Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
شارڤان ….هەفتانە شێرزاد هەینی دەینووسێت

شارڤان ….هەفتانە شێرزاد هەینی دەینووسێت

Closed
by January 12, 2013 گشتی

 

 

 

 

لە قوتابخانەکانی سوید، لە هەموو قۆناخەکانی خوێندن، مناڵان وانەی ئاین دەخوێنن، زانیاری زۆریان پێ دەدەن، دەزانن ئاینەکان کەی پەیدا بووە، ئیماندارانی ئاینەکان، کام کتێبی پیرۆز پەیرەو دەکەن، مامۆستاکان فێریان دەکەن، بوزییەکان چۆن دینداری و سرووتەکانی خۆیان دەکەن، قسەکەی بوزایان فێر دەکەن، کە دەڵێت: ئێمە کارکەر و پەرۆشین راستییەکان بدۆزینەوە. هەر ئەویش وتوویەتی گەورەیی و مەزنی مرۆڤ، بەگەورەیی کەللەسەر و شان و دەست نییە، بەڵکو بە ئاوەز و کارە باشەکانە، ئەوانەش دەتوانن میللەتەکانیان شادومان و بەختەوەر بکەن.

هەموو مناڵەکان دەزانن کەوا کەعبەی پیرۆز قیبلەی موسلمانەکانە، موسلمان، ئەگەر توانی حەجی ماڵی خودای لەسەرە، شارڤانیش لەگەڵ مناڵە سویدییەکان لە قوتابخانە مامۆستاکەیان فێریان دەکەن مەسیحیش، چۆن قوربانی داوە و دەرئەنجام لە خاچ درا. چۆن ئەو ئاشتیانە ئاینەکەی بڵاوکردیتەوە و نەیارەکانی چەند ئازاریان داوە.

لە قۆناخەکانی خوێندن مناڵەکان لە سوید مێژووی فەرعونەکان دەخوێنن، دەزانن میسر وڵاتێکی شارستانی دێرینە. خوێندکارەکان وەک مێژوو، هەموو ئاین و نەریتەکان دەزانن.

یەکەم وانە، فێریان کردبوو کە چۆن باران دەبارێت. هەور لە کوێ دێت و کەی دەبێتە باران، بۆ خۆر دەگیرێت. ئەو زووتر دەزانێت و بڕوا دەکات کە زانایەک دەڵێت، لە رۆژێکی دیاریکراوادا دیاردەیەکی سرووشتی روو دەدات. ئەوان بە هەموو قسەکانی مامۆستاکانیان بڕوا دەکەن، ئەوەی لە ناو کتێبەکانیاندا نووسراوە و دەیخوێنن، مناڵان بەدروستییەوە بروای پێ دەکەن، ئەوە قسە و رێنماییانە رۆژانە پەیڕەوی دەکەن، بەڵام! ئەوەی زۆر شایانی باسە، ئەو زانین و دیاردە و راستییەکان کە فێرکراون، یان خوێندویانە، هەرگیز و بە قسەی کەس برواکەیان لەنگ نابێت، لەو واقیعە دەرناچن.

ئەو وتی: من هەموو شتەکان فێربووم، دەزانم زەوی و ئاسمان و دەریاکان، ئەو گۆی زەوییە چۆن خوڵقاوە، باش دەزانم زاناکان چەند ماندووبوون، تا ئەو زانیارییانە داهێناوە. من دەزانم موسلمانەکان، رۆژانە پێنج جار دەستیان دەشۆن، واتە دەستنوێژ هەڵدەگرن، بەڵام ئەوەش باش و دروست دەزانم، ئەو دونیایەش چۆن دروست بووە!

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.