سمۆره و منداڵ(6) …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
ســـــمۆره‌ی جوان و خرپن
كه‌وته ڕێ بۆ گوێز خـواردن
ســـــه‌رنجی دا له كۆڵان
یاری ده‌كــــــه‌ن منداڵان
وه‌ستا و ته‌ماشـــای كردن
به وردی گوێی لێگــــرتن
پێی خۆش‌بوو كه به‌شدار بێ
له‌گه‌ڵیاندا هاوكــــار بێ
به‌ڵام چونكه برســــی بوو
به‌ره و خواردنی گوێز چــوو
ئێواره كه گــــــــــه‌ڕاوه
منداڵه‌كـــــــان له‌و ناوه
گشت خه‌ریكی یـــاری بوون
هه‌ر ئه‌هـــــاتن و ئه‌چوون
ســــــــمۆره‌ی ژیر له‌لاوه
دی منداڵێك وه‌ســــــتاوه
چــــــوو بۆ لای وتی چییه
ژیان هه‌ر یـــــــاری نییه
ژیان كاتێك به‌تــــــامه
بۆی دابنێی به‌رنــــــامه
@@@
17/3/2010