بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا
بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا
له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كونسوڵگه‌ری هه‌ولێر
به‌ڕێز جه‌نابی وه‌زیر گیدۆ ڤیستاڤیلا
له یادی پڕ له ناسۆر و تێپه‌ڕبوونی 25 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردوستاندا جارێكی دیكه داوای په‌یامی ئاشتی له ده‌وڵه‌تی فیدرالی ئه‌ڵمانیا ئه‌كه‌ین و جه‌خت له داواكاریه‌كانمان ئه‌كه‌ینه‌وه كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانمان له خۆپیشاندانی 16-3-2010 له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان كرا بۆ ڕاگه‌یاندنی لێبوردنی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانی بۆ به‌شداریكردنی زۆرترین كۆمپانیای وڵاته‌كه‌تان له پڕ چه‌ككردنی ڕژێمی پێشوی عێراق به ته‌كنه‌لۆجیا و گازی كیمیاوی كه به‌رانبه‌ر به‌هاوڵاتیان و سروشتی وڵاته‌كه‌مان و ناوچه‌كه به‌كارهاتوه و به هه‌زاران شه‌هید و قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه‌و تاوانی جینۆسایدی پێ ئه‌نجامدراوه .
هه‌مان كات داواكارین كه هاوشێوه‌ی وڵاتانی سوید و بریتانیا و كه‌نه‌دا ، ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان و حكومه‌ت ئه‌م تاوانه به جینۆساید بناسێنێت وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی مێژووی به ئامانجی بونیادنانی داهاتویه‌كی باشتر له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی ئه‌ڵمانی و كوردیدا .
ئاشتی و ئارامی نێوده‌وڵه‌تی وا ئه‌خوازێت كه هه‌موومان پێكه‌وه كار له‌سه‌ر ئاسه‌واره نیگه‌تڤه‌كانی شه‌ڕو ئاشوبه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان بكه‌ین ، مێژووی وڵاتی ئه‌ڵمانیاش شاهیدی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان تاقه چاره‌سه‌رن بۆ ژانی گه‌لان .. له‌م پێناوه‌دا داواكارین وڵاتی ئه‌ڵمانیا وه‌ك چۆن له‌ناوخۆی خۆی ئیشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه ئاڵۆزه‌كان كردوه له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌ش به‌شداری هه‌بێت وه شاری هه‌لچه‌بجه بكرێته نمونه‌و سه‌ره‌تای كاره‌كان به له ئه‌ستۆگرتنی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به دۆكیومێنتكردنی ڕوداوه‌كان و ئه‌رشیفكردن ..هه‌مان كات ببێته مه‌ڵبه‌ندێك بۆ په‌یامی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كۆكوژ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه مه‌ترسیه‌كی به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كانه و چه‌كی كۆكوژی دیكه له ئێرا ن سوریا له هه‌ر چركه‌و ساتێكدایه.
ئه‌م داواكاریه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌مان وه‌ك ڕێكخراوێكی تایبه‌ت به‌ناوچه كیمیابارانكراوه‌كان و هاوڵاتیان و دانیشتوانی هه‌رێمی كوردوستان ئاراسته‌ی جه‌نابتان كراوه و هیوادارین له داهاتودا جێبه‌جێ بكرێت .
ڕێكخراوی سپی ڕێكخراوێكی ناحكومیه بۆ خزمه‌تكردنی ناوچه كیمیابارانكراوه‌كانی كوردوستان و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی به‌شێكی زۆری ناوچه كیمیابارانكراوه‌كان و چالاكوانانی ئه‌و بواره دامه‌زراوه . پارێزه‌ر دلاوه‌ر حه‌یده‌ر
رێكخه‌ری ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ردنی ڕێكخراوی سپی 16-3-2013