Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
گه‌مه‌ی پشیله‌ و مشك … ئه‌مین محه‌مه‌د

گه‌مه‌ی پشیله‌ و مشك … ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

گوێ‌ بگره‌ بۆم پشـــــــــــه‌ی كه‌ڕ

هیچ چاره‌ســـــــــه‌ر ناكا شـــه‌ڕ

كێشـــــه‌ی پشیله‌ و مـــشــــــــك

له‌ مێژه‌ هـــه‌یه‌ بێشــــــــــــــك

ده‌با بــــــه‌ســــــــــبێ ڕاوڕاوێن

دانیشــــــــــه‌ پاكــــــــوخاوێن

فێر به‌ به‌ دیمــــــــــــوكراسی

مــــــــافــی مشــــــــك بناسی

زۆر یه‌كـــــــترتـــان هێناو برد

به‌ جــــــووت له‌ تامتان ده‌ركرد

به‌ســــــیه‌ پشـــه‌ چاو شــــینه‌

ئیتر ئه‌م كـــــــۆنه‌ قـــــــــینه‌

مشــــــكـــــــــیش ژیانی ئه‌وێ‌

تۆ ناهـــــــێڵی بســــــــــره‌وێ‌

با هــــــه‌ر كه‌س له‌ ماڵی خــۆی

ئارامییه‌ك هــــــــــــــه‌بێ بۆی

***

30/3/2009

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.