سوپاس… به‌ندی عه‌لی
Closed
سوپاس بۆ ژن
که‌خۆمانی پێناسانین
سوپاس بۆ ژن . تێیگه‌یانین
که‌بێ باوه‌شی میهری ئه‌و
چه‌ن په‌ڕه‌نده‌یه‌کی گێل و
به‌سه‌زمانین
سوپاس بۆ‌ژن ،فێری کردین
که‌یاخی بین له‌فرمانی
نه‌خواردنی سێوی عیشق
ده‌نا ئه‌بوایه تا ئه‌مڕۆش له‌وێکانێ
به‌دیار عیشوه‌ی سێوه‌کانی به‌هه‌شته‌وه
هه‌ر چاوان زه‌قه‌مان بوایه
له‌عیشاوه .. تا شێوانێ
سوپاس بۆ ژن
که‌هه‌میشه وه‌بیرمانی دێنێته‌وه
ئێمه له‌ده‌رسی ئه‌مه‌کدا
چه‌ند نه‌فامین
گه‌رچی له‌بیردۆزی لاف‌و گه‌زافیشدا
شۆڕه‌سواری نه‌به‌زیوی گۆڕه‌پانین
سوپاس بۆ ژن
که‌خۆمانی .. پێناسانین
2013