‌یه به لاوازبونی رۆڵی ئه‌مریكا له‌دوای كشانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 2014دا روبدات و ترسی ئه‌وه هه‌یه وڵاتانی دراوسێی ئه‌فغانستان دوای ئه‌و كشانه‌وه‌یه ده‌ست له‌كاروباری ئه‌و وڵاته بده‌ن.
ئه‌مه جگه له‌لاوازیی ئابوری ئه‌مریكاو كێشه ئابورییه‌كانی دیكه‌ی و مه‌ترسی رۆڵنه‌گێڕانی ئه‌مریكا له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆی.
راپۆرته‌كه ده‌رباره‌ی ته‌نگژه‌ی رۆژئاوایش باس له‌وه‌ده‌كات مه‌ترسییه‌كی گشتگیر هه‌یه له‌وه‌ی كه ئه‌مریكاو ئه‌وروپا نه‌توانن كێشه دارایی و ئابورییه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و به‌مه‌ش كیانی سیاسیان لاواز ببێت و رۆڵیان كه‌متر بێته‌وه له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
Hemnm1979@yahoo.com