هاوده‌قی (Hypertexte) ….
(سه‌عید یه‌قتین) وه‌ك نموونه
(1)
ده‌شێ به‌شێكی زۆری سه‌ده‌ی بیسته‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی به سه‌ده‌ی (ده‌ق) ناو ده‌نرێت، له ژێر چه‌مكێكی فره لایه‌ن به ناوی “كارلێكردنی ده‌قی” یان “ده‌قئاوێزانی” یان “میتادهق” دا كۆ بكه‌ینه‌وه. به‌ڵام دوای كۆمه‌ڵێك هه‌وڵی جیاواز له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیا و سیبرنتیكا (Cybernetics) و فره میدیایی (Multimédia) و ناوه‌نده چالاكه‌كانی دیكه (cmc) و داهێنانه خه‌یاڵی و فۆرمه بینراوه‌كانی دیكه‌ی مرۆڤایه‌تی و ته‌ئویله جیاوازه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز.. چه‌مكێكی نوێ به ناوی (هاوده‌قی) یان ده‌قی (په‌یوه‌ست) یان ده‌قی (دیجیتاڵی).. هاته ناوه‌وه. ده‌قی ناوبراو له‌سه‌ر ده‌قی پێشووی دروست ده‌بێت، نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه هیچ ده‌قێك نییه، كاریگه‌ری ده‌قی پێشووی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو به‌و وه‌سفه‌ی كه ده‌قی په‌یوه‌ست ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هاوشێوه‌ی نێوده‌قی، ده‌قئاوێزانی له‌سه‌ر ده‌قی پێشوو (هایپۆتێكست) خۆی بونیاد ده‌نێت، به‌ڵام له رووی وردبینی و ده‌ركه‌وتن، ئهكتیفتره و چه‌ندین لقی جیاوازی وه‌ك بیناسازی ده‌ق و ده‌قی كارتێكراو و ده‌قی په‌یوه‌ند و میتا ده‌قی له‌خۆدا كۆ كردۆته‌وه. هاوده‌قی ئه‌و داهێنانه ئاوێته‌یه‌یه، كه له رێگای كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێته‌وه فه‌زایه‌كی به‌رفره‌وان، له زانیاری و خه‌یاڵ و كۆمینتی بینراو به‌رجه‌سته ده‌كات.
هاوده‌قی له رێگای كۆمپیوته‌ر و به پرۆگرامكردنه پێشكه‌وتووه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌وه هاتۆته به‌رهه‌م و له‌وێشه‌وه ده‌قێك له كۆی بونیاده ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كان به‌رجه‌سته ده‌بێت، به شێوه‌یه‌كی ئاوێته‌یی، شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌رچی ئاڵاكه‌ی به ده‌ست جوانی و ئهدهبیهتهوهیه، به‌ڵام پێشتر به‌و شێوه ئاوێته‌یه، بوونی نه‌بووه، یان به مانایه‌كی دیكه ده‌شێ بڵێین ئه‌گه‌رچی له شێوازه كۆنه‌كانه‌وه گه‌شه‌ی كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر، وه‌ك فۆرمێكی دیكه‌ی نوێی كۆنتاككردنی (CONTACT) ده‌قی پێشوو ده‌رده‌كه‌وێت.
كه‌واته هاوده‌قی ئه‌گه‌رچی هه‌ڵگری بونیادێكی كلاسیكیانهیه، به‌ڵام به‌دیوه‌كه‌ی دیكه بونیادێكی ئیبداعی سیستماتیزهكراوه، زانیارییه جێگیره‌كانی ده‌ق له ئاستێكی به‌رزی ئه‌ده‌بی و ئیستێتیكی له رێگای پرۆگرامه‌كانی عه‌قڵی ئه‌لكترۆنییه‌وه ((software پێشكه‌ش ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌شێ بڵێین (وێب-web) له‌سه‌ر ئاستی گه‌ردوون هاوده‌قی ده‌نوێنێ. به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ته‌ئویلكردنی هاوده‌قی ده‌بێ خوێنه‌ر یان وه‌رگر خاوه‌نی میمێكسێكی (Memex) به‌رفره‌وان بێت، یان به مانایه‌كی دیكه بۆ تێگه‌یشتن له هاوده‌قی له‌لایه‌ك پێویسته كراوه بین و له‌لایه‌كی دیكه خاوه‌ن میمۆرییه‌كی به‌رفره‌وان بین. كه‌واته هاوده‌قی داهێنانێكی به‌رفره‌وان و ئاوێتهخواز و كراوه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی خه‌یاڵ هیچ سنوردانانێك به ره‌وا نابینێ، وه‌ك چۆن له‌سه‌ر ئاستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، دووچاری نێودژی و له‌ناوچوون نابێته‌وه.
(2)
له ده‌قه‌وه بۆ هاوده‌قی، ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئیستێتیكای داهێنانی ئاوێته‌یی كتێبێكی به نرخی دكتۆر (سه‌عید یه‌قتین)ه،ئه‌و كتێبه یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه قسه و باسێكی به‌رفره‌وانی له ناوه‌ندی رۆشنبیریی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر كراوه. ئه‌و كتێبه له (به‌یروت) ساڵی 2005 چاپكراوه. وه‌ك ره‌خنه‌گر و نووسه‌ری به ناوبانگی (مه‌غریبی) دكتۆر (سه‌عید یه‌قتین) ده‌ڵێت: كتێبی ناوبراو درێژكراوه‌ی كتێبی (ئه‌ده‌ب و دامه‌زراو و ده‌سه‌ڵات)ه.
دكتۆر (سه‌عید یه‌قتین) ره‌خنه‌گر و پسپۆر له بواره‌كانی گێڕانه‌وه و سیمۆلۆژیا و تیۆری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و كه‌له‌پوری گێڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئیسلامی-رۆشنبیریی شه‌عبی- و هاوده‌قی (Hypertexte).. به یه‌كێك له‌و ره‌خنه‌گره پڕ بایه‌خانه داده‌نرێت، كه هه‌میشه هه‌وڵده‌دات شان به شانی داهێنانه ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فیكرییه‌كانی جیهان هه‌نگاو بنێ، هه‌ر له‌وێشه‌وه ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی ده‌بێته جێگای پرسیار لای ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی، كه ناتوانن كۆنتاكت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌و داهێنانه ئه‌ده‌بیانه‌ی دنیای ده‌ره‌وه، به تایبه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا دروست بكه‌ن.
وه‌ك ده‌زانین پێشتر پێكهاته‌ی تیۆری ده‌ق له‌سه‌ر سێ لایه‌ن وه‌ستا بوو: نووسه‌ر، ده‌ق، خوێنه‌ر. به‌ڵام هاوده‌قی فره لایه‌نه و ده‌كه‌وێته سه‌ر: داهێنه‌ر، هاوده‌قی، كۆمپیوته‌ر، وه‌رگر. له هاودهقیدا كۆمپیوته‌ر ئاماده‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه و شوێنگه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری له هاوسه‌نگكردنی به‌رهه‌م و وه‌رگر ده‌نوێنێ، تا ئه‌و سنوره‌ی كه به‌بێ ئه‌و مه‌حاڵه بتوانین قسه له هاوده‌قی بكه‌ین، چونكه وه‌ك چۆن ئامرازی به‌رهه‌مهێنانه له هه‌مان كاتیش ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به خوێنه‌ر. لێره‌دا كۆمپیوته‌ر هه‌ر ته‌نها ده‌ركه‌وتنی شێوازێكی نوێی ئیبداعی نییه، به‌ڵكو به‌رجه‌سته‌كردنی جۆرێكی نوێی پسپۆریشه كه به هۆكاره‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه ناو ده‌برێت.
ده‌مه‌وێ بڵێم ئامرازی كۆمپیوته‌ر ده‌قێكی دیجیتالی به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام ده‌قی دیحیتاڵی له‌خۆوه دروست نابێت، به‌ڵكو به‌رهه‌می به‌ره‌وپێشچوونی عه‌قڵی ئه‌لكترۆنی و فره میدیاییه، به‌و مانایه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له ده‌قی دیجیتاڵی ناشێ به مانا تهقلیدییكه قسه له نووسه‌ر بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێ له چه‌مكی (داهێنه‌ر) بگه‌ین، یان له‌و هێزه كراوه‌یه بگه‌ین، كه له رێگای پرۆگرامه‌كانی عه‌قڵی ئه‌لكترۆنییه‌وه ده‌توانێ سه‌ره‌ڕای زیادكردنی وێنه و ئایكۆن و هێلكاری، به ئاره‌زووی خۆی ده‌ستكاری ده‌ق و پاش وپێشخستن و ره‌شكردنه‌وه‌ی بكات. له ده‌رئه‌نجامی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه وه‌ك گوتمان به شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی پێكهاته‌ی ده‌ق ده‌گه‌ین، كه له داهێنه‌ر، كۆمپیوته‌ر، ئه‌ده‌بی ئاوێته‌یی (interactional) پێكهاتووه. به‌و مانایه‌ش وه‌ك چۆن ده‌ق به‌بێ خوێنه‌ر بوونی نییه، قسه‌كردنیش له هاوده‌قی به‌بێ بیركردنه‌وه له كۆمپیوته‌ر شكست ده‌هێنێ، واته به‌بێ به‌رجه‌سته كردنی فۆرمه‌كانی ته‌عبیركردن و فۆرمه‌كانی كۆمینیكه‌یشن (Communiction) هه‌رگیز به‌یه‌كگه‌یشتن (continuity) دروست نابێت، كه‌واته ده‌شێ كۆمپیوته‌ر به ئامرازه ئینتهرئهكتیڤهكان (interactive) ناو به‌رین.
دواجار ده‌مه‌وێ بڵێم دكتۆر سه‌عید یه‌قتین له رێگای ئه‌و كتێبه‌وه هه‌وڵده‌دات ناوه‌ندی رۆشنبیریی عه‌ره‌بی له داهێنانه‌كانی ئه‌ویدیكه، ئاگادار بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه بتوانن دنیابینییه‌كی نوێ فه‌راهه‌م بكه‌ن.
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
په‌راوێزه‌كان: