هونه‌ری قسه‌کردن…. یوسف منتک
بۆ ڕاهێنان پێویستیم به سێ هه‌فته زیاتر هه‌یه، تا بۆ قسه‌کردنێکی باش ئاماده‌بم./ مارک توین
مرۆڤ ڕۆژانه وه‌ک پێویستییه‌کی ژیان بۆ ئامانجیک یا مه‌به‌ستێک قسه‌ده‌کات، واتا و جۆری ده‌ربڕینه‌که باش، یان خه‌راپ بێت بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت کاریگه‌ری خۆی به ئه‌رێ، یان نه‌رێ به‌جێ دێلێت. بۆ قسه‌کردن به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست له کاتی: وانه‌گوتنه‌وه ، وتاردانی سیاسی، سمینار، گوتووبێژی گروپێک له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا یا هه‌ر جۆرێکی تری په‌یڤین…..هتد. ئه‌رکی سه‌ره‌کی قسه‌که‌ر ده‌بێ زیاتر له‌سه‌ر ئامانج قسه بکات، له‌سه‌ر ئه‌وشته‌ی ئاماده‌ی کردووه تا کۆتایی به قسه‌کانی ده‌هێنێت له‌باره‌یه‌وه بدوێت، دواتر شانازی به‌وه ده‌کات که چۆن دواوه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر که‌سانێک تێنه‌گه‌یشتن، ئه‌وا وه‌ک پێویست نه‌دواوه واته ئه‌نجام به‌ده‌ست نه‌هاتووه. وه‌ک له زانستی پراگماتیک زیاتر گرنگی به قسه‌کردن و ئاخاوتن ده‌درێت، چونکه په‌یڤین و ده‌ربڕین پێش نوووسین هه‌بووه له ژیانی ڕۆژانه‌ش زۆرتر قسه ده‌کرێت.
فرانکلین ڕۆزڤێلت ده‌ڵێت:” ده‌بێ ڕاست و کورت قسه‌بکه‌یت”. پێش قسه‌کردن ده‌بێ ڕه‌چاوی ئه‌وه بکه‌یت که : چ قسه‌یه‌کت پێشتر تاقیکردۆته‌وه، به ڕاست کامه‌یانت داناوه بیکه‌یت؟ حه‌زده‌که‌یت چ قسه‌یه‌ک بکه‌یت؟ میتۆدی باشی قسه‌کردن، ئاگادارییه‌که بۆ هه‌مووان، ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌زانن تۆ له‌کوێ وه قسه‌ده‌که‌یت، قسه‌که‌ری باش وه‌ک کاپتنی که‌شتی وایه، که که‌شتییه‌که‌ی به ئاڕاسته‌یه‌کی باش دا ده‌بات، بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که مه‌به‌ستیه‌تی ماوه‌ی گه‌یشتن و دوورییه‌که‌ی ده‌زانێت، کات و شوێن شاره‌زایه.
ئه‌م حاله‌ته له‌گه‌ل چه‌ند جۆری قسه‌که‌ر دێته‌وه، زۆرێک له‌وانه ده‌یانه‌وێ به‌یه‌ک جار له‌سه‌ر زۆر شت قسه‌بکه‌ن، هه‌مووشیان وه‌ک یه‌ک بن له: بیر کردنه‌وه، هه‌ڵسوکه‌وتکردن، هه‌ستکردن، یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، کاتێک قسه‌که‌ر لێدوانه‌که‌ی ڕوون نه‌بێت، گوێگر دوو دڵ ده‌بێت، واته تێنه‌گه‌یشتوون، ئه‌نجامه‌که‌یان وه‌ک پێویست به‌ده‌ست نه‌هاتووه. هه‌ندێ قسه‌که‌ر هه‌یه گرفتی زۆریان ده‌بێت، ئاگاداری هیچ نییه یا ته‌نها که‌مێک ده‌زانێت و شاره‌زایی وه‌ک پێویست نییه، به‌ڵکوو نازانێت که‌شتییه‌که‌ی به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟ له ڕاستیدا نازانێت به‌ره‌و چ که‌نارێک ده‌ڕوات، تا ده‌گاته که‌نارێک ڕاده‌گرێت، له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له‌م شوێنه پێویست بێت.
کاپتن شوێنی مه‌به‌ست دیاری ده‌کات، ئنجا بزوێنه‌ری که‌شتییه‌که‌ی ده‌خاته کار، ئه‌وه ته‌واو دێته‌وه له‌گه‌ڵ قسه‌که‌رێک، واته په‌یڤده‌ر ده‌بێت که‌نارێکی دیاری کراوی له‌به‌ر چاو بێت، ئه‌و شوێنه‌ی ده‌بێ له‌نگه‌ری لێبگرێت، گوێگر بۆ ئه‌و شوێنه ببات که مه‌به‌ستیه‌تی به‌رجه‌سته‌ی بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه‌که‌ر ئامانجێکی له‌به‌رچاو نه‌بێت، پێویست ناکات مه‌کینه‌که‌ی بخاته کار. هیچ کاتێک سه‌رکه‌وتن له ئاخاوتنه‌که‌ی به‌ده‌ست ناهێنێت. گوێگر ئاماده نییه جارێکی تر ئه‌م ته‌جروبه‌یه دووباره بکاته‌وه، چونکوو هیچی ده‌ست نا‌که‌وێت، له ڕۆشتنی ئه‌م سه‌فه‌رانه‌دا هه‌رده‌م به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌رێته‌وه. که‌واته قسه‌که‌ر نه‌یتوانی سه‌رنجی گوێگر بۆخۆی ڕابکێشێ ، بۆیه گوێگر جارێکی تر ئامادنابێته‌وه.
که‌سێک له نێوه‌ڕاستی وانه‌که‌دا ڕات ده‌گرێت و پرسیار ده‌کات: تۆ به‌ره‌و کامه که‌ناری دیاریکراو ده‌ڕۆیت؟ ئایا ده‌توانی یه‌کسه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به ڕسته‌یه‌کی ڕه‌وان بده‌یته‌وه وه‌ک کاپتنی که‌شتییه‌که؟ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی؟ ده‌توانی سوپاسی بکه‌یت، تێیبگه‌یه‌نیت که به‌ڕاستی تۆ له‌م قسه‌یه‌دا خاڵی دیاریکراوت نییه، ئه‌گه‌ر ویستت له کاتێکی تردا وانه‌یه‌ک یا قسه‌یه‌ک، لێدوانێک، له‌هه‌ر شوێنێکی تردا بکه‌یت، خاڵی دیاری کراوت هه‌بێت، ده‌ته‌وێ بیر‌و بۆچوونێک له وانه‌که‌تدا ده‌رببڕیت؟ له قسه‌کردندا باشتر بیت؟ ده‌ته‌وێ بیرۆکه‌ی باشتر باس بکه‌یت؟ ده‌ته‌وێ بۆ هه‌ستی گوێگر باشتر و به هێزتر قسه‌بکه‌یت؟ به‌ر له‌وه‌ی وه‌رام بده‌یته‌وه، ده‌بێ وه‌رامی پرسیارگه‌لێکی گرنگ بده‌یته‌وه:
بۆچی گوێگر ده‌یه‌وێ جۆری بابه‌تی قسه‌که‌ر باشتر و کاریگه‌رتر بێت له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی؟ بۆچی ئه‌و ئاماده‌ی وانه‌یه‌ک ده‌بێت؟ بۆ ئه‌وه‌ی تۆ زیاتری پێ بده‌یت، ده‌بێ هانی گوێگر بدیت. تاکوو دوای قسه‌کان که هه‌ڵستایه سه‌ر پێ چاڵاکتر بێت.
هۆکاره‌کانی قسه‌کردن بۆ مرۆڤ له‌وانه: زانیاری دان به ئه‌وانی تر، گفتوگۆکردن، هاندان بۆ کارکردن، هه‌نگاوه‌کان پێک دێت له: گرینگی پێدان، ئاگادارکردنه‌وه، متمانه‌ی گوێگر به‌ده‌ست بهێنێت، بنجینه‌کانی زیاتر بێ، بێ مه‌به‌ست پێی مه‌بڕه. هه‌رچی تۆ بیلێیت گوێگر باوه‌ڕناکات، باشترین میتۆد به ده‌ست هێنانی متمانه‌یه، که‌واته قازانج ده‌که‌یت، به‌و واتایه باشتره له قسه‌کردندا زۆرتر هه‌قیقه‌ت و ژماره بده‌یت به‌ده‌سته‌وه. جارێکیان که‌سیک له‌لایه‌ن دێل کارنیگییه‌وه به‌شداری کۆرسیکی ڕه‌وانبێژی کرد. به‌جوڵه‌ی له‌ش ڕێزی بۆ گوێگره‌کان پیشانده‌دا، هه‌ر یه‌کێک له گوێگره‌کان هه‌ستیان به‌وه‌کرد که ئه‌وکه‌سه چه‌ند زیره‌که و چۆن ده‌توانیت به جوانی خۆی له‌سه‌ر شانۆ نمایش بکات، ئه‌وکه‌سه وه‌کیلی تامین بوو، له هه‌مان کۆرس که‌سیکی تر به شدار بوو، زۆر روح سوک بوو، جارناجار به دوای وشه‌دا ده‌گه‌ڕا، توانای بیرکردنه‌وه‌و داهێنانی که‌م بوو، به‌ڵام مرۆڤ له ڕووخساریدا ده‌یزانی ئه‌و مه‌به‌ستی چییه و چی ده‌ڵێت بۆ ده‌ربڕینی بۆ چوونه‌کانی.
ونستر چرچڵ ده‌ڵێت” ته‌نها دوو شت گرانتره له قسه‌یه‌ک که بیکه‌یت : یه‌کێکیان بۆ پێشه‌وه به دیوارێکدا هه‌ڵگه‌ڕێیت، ئه‌وی تریان کچێک ماچ بکه‌یت به‌ڵام ئه‌و له پێشت ڕابکا”.
بۆ قسه‌که‌ر گرنگه ڕاستگۆ بێت، تا گوێگر متمانه‌ی پێ‌بکات. گوێگر نایه‌وێ هه‌ست به درۆ بکات. گوێگر ده‌یه‌وێ به‌ته‌واوی درک به‌وه بکات قسه‌که‌ر چ هه‌ستێک له‌ناخیدا هه‌یه، ئه‌و ده‌یه‌وێ له ئه‌زموونی ژیانیدا چه‌ند کاتێکی خۆش و دره‌وشاوه‌ی هه‌بێت، بتوانێت بڕیار بدات. نموونه‌ی باوکێک و کوڕه‌که‌ی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدایه، کوڕه‌که به دزی ماڵه‌وه جگه‌ره ده‌کێشیت، باوکه‌که‌ش ئه‌وه‌ی ناوێت…هتد له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش له‌م جۆره وێنانه‌مان زۆرن، بگره له زۆرێک له‌ماڵه‌کان ئه‌وکێشانه هه‌یه بیهێننه پێش چاوی خۆتان.
مارتن لۆته‌ر کینگ به‌یه‌کێک له‌به‌ناوبانگترین قسه‌که‌ری سه‌رده‌می خۆی داده‌نرێت. ناودارترین قسه‌ی ده‌ڵێت:” من خه‌ونیکم هه‌یه.” به‌ناوبانگترین کارێک که ئه‌و له‌سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی خۆیدا له سه‌رۆکایه‌تیکردنی ئه‌مریکادا کردی، ئیمزاکردنی بڕیارنامه‌ی ئازادی بۆ ملیۆنان کۆیله‌ی ڕه‌شپێست بوو، به‌ڵام سه‌دساڵ دوای ئه‌ویش کۆیله‌کان ئازاد نه‌بوون.
له هه‌موو بارێک‌دا گوێ له قسه بگره، به‌رله‌وه‌ی گوێگر ته‌واو بێت بۆ گویگرتن، هه‌موو قسه‌که‌رێک یه‌ک ده‌می هه‌یه، جاروبار ده‌می پڕ له که‌فی سپی ده‌بێت، له بێ ئاگایی دێته ده‌ره‌وه، بۆیه پێویسته له‌کاتی قسه‌کردن هه‌ستیار و ئاگادار بیت، په‌له‌مه‌که له قسه‌کردن چاوه‌ڕوان به قسه‌که‌ر ته‌واو بیت له کۆتایییدا قسه بکه. قسه واتای وه‌ک باوه‌ڕپێهێنان، گۆڕین، سه‌فه‌رکردن، وشه‌یه‌کی ڕاست له کاتوساتی خۆیدا ده‌توانێت کاریگه‌ری به‌جێ بهێلێت، مارک تووین ده‌ڵێت”نه‌بوونی کاریگه‌ری هیچ وشه‌یه‌ک له‌کاتی خۆیدا، وه‌ک پشووه‌کی درێژ وایه.
هونه‌ری باوه‌ڕ پێ هێنان:
کۆکردنه‌وه‌ی ئامانجی قسه‌کردن له کۆمه‌لێک پرسیار، یه‌کێک له میتۆده‌کان به‌ده‌سته‌وه گرتنی په‌ڕه‌یه‌که، ئامانج و مه‌به‌ست دیاری بکه‌یت بۆ وانه یا ئاخاوتنی داهاتوو، به ده‌یان بۆچوون و گریمانه‌ت هه‌یه، به‌ڵام تۆ ده‌توانی ته‌نها ئه‌وه‌یان هه‌لبژێریت که پێت باشه.
هه‌رده‌م بیر له دوو خاڵی گرنگ بکه‌وه:
1/ رۆژانه کاتژمێرێک له کاتت وه‌ربگریت.
2/ له‌وانه‌یه زۆربه‌ی بیرۆکه‌کانت به تایبه‌ت باش نه‌بن.
ئه‌گه‌ر رۆژانه سه‌عاتێک له‌سه‌ر هونه‌ری قسه‌کردن ڕاهێنان بکه‌یت، ئه‌وه ده‌کات زۆر.
ئه‌لکسانده‌ر گریک ده‌ڵێت: له قسه‌کردندا سێ ئامانج دیاری بکه:
1/ دۆزینه‌وه‌ی شێوازی سه‌رکه‌وتن له بابه‌ته‌که‌دا.
2/ بابه‌ته‌که به ته‌واوی وه‌بیر خۆت بهێنه‌وه.
3/ بابه‌ته‌که به ته‌واوی بگه‌یه‌نه دڵی گوێگر.
پاک بوون له ڕه‌وانبێژیدا وه‌ک: بیرۆکه‌ی نوێ بێنه پێش چاوی خۆت، هه‌موو بیرۆکه‌کان کۆبکه‌وه‌و بینووسه، هه‌ر شتێکی نوێ هات بینووسه، ئه‌گه‌ر شتێکت بۆ گوتن پێ نه‌بوو ، بێده‌نگ بیت باشتره، کاتێک قسه‌یه‌کت هه‌بوو به حه‌ماسه‌تێکی ته‌واو ئاماده‌به، ئنجا قسه بکه، تۆ ده‌بێ چی بلێیت؟، وه به حه‌ماسه‌وه بیلێ، شته‌که ته‌واو به‌رجه‌سته بکه، ئاماده‌یی ته‌واوت تێدا بێت بۆ زاڵبوون له‌سه‌ر شته‌که ئنجا وشه‌که ده‌رببڕه.
شکۆمه‌ندی وگه‌وره‌یی له پرسیار کردندا : قسه‌کردنه‌که‌ت چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟، به‌شه گرنگه‌کان چین؟، هه‌ستیاری له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردن و کۆتایی پێهێنانی؟، له‌کۆتایییدا تۆ هه‌موو شتێکت باسکردووه هیچ نه‌ماوه‌ته‌وه بیلێی، به‌ڵام زۆر جار گوێگر پرسیار له‌قسه‌که‌ر ده‌کات، گفتوگۆیه‌ک دروست ده‌بێت زۆرجار پرسیاری ئالۆز و گران دێته پێشه‌وه، له‌وانه‌یه وه‌رامدانه‌وه‌ی بۆ په‌یڤده‌ر گران بێت، ئه‌وه‌ش کاتێک ده‌بێ ئه‌گه‌ر باش خۆت بۆ پرسیار‌و وه‌رام ئاماده نه‌کردبێت.
به ڕاست و ڕه‌وان قسه‌بکه ئه‌گه‌ر بته‌وی قسه بکه‌یت، قسه‌کردنی درێژخایه‌ن پێویستی به که‌مێک کات بۆ دروست کردنی که‌ش وهه‌وایه‌کی کۆمیدی هه‌یه، بۆ بێزار نه‌بوونی گوێگر ده‌توانی نوکته‌یک یا نمونه‌یه‌کی پێکه‌نیناوی بهێنیته‌وه، چونکوو له‌وانه‌یه له‌کاتی بێزار بوون گوێگر شوێنه‌که به‌جێ بهێلێت، به‌ر له‌وه‌ی کۆتایی به‌قسه‌کانت بهێنیت ئه‌م وشانه هه‌ڵبژێره که جێی بایه‌خن، له‌گه‌ڵ قسه‌کردندا ده‌توانی ئامێری نوێی ته‌کنه‌لۆجیا به کاربهێنیت، کاتێک وێنه، دیکۆمینت، فیلمی پیشاندراوت هه‌بێت، که‌مێک له کێشه‌ی گفتوگۆ که‌م ده‌کاته‌وه، زانیارییه‌کانیش باشتر له بیری گوێگر ده‌مێنێته‌وه، وێنه‌کان لابده، به‌ڵام کۆمپیوته‌ره‌که‌ت مه‌کوژێنه‌وه، باشتره له کۆتایییدا پرسیار بکه‌یت له گوێ‌گران کێ پرسیاری هه‌یه، گه‌ر که‌سێک پرسیاری نه‌ماوه، ئێمه کۆتایی پێ ده‌هێنین.
فۆرمی ده‌ست پێکردن وکۆتایی هێنان به قسه‌کردن : قسه‌کردن به هێمنی و له‌سه‌رخۆبێت ، قسه‌کردنه‌که زۆر درێژخایه‌ن نه‌بێت، هه‌موو قسه‌یه‌کی له ناکاو ده‌بێ ڕاهێنانی وردی له‌سه‌ر کرابێت، گوێگر له‌وانه‌یه قسه‌کان له پر ده‌کات که تۆ گوتووته، به‌ڵام هه‌رگیز نابێ له بیریان بکه‌یت که له ئه‌ساسدا چی وچۆن گوتووته.
له کاتی ده‌ست به قسه‌کردندا به هیچ جۆریک داوای لێبوردن به کارناهێنیت، له کۆتایشدا. له کۆتایی قسه‌کردندا هه‌رگیز نه‌لێیت: ( من سوپاسی ئێوه ده‌که‌م.) مارتن لۆته‌ر کینگ، جون ئینده‌ر، هیچ کاتێک به‌م جۆره کۆتایی‌یان به قسه‌کانیان نه‌هێناوه ، بیر له‌م جۆری بابه‌تانه بکه‌وه به چه‌ند وشه‌یه‌ک ( ڕۆژانی داهاتوومان زۆر له پێش ماوه، من احترامم هه‌یه، ڕێزم هه‌یه، من ئیستا بۆ ئێوه ته‌واو قسه‌م کرد، من نازانم ئه‌وخاڵانه‌ی بۆ ئێوه‌م باسکردووه باش بوون یان نا ، بۆیه ئیستا دێینه کۆتایی، هیوادارم ئێوه‌م زۆر بێزار نه‌کردبێت) هه‌ندێک ده‌سته‌واژه‌ی تری له‌م جۆره ده‌توانی بلێیت.
میتۆد
ده‌توانی چ میتۆدیک به‌کار بهینیت؟، دوای ئه‌زمووونت ده‌توانی چ بکه‌یت؟
رێنمایی بۆئه‌وانه‌ی کۆر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن یا اداره‌ی قسه‌کردن ده‌که‌ن ، دیاری کردنی رێزێک میتۆدی کۆنکریت وته‌کنیک یارمه‌تی ده‌ر ده‌بن بۆ کاتی قسه‌کردن، له‌گه‌ل یه‌کگیربوون یا له‌کاتی تووڕه‌بووندا، به‌ده‌ست هێنانی ئامانج و مه‌به‌ستی خوازراو ، ته‌کنیک بۆ کاتی کێشه‌کانی قسه‌کردن ، له‌کاتی قسه‌کردندا نابێت زاتی یا شه‌خسی قسه بکرێت ده‌بێت زۆر ئاسایی بێت. نموونه :دوای هه‌ر ئه‌زموونێکی سایکۆلۆژی و ڕه‌وانبێژی، له‌وانه‌یه تۆ ڕاکێشیته ناو نموونه‌یه‌کی اخلاقی، ئه‌م جۆره اخلاقه‌ش له‌دایک نه‌بووه، به‌ڵکو له‌ئه‌نجامی فێربووندا هاتۆته کایه‌وه.
چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکی خیلاف ( konflikt)
له‌کاتی قسه‌کردندا له‌وانه‌یه رسته‌یه‌ک یا ووشه‌یه‌ک ببێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شدار بووان توڕه‌بن وبرۆنه ماله‌وه، له‌وانه‌یه له‌ماله‌وه له‌گه‌ل مناڵه‌کان کێشه‌یه‌ک دروست بکات، یا گفتوگۆیه‌کی بێماناو درێژ دادڕ به‌رده‌وام بێت و کۆتایی هیچ بێت. چۆن ده‌توانی چاره‌سه‌ری ناکۆکی بکه‌یت؟، له‌کاتێکدا هه‌بێت وهه‌مووان بزانن وهه‌ستی پێبکه‌ن. ئه‌گه‌ر کیشه‌که به‌ته‌واوی ناسراوبێت ده‌توانیت چاره‌سه‌رێکی باشی بۆ بدۆزیته‌وه، له‌وانه‌شه ناکۆکی ڕوونه‌دات ئه‌وه بۆتۆ زۆر باشه. باشتره زوو کۆتایی پێ بێنیت. پرسیار بکه خۆت چۆن ده‌توانی به‌باشترین مهاره چاره‌سه‌ری ناکۆکییه‌که بکه‌یت، هه‌نگاوی یه‌که‌م ناکۆکییه‌که بخه‌ره ژێر عده‌سه‌یه‌ک وبیگره تابتوانی وه‌ک پێویست زاڵ بیت و به‌ته‌واوی بریاری له‌سه‌ر بده‌یت.
بواردان بۆ قسه‌کردنی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، مانه‌وه له‌بابه‌ت و ده‌رنه‌چوون لێی، بواری پرسیارکردن به قسه یا به‌کاغه‌ز، به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌خنه به‌شداری بکه‌ین پێویسته بزانیین چه‌ند تێگه‌یشتووین یان خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ تێگه‌یشتنمان بکه‌ین، ره‌خنه له‌بابه‌ت بگرین نه‌ک له‌خوودی که‌سه‌که، کاتێک که تێنه‌گه‌یشتی یا قه‌ناعه‌تت نه‌بوو ده‌توانی پرسیار بکه‌یت.
یاسای قسه‌کردن و بنه‌ماکانی پێویسته:
ئه‌وقسانه‌ی ده‌کرێن بنووسرێن، ووشه پێشکه‌ش بکرێت، کات وبه‌رنامه کۆنترۆڵکراوبێت، له‌کاتی تێ نه‌گه‌یشتنی پرسیارێک دووباره پرسیار بکه‌یته‌وه، وه‌ک: مه‌به‌ستت چییه؟ ،تاچه‌ند له‌بابه‌ته‌که گه‌یشتی؟، سوپاسگوزاری بده‌یت، زانیاری وبه ڵگه‌کان کۆبکرێنه‌وه، ده‌ستپێکردنی مناقه‌شه‌ی بیر‌و بۆ چوونه‌کان ، بابه‌ته‌کان هه‌رده‌م به‌یه‌که‌وه گرێدراوبن ، هۆکار یا دافع بۆ اعترازی قسه‌کردن بگوترێ………به‌بێ مه‌رج تێ گه‌یشتن مراجعه‌بکرێته‌وه، پرسیارکردن له‌وه‌ی کێ پرسیاری تری هه‌یه؟، به‌ستنه‌وه‌ی قسه‌کردن وگفتوگۆکان به‌یه‌که‌وه ، نه‌هێشتنی له‌ف وده‌وران و پچران له قسه‌دا ، ئاگادار بوون له‌وه‌ی گه‌یشتن به‌کوێ و به‌ره‌و کوێی بابه‌ته‌که.
ئه‌گه‌ر تانه لێده‌ر له‌کاتی قسه وه‌ستا یا تووشی شۆک بوو؟،چی ده‌که‌یت؟، ماوه‌یه‌ک وه‌ستان، ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که له‌نوێ به‌پرسیاری نوێ ومیتۆدی نوێ، پێدانی ماوه‌یه‌ک استراحه ، له‌کاتی نه‌تتوانی به‌رده‌وام بیت؟، باشتره هه‌سته‌کانی خۆت بنووسیته‌وه‌و پرسیار بکه‌یت؟ ئه‌وه چییه؟، چی بووه؟.
له‌کاتی به‌رده‌وامیدا ده‌ته‌وی زۆرترین به‌شدار بووت هه‌بێت. به‌هێمنی یا به‌تووندی به‌شدار بوان پێی ده‌زانن، له‌سه‌دا هه‌شتای به‌شداربوان، ته‌نها له‌سه‌دا بیستی سوود مه‌ند ده‌بن، هه‌ر قسه‌کردنێک حساباتی هه‌یه، زۆر ئاماده‌بوو به‌شدار نابێت له گفتووگۆ، زۆرێک ئاگایان له‌بابه‌تی سه‌ره‌کی نییه، یا به‌شدار بوو هه‌یه ده‌لێی رێگای تری نییه ناچار ماوه‌ته‌وه‌و دانیشتووه. قسه‌که‌ر هه‌وڵبدات به‌هێمنی به‌شداربوان بگه‌ڕینێته‌وه بۆناو بابه‌ته‌که، له‌په‌یوه‌ندی دابێت له‌گه‌ل به‌رامبه‌ره‌که‌ی، به‌ئاسانی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بداته‌وه،. بۆ نموونه: چ ئه‌زموونێکت هه‌یه له‌بواری کاره‌که‌تدا له‌کاتی جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانتدا که به‌شدار بوو بیت. جاری واهه‌یه ناکۆکی له قسه‌کاندا ڕووده‌دات.
له‌کاتی کات به‌سه‌رچوون چی ده‌که‌یت؟، هه‌وڵی قسه‌کردن بده‌و پرسیاری ئه‌وه بکه ئه‌م گفتوگۆ‌و قسه‌کردنه چۆنه به‌نه‌گه‌تیڤ، له‌وانه‌یه زۆربه بایکۆتی دانیشتنه‌که بکه‌ن و بڵێن ئه‌م قسه پوچ وبێ مانایانه چییه؟، ده‌توانیت به‌ئه‌دایه‌کی به‌هێزه‌وه قسه‌بکه‌یت له‌سه‌ر اهتماماتی بابه‌ت، یاپرسیاری ئه‌وه بکه چیتان ده‌وێ؟ ده‌تانه‌وێ له‌سه‌ر چی قسه‌بکه‌ین؟.
ئه‌رکه‌کانی دوای قسه‌کردن: کاتێک وه‌رگره بۆئه‌وه‌ی خۆت پیچه‌وانه بکه‌یته‌وه، چه‌ند پرسیارێک له‌خۆت بکه وه‌ک: ئه‌و میتۆده‌ی به‌کارت هێناوه گونجاوه له‌گه‌ل بابه‌ته‌که؟، چ ئه‌زموونێک بوو له‌ته‌واوی ئه‌م کاره‌دا؟، میتۆدی جیاوازم به‌کار هێناوه؟، چۆن توانیم ئه‌رکه‌که‌م له‌کاتی قسه‌کردندا به‌جی بهێنم؟، پرسیاره‌کان، پێکهاته‌ی بابه‌ته‌که، پێکه‌وه گرێدانی بابه‌ته‌که، له‌گه‌ل که‌ش وهه‌وای ناکۆکی وکێشمه‌شه‌کان چۆن بووم؟، توانیم له‌چ زۆر باش بم؟، له‌کوێ لاواز بووم و پێویست ده‌کات کار بکه‌م؟، هه‌لسوکه‌وتی خۆت چۆن سه‌یر ده‌که‌یت؟، سه ر که‌وتوو بووم له‌گه‌ل ئاماده‌بوان؟، من هه‌رده‌م ئاگاداری خۆم بووم؟، هه‌ستم کرد له‌سه‌ر خۆم یا به‌په‌له‌په‌ل بووم؟.
هیوادارم ، قسه‌که‌رو ووتار خوین و وانه‌بێژو کۆرگێرو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له گفتوگۆدان به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان، له‌م نووسینه سوود مه‌ند بن.
ئه‌م بابه‌ته له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به دوو به‌ش بلاوبۆته‌وه، له ژماره‌ی 1004 رۆژی 4/3/ 2013، و ژماره 1005 رۆژی 5/3/ 2013.
سه‌رچاوه‌کان
1- Besprechungen mit biss, Dagmar Vögel Biendl, Monika weiderer.2008.
2-Dale Carnegie, Training, Besser Sprechen, Überzeugend Auftreten,2012.