Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
بەیانی کۆتایی کۆنگرەی دووەمی کورد و دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

بەیانی کۆتایی کۆنگرەی دووەمی کورد و دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

Closed
by February 27, 2013 جینۆساید

 

 

ڕۆژی  شەممە 23/2/2013  لەژێر دروشمی ( دادپەروەری دادگای تاوانی نێوەدەولەتی ڕێگرە بۆ دوبارە بونەوەی جینۆسایدی گەلی کورد)لە هۆڵی ئوتێل چوار چرا لەشاری هەولێری پایتەخت دوەمین کۆنگرەی نێو دەولەتی خۆی بەست بە سەرپەرشتی  ڕیکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک  kurdocide watch –chak   و بەهاوکاری و پشتیوانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان.

بەئامدەبونی   وەزیری شەهیدان و نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان   وعێراق و دەزگای شەهیدانی حکومەتی فیدراڵی عراق،وەزارەتی مافی مرۆڤی عراق،ڕیکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مافی مرۆڤ وپارێزەران،چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ… 

دوای پێشکەش کردنی تۆژینەوە و باسەکان درگای گفتوگۆ و گۆڕینەوەی ڕاو سەرنج و بۆچونەکان کرایەوە، ئامaدەبوانی کۆنگرە چەند ڕاسپاردەیەکیان گەڵالە کرد  وەک بەیانی کۆتایی کۆنگرە،،کە ئەمانە بوون.

1. هانی حکومەتی عراق بدرێ کە پەیوەست بێ بە پەیمان نامەی ڕۆماوە کە ساڵێ 1998 دەرچوە،تاکو ئامادە سازی بۆ ڕێگا چارەی یاسایی و دەزگایی بکا بەرامبەر بە تاوانەکان، بەپێی ئەو یاساو ڕێنمایانەی کە کەدادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا هاتون

2. بڵاو کردنەوەی ڕۆشنبیری یاسایی تاوانی نێودەولەتی لەنێو کارمەنادنی  دەسەڵاتی دادوەریدا( قاضی و لێکۆڵەرەوەکان) ئەویش بە کردنەوەی خولی وۆرک شۆپ و ڕاهێنانی لە پێوەرە نێودەوڵەتیەکاندا،هاندان بۆ خوێندنی یاسایی و پەرەپێدانی یاسای نیشتمانی ،پەیوەست بون بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.

3. هاندانی حکومەتی عراق بە دامەزراندنی  دەزگای تایبەت بە  کارکردن لەسەر بەڵگەنامەکانی  تاوان ،کە حکومەتی ڕوخاوی عراق ئەنجامی داوە،گەشيپێدانی ئەو دەزگایە بەجۆرێک  بەڵگەنامەکان بپارێزێ و لێان بکۆڵیتەوە و تاوانکاران بەدادگا بگەیەنێ

4. داوا دەکرێ لەحکومەتی عراق کە هەموو پەیمان نامە نێودەوڵتیەکانی تایبەت بە  ڕەگەزپەرەستی وجیاوازی نەژدی  ئاینی و خێڵەکی  واژۆ بکات و بیان چەسپێنێ .

5. هاندانی ڕیکخراوە مەدەنیەکان بۆ ناساندنی داداگای تاوانی نێو دەوڵەتی  و ڕۆڵی ئەم دەزگایە لە کۆمەڵگەی نێو نەتەوەییدا،و پەیوەست بون پێوەی،ڕێنمایی کردنی کەسوکاری قوربانیان بۆ پەنا بردن بۆ دادگای تاوانی نێونەتەوەیی

6. هاندانی حکومەتی عراق بە دەرچواندنی پرۆژە یاسایەک بۆ بژاردنی زیان لێکەوتوانی تاوانەکانی ڕژێم  قەربوکردنەوەی قوربانیان ،بەشێوەیەکی یەکسان و بێ جیاوازی بۆ هەموو عراقیەکان.

7. هەموار کردنی یاسای سزادانی عراقی ژمارە 111  کە لەسالێ 1969 دەرچوە. بەشێوەیە ک یاساکانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی تێدا جێگابکرێتەوە کە لەسالێ 1998 لەڕۆما دەرچوون،تاکو عراق بتوانێ ئامادەبێ بۆ کارکردن لەسەر ئەو تاوانانە

8. ئەنجام دانی مێزگردێکی نیشتمانی ، بەئامادەبونی  پسپۆڕانی  یاسایی نێودەولەتی ،لەپێناو گفتوگۆی زیاتر و پەیوەست بونی بە دادگای تاوانی نێودەولەتیەوە.

9. ناردنی کۆپیەک لە راسپاردەکان بۆ  دامو دەزگاکانی عراقی فیدراڵ و  هەرێمی کوردستان

10. دروست کردنی لیژنەیەک بۆ چاودێری جێبەجێ کردنی ڕاسپاردەکان

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.