Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بۆئەوەی من  لەھەمووشوێنێکدا ئامادەیم ھەبێت, دەبێ ئێوە بمرن

بۆئەوەی من لەھەمووشوێنێکدا ئامادەیم ھەبێت, دەبێ ئێوە بمرن

Closed
by January 14, 2013 گشتی

 

 


پێناسەیەکی سادە بۆ تیرۆر

 

 تیرور بەپێناسە باوەکەی واتە سڕینەوەی بەرامبەروکوشتنی جیاوازی ئەودەنگەی کە جیاوازتر لەدەنگێکی تر گوتارەکان ئاراستەدەکات , یان دورلە دیدە و تموحاتی ئەوەی تر ھەڵوەستەلەسەر دیاردەکان دەکات و لەدەرەوەی ھەیمەنەی ئەوەوە شتێکی ھەیە بۆگوتن و پڕۆژەیەکی ھەیە بۆ کارکردن لەسەری ,واتە کوشتنی فیکروسڕینەوەی دنیابینی بەرامەبەرو  فەرزکردنی پانتایی یەکی تر بەسەرئەوی تردا.

 تیرۆرکردن ھەمیشە ئەنجام گیری ئەوئاراستانەیە کەکەسی بەرامبەر یان لایەنی بەرامبەر  (ئەجندای ) بەرامبەرەکەی , یان دژەکەی بەھەموو ڕەھەندەکانیەوە ڕەفزدەکات .

  کەس و لایەنی بەرامبەر بۆبەگژدا چونەوەی ھەیمەنەی بەرامبەر بـەھەموو ھەژمونەکانی یەوە, ھەوڵەکانی  لایەنی بەرامبەر, دەخاتە خانەی ( حەرام ) ە  وەو  وێنەیەکە شەیتانی پێدەبەخشێ و لە تێفکرێنێکی ئینسانیانەوە دەری دەپەڕێنێت و شوناسی مرۆڤبونی لێوەردەگرێتەوەو وەک کائینێکی نەفرەت لێکراو دەیناسێنێ .

 کەسی تیرۆریست یان ئەو لاینەی کەھیچ بڕوایەکی بە ( دیالۆگ ) نیە ,کەئەوە لەخۆیدا سروشتی کولتوری تیرۆریستانە, بۆ بەرنگاربونەوەی میتۆدی کولتورەکەی تر , یەکەمین کاری وەستانێکی نا ئەخلاقیانەیەو لەڕێگەی لەناوبردنی (جەستەیی یەوە ) سەنگەری لێ دەگرێت بۆسڕینەوەی ئەو سکێچەی کە ئەوی تر کێشاوێتی بۆ ئاراستەکردنی گوتارەکانی خۆی .

 ڕەنگەوەڵام دانەوەی ئەوپرسیارە ئەوەندەئاسان نەبێت , ئەگەر ئێمە بپرسین ( ئاخۆ بۆچی   مەرگ و مەست بون بەڕژانی خوینی  ئەو ی تر لەوفەزایەدا ھەمیشە ئامادەیی ھەیە؟؟) ئەگەر ئێمە شۆڕنەبینەوە بۆناو جیھانبینی ئەو کولتورەی کەلەگەڵ درکاندنی ھەموو ( چپە ) یەکی دا ژیان دۆستی حەرام دەکات و کوشتن و ترس و تۆقاندن لەباڵای بیرکردنەوەکانی خۆی دەئاڵێنێ ؟  ئەواناتوانین وەڵامێکی شلگێڕانەی ئەو پرسیارەبدەینەوە , ئەگەر ئێمەتەنھا قسە لەسەر سەرەتای میتۆدی تیرۆر بکەیان یان تیرۆریستان بخەینە خانەی ھەڵسەنگاندن و ڕاڤەکردنی کار و کردارەکانیان , ئەوادەبێـت تەوای جۆرەکانی تیرۆرکردن بناسێنین کە ئەوەباسی ئەم وتارەنیە لەکاتێکدا ھەریەکەلەتیرۆری ( فیکرو سیاسی و کۆمەڵایەتی و غەریزەیی و ئابوری و ……تد ) دەچنەوەسەر ھەمان میتۆدی تیرۆریستان , بەڵاَم ئێمەلەسەرەتادا تەنھا قسەمان لەسەر تیرۆری ( جەسەد ) ی کرد کە دەکرێ نمونەی ھەمو جۆرەکانی تیرۆرکردنبێت ؟! چونکە کاتێک مرۆڤێک بەبێ تاوان مافی ژیانی بەشێوەیەکی تاریکانە لێ وەربگیرێتەوە و لەسەر مل نەدانی بۆ چونەژێر ڕکێفی بەرامبەر بکوژرێت  ,  ئەوا لەھەمان کاتدا تیرۆرکردنی ئەو بونەوەرە یەکسان دەبێـت بە تیرۆرکردنی ھەریەکە لەو جۆرانەی تری تیرۆرکردن ؟ چونکەدەکرێ  ( ئەوەی مرۆڤ )  لەیەک کاتدا خاوەنی  ( فیکر بێت و کەسێکی سیاسی و خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی و مرۆڤێک بێت بەسروشتی خۆی خاوەنی غەریزەی تایبەتی خۆی بێت و …تد )

    کولتور یان  فیکری تاریکی  تیرۆریستان  , پڕە لەودەسەڵاتە ڕەشەی کە ھەناسەیەک ناھێڵێتەوە بۆئە و چرکە ساتەی کە ( کولتور ) ێکی تر لەدەرەوەی بازنە مۆنۆپۆلکروەکەی خۆیەوە ئاماژەیەکی سەرەتای بەوەبکات کە ( ژیــان ) و جوانی مەوداکانی بیرکردنەوەی مرۆڤ بونێکی  ( ئەزەلی ) یان ھەیەو ھەموو دەنگێک بەبێ جیاوازی مافی دەنگ دانەوە ھەیە ؟!  چونکە کولتوری تیرو یان تیرۆریستان , بــوونی ئەو تێڕوانینە جیاوازانە بەمەرگی خۆی یەکسان دەکات و جگە لەشوناسی خۆی ,  ھەموو شوناسێکی تری پێ ڕەفزەو لەیەکەم ساتی دروست بونی خۆیشیدا سەرجەم ( بەندوو ماددەکان و گوتارەکان ) ی بەشێوازێک ئامادەو تۆکمە دەکات کە سەد دەرسەد لە ( خوێن ) دا ئاوێزان بووە ؟! چونکە  ھەوڵی ئەم کولتورە بەوشێوە دڵــڕقیی یە , تەنھا بۆئەوەیە ھەموگوتارو ئاراستە جیاوازەکانی تر لەخۆیدا کۆبکاتەوە و ویست و حەزو تموحاتی دەنگەکانی تر بخنکێنێت و( ئەرک و ماف ) ی تاکەکان مۆنۆپۆلبکات و باڵادەستبێت لەبەخشینی(  ماف ) و سەرپشکبێت لە چەسپاندنی ( ئەرک ) ەکاندا, کە باڵادەستبونی ئەو کولتورەش کەجوڵێنەری ھەنگاوەکانی ئەو دنیا ڕەشەیە , بە فۆرمێکی   کۆنکریتیانە ژیان پڕدەکات لەبونەوەری دوگما و چەقۆ  بەدەست . 

 لەدەرەوەی ئەو کولتورەوە , کولتورێکی تر ئامادەیی ھەیە کە کولتوری ( ژیــــان ) ە ئەم کولتورە لەململانێیەکی توند دایە و دەیەوێ ( کولتوری کوشتن ) کەخوێنی ئاخنیوەتە ھەناوی خۆیەوە , بەسادەترین ڕێگەی ژیان دۆستی ئاشنابکات و پەلی پێبھاوێت بۆ کرانەوە لەبەردەم ( ئەقڵ و ئەقڵانیەنت ) دا, واتە داماڵینی ئەو کلتورە  لەڕۆح یەتێکی ڕەشەکوژی و بیرێکی جەنگەڵستانەوە , بۆ ڕۆح یەتێکی ھیومیانیستیانەی ( ڕوکارو فرەڕھەند) کەچی بەپێچەوانەوە  ئەم ھەموو ھەوڵە ژیان دۆستیانەی ( کولتوری ژیان ) لای ( تیرۆریستان ) نابێتە ڕێگە خۆشکردن بۆ وازھێنان لەبیرەدۆگمایەکانی؟؟ چونکە ئەو کولتورە ھەرلەسەرەتاوە چ وەک ( ئامانج ) چ وەک ( دروشم ) بانگەشەیەکی    ڕەھایانەی  ھەیە بۆمەرگی مرۆڤ بەھەموو بەھاکانی یەوە ؟!  

لێرەدا پرسیارێک خۆی فەرزدەکات و دەڵێ ( ئایا تیرۆر مومارەسەکردنی دەسەڵاتە بەشێوەیەک لەشێوە کان ؟؟ ) لەکاتێکدا خودی ئەو کولتورە مەرگ دۆستی یە ئیش بۆکوشتنی دەسەڵاتەکانی تر دەکات ؟؟ بێگومان  دیارە دروشم و ئامانجەکانی ئەو کولتورە ئەوجیاوازییە گەورەیە وێنادەکات و بەم شێوەش دەتوانین بڵێن تیرۆر یان کولتوری تیرۆریستان مومارەسەکردنی جۆرێکە لەدەسەڵات  یان ھەوڵدانێتی بۆوەرگرتنی دەسەڵات و پاوانکردنی ئەو دەسەڵاتەی کە بۆی دەجەنگێ  ؟؟ چونکە ھەرشتێک ناوی لێبنرێ مومارەسەکردن بۆوەرگرتنی دەسەڵات , مادام سەرەتا لە ( دەق ) ێکەوە خۆی پێچەوانە دەکاتەوە ئەوا دەتوانین ناوی بنێن دەسەڵات , واتەھەموو ( تێکستێک ) دەسەڵاتە ئیدی ئەو دەسەڵاتە ھەردەسەڵاتێک بێت , وە شێوازی دەسەڵاتەکەیش , ڕەنگدانەوەی فۆرمی تێکستەکە دیاری دەکات .

 

  تیروکردن لەڕوی ( جەستەی و فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتیە و غەریزەی یەوە )  جگەلەوەی کوشتنی بەھرە و توانە دەرکەوتەکانی( کەس ) یان لایەنی بەرامبەرە , بەھەمان شێوەش فەرزکردنی ھەیمەنەیەکی دڵڕەقانەیە بەسەرئەو ( فەزا )یەدا ,  یان ئەو کولتورەی کەپڕە لە ژیان و خاڵیە لە ( مەرگ خوازی ) , فەرزکردنی ھەناسەو دیدگایەکە بەسەر ھەناسەو تێڕوانینێکداکە لە ناو کایە جیاجیاکانی خۆیدا ھەڵگری دینایەکە لەخۆشنودی و کرانەوەیەکی فرە ڕەھەندییانەیە.

 ئێستا لەدوای خوێندنەوەیەکی کورت لەسەر فەزای ھەردوو ئاراستەکە واتە ( ژیان ) و ( مەرگخوازان ) ئەوادەتواین چەند پرسیارێک بکەین لەسەر ئەو کوشتن و بڕینە ھەمەجیانەی کە لەجیھاندا ئەیان بینین و ئەیان بیستین  ڕۆژانە بەرجەستەدەکرێ، و قوربانیەکانیان خەڵکانی چالاکی مافخواز و کەسانی سڤیلن و دروستکەرانیی ئەو قەسابخانەیانەش خەڵکانێکی خۆین سارد و چەقۆبەدەستن .  

 دەسەڵاتی ئەم کولتورە لەھەموو دەرکەوتنەکانیدا پێمان دەڵێ ( بۆئەوەی من بەردەوام ببم و لەھەمووشوێنێکدا ئامادەیم ھەبێت, دەبێ ئێوە بمرن ) .     

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.